کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رده‌مى ئاغاو ده‌ره‌به‌گه‌كان به‌سه‌رچو واخه‌رێكه‌ سه‌رده‌مى كوێخاكان سه‌رهه‌ڵده‌دات

Tuesday, 19/12/2023, 20:32


ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆمێژوو ئه‌وا ده‌بینین كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌نێوكۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یانوسه‌دان تاكتیكو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن بۆئه‌وه‌ى حه‌شیمه‌تى خه‌ڵكى پێ چه‌واشه‌ بكه‌ن و له‌خشته‌یان به‌رن هه‌ندێك به‌ناوى ئاین هه‌ندێ به‌ناوى نیشتمان په‌روه‌رى كه‌ئه‌وانه‌ زیاتر سیاسیه‌ كان ده‌گرنه‌وه‌ هه‌ندێكیش به‌ناوى ئاغاو كوێخاو ده‌ره‌به‌گه‌وه‌ به‌ڕاستى ئیسته‌ له‌كوردستانى باشور به‌پاڵپشتى ئه‌م هێزه‌ لیبڕاڵ عیلمانیه‌ كۆنه‌په‌رستانه‌وه‌ كه‌خۆشیان نازانن سه‌ربه‌ كام ته‌یارو دیدگاو قوتابخانه‌ى سیاسین مۆدێلێك له‌كوێخاو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت په‌یابون خۆیان زۆر له‌سه‌رو یاساوه‌ داده‌نێن خه‌ریكى پاره‌ په‌یدا كردنن بزنس مانن وه‌ك كچه‌ مۆدێله‌كان  بۆهه‌ر كێشه‌و گرفتێك خه‌ڵكى عه‌شایرو ساویلكه‌ په‌نایان بۆده‌به‌ن بۆسوڵحكردن وچاره‌سه‌رى كێشه‌وگرفته‌ كۆمه‌ڵا یه‌تیه‌كان وه‌ئه‌وانیش له‌وسوڵحومه‌سڵه‌حه‌ته‌ سودمه‌ند ده‌بن پاره‌و كیژیان ده‌ست ده‌كه‌وێت زۆرجار ئه‌وكوێخاوسه‌رۆكى عه‌شیره‌تانه‌ حیزب سودیان لێوه‌رده‌گرێت بۆده‌نگدان و دیوه‌خان وزه‌وییان بۆدابین ده‌كات پاره‌داریان ده‌كات یارمه‌تیان ده‌دات  حكومه‌توخه‌ڵك له‌كۆمه‌ڵگاو دونیای مۆدرێندا واده‌گه‌نه‌ كه‌شكه‌لانى فه‌له‌ك  فڕۆكه‌و موشه‌كى دور هاوێژ و سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست ده‌كه‌ن  حیساب بانكى و ده‌یان خزمه‌ت گوزارى تر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت هاووڵاتیه‌كانیان سودمه‌ند بن له‌ده‌یان خزمه‌ت گوزارى لێره‌ش هێزه‌ سیاسیه‌ سۆشیال عه‌شایره‌ كانمان خه‌ریكن  دیوه‌خانوپاره‌و دزى و تاڵانى سامانلاى ژێرزه‌وىو سه‌رزه‌وى هه‌ڕاج ده‌كه‌ن به‌زیندوكردنه‌وه‌ى نه‌ریته‌ دواكه‌وتوه‌كان ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆسه‌رده‌مى ده‌ره‌به‌گایه‌تى قوتابخانه‌وزانكۆ داده‌خه‌ن خه‌ریك ڤیستڤاڵى عه‌شایرى و دروست كردنه‌وه‌ى دیوه‌خانو بێ به‌ها كردنى مرۆڤى كوردن هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌به‌رنامه‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ زه‌لیلو سه‌رگه‌ردان بێت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە