کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نان وخوێن!

Sunday, 17/12/2023, 15:06


رۆژ نییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەواڵی بریندارکردن یان کوشتنی کۆڵبەرێک نەبیسین!کاری کۆڵبەری لە رووی ناچاری وهەژاریە،دەنا کەس بۆ بڕە پارەیەک بەرەو ڕیگایەکی دژوار هەنگاونانێ تا بژیوێکی ژیانی خۆی دابین بکا.کۆڵبەریی بەواتای نان وخوێن دێ.چونکە کۆڵبەرەکان ئەو رێگایەی هەڵیان بژاردوە ئەگەر رۆیشتنیان لە ڕووی ناچاریی بێ،گەڕآنەوەیان بە دەست خۆیان نییە.
رۆژهەڵاتی کوردستان،شاری کرمانشآن:
حەبیب رەزایی کۆڵبەرێکی بریندارە،کە بە هۆی دژواریی برینەکەی گیانی خۆی لە دەست دا!حەبیب،تەمەنی ٥٢ ساڵە وخەڵكی شاری جوانڕۆیە کە بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی چەکداریی کۆماری ئیسلامی بە دژواریی بریندار دەبێ ودوای ١٧ رۆژ بە برینداریی لە نەخۆشخانەی / تاڵەقانی/ لە شاری کرمانشآن گیانی خۆی لە دەست دەدا!
حەبیب رەزایی،رۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز،ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی /٢٠٢٣/ بە هۆی سەختیی برینەکەی گیان دەسپێرێ.پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە حەبیب رەزایی رۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز ساڵی ١٤٠٢ بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار دەبێ،کە پاشآن لە ٢٢ی سەرماوەزگیانی خۆی لە دەست دەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە