زەینەب جەلالیان لە ژێر گوشآردایە
Monday, 04/12/2023, 13:13
سپای تڕۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەک دێوەزمەیەکی لێ هاتووە کە دەستی بەسەر سیاسەت وئابووریی ئیران داگرتوە.زەینەب جەلالیان یەکەم ژنە تێکۆشەریی کوردە کە لە ئێران حوکمی زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە.لە ماوەی ١٦ ساڵ لە تێپەڕبوونی لە زیندانیەکەی تەنیا بۆ یەک جاریش نەیتوانیوە دیداردەگەڵ بنەماڵەکەی وکەسوکاری خۆی ئەنجامبدا.بەرپرسانی سپای پاسدارانی بۆ ئەوەی ئیمکاناتی پزشکی بدەنە زەینەب جەلالیان،پێیان راگەیاندووە کە تۆ کاتێک دەتوانی دوکتورەکان چارەسەریت بۆ ئەنجام بدەن.کە دەست لە رابوردووی خۆت بەربدەی وپەژیوانیی رابگەیەنی.
بۆیە ئەو ژنە تێکۆشەرە تەواوی خواستەکانی سپای پاسدارانی قەبوڵ نەکردوە،حازر نییە کە دەست لە رابوردووی خۆی هەڵبگرێ.پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە زەینەب جەلالیان خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانە لەشاری ماکۆ.کە ماوەی ١٦ ساڵە لە ئێران زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە ولە حاڵی حازردا لە زیندانی شاری / یەزد/ راگیراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست