سەعدی ئەحمەد پیرە بەکرێگیراوەکەی بەعس و وەزیرەکەی ١٩٩٤ ی یەکێتی
Thursday, 30/11/2023, 8:54
لە بەڵگەنامەکانی دەزگای هەواڵگری عێڕاقیدا
سەرەتا دەمەوێت بەوە دەستپێ بکەم کە ئەم بابەتە لە ڕابردوو لە کوردستان پۆست لە ساڵی 2010 بڵاو کرایەوە بەڵام ساڵانێک کە دەتوانم بڵێم نزیکەی 13 ساڵێک بەسەر ئەم بابەتە و بەڵگەنامەکاندا تێپەڕیوە و تا ئێستاش ناو براو بەرپرسیارێتی جیا جیا لە حزبی ڕووبارێک شەهید هەیە کە بە دەستی بەعسیەکان و بەعسیەکانی هاوشێوەی سەعدی شەهید کراون وەردەگرێت و ئەوەی سەیرە نەک لێپرسینەوەی لێ نەکراوە لە نوێترین کاری حزبی ڕووبارێک شەهید و سکرتێرەکەی خەڵاتکردنی ناو براو بوو وە ناساندنی جارێکی تر وەک سەرکردەی ڕۆژە سەختەکان.
سەعدی ئەحمەد پیرە کێیە؟ ...
لە بەڵگەنامەى یەكەمدا كە بە نووسراوى سەرۆكایەتى كۆمار_ جیهازى مخابرات و سەرچاوە نهێنیەكان لە دەرەوەى عێراق لە سەفارەتى عێراق لە نەمسا، لە رێككەوتى 23-1-1994، سەعدی ئەحمەد پیرە وەك سیخوڕێك بۆ حكومەتى بەعسى كارى كردووە، هاوكات ئاماژەش بە ناوى سەعدى پیرە و پلەكەى دەكات، كە لە بەڵگەنامەكەدا لە بەشى ئەلف هاتووە و نووسراوە (وەزیرى كشتوكاڵە لە حكومەتى كوردی).هەروەها لە بەشێكى ترى بەڵگەنامەكەدا كە بەڵگەى فەرمى جیهازى موخابەراتە بە ژمارە نووسراوى (ش.ا.م.م. 1. 199) لە بەروارى 13-2-1992، هاتووە سەعدى ئەحمەد پیرە تەنسیقى لەگەڵ (نعمت محمد سهیل) هەبووە، كە بەرپرسى موخابەرات بووە لە سەفارەتى عێراقى لە نەمسا، لە بەڵگەكەدا سەعدی ئەمحمەد پیرە بە كەسێكى چالاكوان ناسراوە و كارى گرنگى كردووە، هاوكات هەر لەو بەروارهدا و بە پێى ئەو بەڵگە رەسمییە ناوبراو لەو رۆژەدا لەبەر چالاكى بۆ خزمەتكردنى بەعس لە ئەمنەوە ناردوویانه بۆ مخابەراتى گشتى و وەریانگرتووە تا زانیارییەكانى لەمەودوا بداتە مخابەرات.
لە بەڵگەنامەیەكى تریدا، كە لە وێنەكاندا دیارە بە نووسراوێكى نهێنى سەفارەتى عێراق لە نەمسا و شوعبەى كاروبارى گشتى بە ژمارە (379_ لە بەروارى 18-9-1982) هاتووە، چاویان بە سەعدى ئەحمەد پیرە كەوتووە و بە باوەڕپێكراوى سەرەكى ناسێندراوە. هاوكات لە هەمان رۆژیشدا زانیاریى لەسەر پڕ چەككردنى پێشمەرگە لە لایەن حكومەتى روسیاوە داوەتە مخابەراتى عێراقى.
لە بەڵگەنامەیەكى تردا كە مووچەى سەرچاوەكانیان دیارى كراوە، تێیدا موچە و ناوى سەعدى ئەحمەد پیرە یەكەم ناوە، كە لە سەفارەتى عێراق لە نەمسا مانگانە وەریگرتووە، كە بڕەكەى 700 حەوت سەد دۆلار بووە، بە كۆدى نهێنى 1779.
لە بەڵگەیەكى تردا كە وێنەكەى دیارە، تێیدا سەعدى ئەحمەد پیرە چەند زانیارییەكى داوە بە موخابەراتى عێراقى لەسەر پەیوەندیەكانى حیزبی شیوعى لەگەڵ دەوڵەتى روسیا، لەو بەڵگەیەدا ئەوەش هاتووە كە (موحسین جمیل داود) بەرپرسى بەش بووە لە بەڕێوەبەرایەتى خزمەتگوزارى نهێنى گشتى، نووسراوێكى بۆ بەرپرسى شوعبەى 12 بەرز كردوەتەوە، تێیدا پێشنیارى كردووە بڕى 25000 بیست و پێنج هەزار (شلنگ)ى نەمساوى بدرێتە سەعدى ئەحمەد پیرە تا بتوانێت قەرزەكانى بداتەوە.
ئەوەی سەیرە سەعدی ئەحمەد پیرە لە نەمسا خۆى بە (سەعدى محمد احمد امین) ناساندووە، بەڵام ئەوەى كە ئاشكراى دەكات و بۆى ناپۆشرێت لەو بەڵگانەدا ئەوەیە، كە لە یەكێكیاندا ئاماژە بەوە دەكات (سەعدى ئەحمەد پیرە وەزیرى كشتوكاڵە لە حكومەتى كوردى).
گەر هەولێریەكان و كۆسرەتییەكان تۆزقاڵێك رابردووى سەعدى ئەحمەد پیرە بزانن، هاوكات ئەم ئەگەر ئەو بەڵگانە ببینن، ئەوا نەك دەنگی پێ نادهن، بەڵكو هەرگیز دەنگ بە حیزبێك نادەن كە نمونهی وهک سهعدی پیرهی گرتۆته خۆی.
بۆ بیرهێنانهوه، کوردستانپۆست ئهوهتان بۆ باس دهکات، که کاتی خۆی باس له سیخوڕیی و فایلداری سهعدی پیره کرا، یهکسهر سهعدی پیره له ترساندا و له شهرماندا کوردستانی بهجێ هێشت و گهڕایهوه بۆ نهسا، بهڵام هێرۆی برایم ئهحمهد، خۆی چوو بۆ نهمسا و هێنایهوه و پهیمانی ئهوهی پێدا، که کهس ناتوانێت له گوڵ کاڵتری پێ بڵێ.
تێبینی : کۆی بابەتەکە و بەڵگەنامەکان بە سووپاسەوە لە کوردستان پۆستەوە وەرگیراوە و کۆپی بەڵگەنامەکانیش جارێکی دیکە لەم لینکەی خوارەوە ببینە:
https://www.facebook.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست