کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوشتارگەی کۆڵبەران

Saturday, 25/11/2023, 15:36


رۆژ نییە تەرمێک یاخود  کۆڵبەرێکی بریندار لە هەنگەژاڵەوە نەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی بانە و ئێستا ئەو خاڵە سنوورییە، لە بری خێر و بێر بۆ دانیشتوانی ئەو شارە و شارەکانی دەوروبەری بووەتە کوشتارگە و شوێنی رشتنی خوێنی ئەو گەنجانەی بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان و بنەماڵەکانیان پەنایان بۆ کاری تاقەتپڕوکێنی کۆڵبەری بردووە.
پۆل پۆل گەنجانی بێکار لە شارەکانی سەقز، بۆکان، دیواندەڕە، سنە و مەهابادەوە لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕەپارەیەکی کەم گیانی خۆیان دەخەنە سەردەست روودەکەنە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ کە کەوتووەتە نێوان بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێنجوێنی باشووری کوردستان.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئەم خاڵە سنوورییە بووە بە کوشتارگەی گەورەی کۆڵبەران و هێزەکانی رژێم بێ سڵەمینەوە و ئارخەیان لەوەی رووبەڕووی هیچ لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیەک نابنە دەست لە کۆڵبەران ناپارێزن و لەماوەی نزیکە ٧٠ رۆژدا لانیکەم ١٣٠ کۆڵبەریان پێکاوە، ئەمەش واتە رۆژانە دوو کۆڵبەر لەو خاڵە سنوورییە بوونە قوربانی.
بە گوێرەی ئامارەکان لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژدا لانیکەم سێ کۆڵبەر  بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە لە هەنگەژاڵ کوژراون.
رۆژی ١٤ی نۆڤەمبر کۆڵبەرێک بە ناوی یادگار رەحیمی، خەڵکی بانە  بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەت لە هەنگەژاڵ کوژرا. 
رۆژی دواتر لەهەمان خاڵی سنووری کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی جەلال حەیدەریان خەڵکی گوندی قاچیانی سەر بە ناوچەی کەرەفتووی دیواندەڕە کوژرا و  رۆژی  ٢١ی مانگیش ئەسعەد حەسەن پوور خەڵکی گوندی جەعفەرخانی سەقز کە لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بریندارببوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە  گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە چەند سەرچاوەیەکەوە وەرگیراون لە نێوان ١٣ بۆ ٢٣ی ئەم مانگە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لانیکەم  ٤٠ کۆڵبەریش برینداربوون.
زانیاری لەبارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە هەنگەژاڵ کوژراون و برینداربوون بەم جۆرەیە:
١٣-١١-٢٠٢٣
ئامیار مەنسوری تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی سەقز -بریندار
١٤-١١-٢٠٢٣
یادگار رەحیمی خەڵکی بانە-کوژراو
کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە کە ناسنامەی نەزانراوە
ئاروین محەمەدی تەمەن ١٤ ساڵ، ئیمان تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سنە و حسێن و شاهۆ خەڵکی بانە کە تەمەنیان ٢٠ و ٢١ ساڵە- برینداربوون
١٥-١١-٢٠٢٣
جەلال حەیدەریان خەڵکی گوندی قاچیانی سەر بە ناوچەی کەرەفتووی دیواندەڕە- کوژرا
روغزاد  شاه محەمەدی و میلادی ئەمیری خەڵکی گوندی دەرەویانی سەرووی سەق-برینداربوون
کیانوش پاشایی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی سەقز-بریندار
سمکۆ رەوازی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد-بریندار
زانیار راحزادە ٢٢ساڵ خەڵکی سەقز- بریندار
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی ئەشکان خەڵکی سەقز-بریندار
دیاکۆ رەمەزانی  تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی سەقز-بریندار
بارزان عوسمانی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەقز- بریندار
فەرزاد حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی ئالیاری سەقز-بریندار
حامد محەمەد زادە تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی ئالیاری سەقز- بریندار
١٦-١١-٢٠٢٣
ئازاد نوری خەڵکی بانە-بریندار
سەلاح کەریمی تەمەن ٣ ساڵ خەڵکی سنە-بریندار
کەمال خزری خەڵکی بۆکان-بریندار
١٧-١١-٢٠٢٣
حەمید رەزا حافزی، تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی سەقز-بریندار
ماهان موسەوی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی سەقز - بریندار
سلێمان ئەمینی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی بانە-بریندار
 شاخەوان فەیزی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی دیواندەڕە و دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە ناوەکانی سەرکەوت عەباسی و دانا  کە تەمەنیان ١٧ و ١٦ ساڵە و هەردووکیان خەڵکی سەقزن- برینداربوون
١٨-١١-٢٠٢٣
شەهرام مورادوەسیسی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سەقز- بریندار
کاوە سەعیدپوور تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی سەقز-بریندار
٢١-١١-٢٠٢٣
شاهین خەڵکی بۆکان، سەلام خەڵکی تیلەکۆی سەقز، محەمەد خەڵکی سنە و موراد  - برینداربوون
ئیسماعیل رەحیمی، جەوهەر، محەمەد رەشیدزادە و فەرزاد حاجی خەڵکی سەقز، سیامەند خەڵکی بۆکان و مەهدی جەمالی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی بانە- بریندارن
موراد تەمەن ٤٠ ساڵ و بێهزاد تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی بۆکان - برینداربوون
ئەسعەد حەسەنپوور تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی جەعفەرخانی سەقز-کوژرا
پەرویز قادری تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی بانە- بریندار
پێژمان رەمەزانی خەڵکی بۆکان-بریندار
٢٢-١١-٢٠٢٣
حەسەن فەرەجی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی سەقز-بریندار
بە گوێرەی ئامارێکی کۆڵبەر نیوز لە نێوان ٢٣ی سێپتەمبر تا ١٨ی نۆڤەمبر واتە لە ماوەی دوو مانگدا  ٦ کۆڵبەر کوژراون و ١٣٢ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون  و لە کۆی ئەو ١٣٨ حاڵەتەی کوژران و برینداربوون کۆڵبەران، ٨٥ حاڵەتیان لەبانە بووە، بەلەبەر چاوگرتنی ئاماری ١٠ رۆژی رابردوو دەردەکەووێت کە لەماوەی نزیکەی ٧٠ رۆژدا  تەنیا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە  ١٢٨ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون.

هەنگەژاڵ؛ کوشتارگەی کۆڵبەران.. کوژران و برینداربوونی ٤٣ کۆڵبەر لە ١٠ رۆژدا
https://www.awene.com/article?no=20833&auther=2571

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە