مەسرور بارزانی لە نێوان دوو (...) ەدا
Monday, 20/11/2023, 21:49
ساتێک وەستان لەسەر ٢ ووتەی جۆرج ئۆرێل
کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی سەمەرەیە کە قوڕ بەسەری پێ دێتە پێکەنین ..!!
من بەش بە حاڵی خۆم هەر کات بێ تاقەت و بێ حەواس بم ڕاستەوخۆ وێنەیەکی باشوور دەهێنمە پێش چاوم و هەر ئەو دەمە خەندەیەک دەکەم دەڵێم نانا هێشتا من باشترم ، ئاخر کاتێک دۆخی خەڵک دەبینم بەوەی بێ مووچە کار دەکات و کرێچییە ، پارەی لە گیرفان نیە و هەڵدەپەڕێت بە ئاڵایەکی حزبەوە و دەنگدان دێتە پێش دەنگ ئەداتەوە بەوەی برسی کردوە ، خوێندەوارە و شوێن نەخوێندەوارێک دەکەوێت بە کوێرانە تا بە ڕێیەکی مینڕێژکراودا بیگەیەنێتە دورگەی ئارام ، پڕاو پڕ دۆخی باشوور لەم ووتەیەی جۆرج ئۆرێلدا دەبینمەوە کە دەڵێت (( دەسەڵات واتە پارچە پارچە کردنی مێشکی مرۆڤ و دوبارە دروستکردنەوەی ئەو مێشکە بە شێوەیەکی نوێ کە خۆی ئەیەوێت)) ،..
دۆخی باشووریش وای لێ هاتوە کاتێک دەسەڵات لە ڕێگای میدیا و پڕۆپاگەندەچیەکان و گورگەل و دەربارەکانی دەوروبەری مێشکی تاکیان پارچەپارچە کردوە و پێکەوەیان ناوەتەوە و بەو شێوەیان لێ کردوە کە خۆیان دەیانەوێت ، سی و دوو ساڵی ڕەبەقە دەسەڵات هەر رۆژەو بە بابەتێکەوە دەیانلکێنێت و بابەتێک دەکات بە وێردی سەر زمانی تاکەکان ، تاکیش کام تاک ئەوەی کە لەبەرچاوە کە سیفاتی مرۆڤ بوونی لەدەستداوە و ئەکرێت بشڵێم سیفاتی مرۆڤ بوونی خۆی لەبیرچۆتەوە کە ئەم بونەوەرە چیە و بۆچی دەژی و ئامانجی چیە ؟؟
ئەتوانم بڵێم بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستێت بەو شێوەیە هەڵدەستێت کە دەسەڵاتی سەرکوتکەر بۆی داناوە گۆڕانکاری لە گۆڕ نراوە .
ئەوانەشی خواستی گۆڕینی ئەو دەسەڵاتەیان هەیە زۆرینەیان خواستی پێگەکەی خاوەن دەسەڵاتیان هەیە خواستی پاوانخوازی و داماڵین لە هەست و داماڵین لە مرۆڤ بوون بەو واتایەی ئەو مرۆڤە یاخیە نیە کە خۆرسکانە شتەکان قبوڵ نەکات و ئامانجی گشتی پێش ئامانجی تایبەتی بێت و خواستی گۆڕانکاری خۆڕسکانەی هەبێت .
جۆرج لە شوێنێکی تردا دەڵێت
شۆڕشگێڕی ئەمڕۆ ستەمکاری سبەینێیە ،، ئێمە دەزانین کە هیچ کەسێک نیە دەسەڵات بگرێتە دەست بە مەبەستی دەستبەردار بوونی لە سبەینێدا ، دەسەڵات ئامراز نیە بەڵکوو ئامانجە ، هیچ کەسێک دەسەڵاتی سەرکوتکەری پەیڕەو ناکات بۆ پارێزگاری لە شۆڕش ، بەڵکوو شۆڕش هەڵدەگیرسێنێت بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی سەرکوتکاری ، ئامانج لە چەوساندنەوە چەوساندنەوەیە ، ئامانج لە ئەشکەنجەدان ئەشکەنجەیە ، ئامانج لە دەسەڵاتیش دەسەڵاتتداریە ..!!
{{''کەسێک نابینمەوە مەسعودێک لە ناخیدا نەبێت ، دەستی زلەی مەسرور نەبێت و قاچی شەقی بافڵ نەبێت ، بیری دزی و گەندەڵیەکەی نێچیر نەبێت ''
تەنها پێویستی بە بەرکەوتێکە چالاکی بکات وەسائیلەکانی چالاککردنیشی ساتی گەشتنیەتی بە ئەو شوێنە }} .
ئەوەی دەسەڵاتی ئاگر و ئاسن لە سەری ڕەش پەیڕەوی دەکات هێشتنەوەی ئەو سیستمەیە بە زیندووی و کار لە سەر درووستکردنی کۆمەڵێک ستەمکاری هاوشێوەی خۆی و گەلێکی خەسێندراوی وەک ئێستا دەکات بە بڕوای من سەرکەوتوش بوە لەو هەنگاوەی با بۆتان ڕوون بکەمەوە *ئەوانەی کە لە دەرەوەی پارتی ئێستا لە ناو میللەتی باشوور بە بەدیلی گۆڕانکاری بۆ مەسرور و مەسعود دانراون وەک ( عەلی باپیر و بافڵ و شاسوار و سەڵاحەدین و عومەری سەید عەلی و هتد ... ) هەریەکەیان کرێگرتەی مەسعود و مەسرورن و هەرکامێکیان بێتە شوێنی مەسرور لەو خراپتر فەرمانڕەوای دەکات گەر بێت و ناوخۆی پارتی و بنەماڵەی بارزانیش بە میراتگری ئەو ستەمکاریە بگرینە بەر لەوەشدا دەبینین کە هەریەک لە نەوەکانی بارزانی هەمان ئەقڵیەتی حەفتاو پێنج ساڵ بەر لە ئێستا پەیڕەو دەکەن بەڵام کەمێک جیاوازتر ئەویش ئەوەیە ئەو بەچکە دیکتاتۆرانەی ئێستا خوێندەوارن بەو واتایەی دیکتاتۆرێکی خوێندەوارن کە کورد وتەنی (عوزر لە قەباحەت خراپتر) ە
بە نەخوێندەواری حوکمی پێنج ملیۆنیان دەکرد ئەی بە خوێندەواری ئەبێت چ جۆرە دیکتاتۆرێک بن ؟؟ بێگوومان خراپتر و خراپتر با بگەڕێینەوە بۆ میللەت میلەتێک ئەوان بە نەخوێندەواری کارێکیان کردوە هەموویان کردوە بە فیدائی و خۆکوژی بنەماڵە خۆ بە خوێندەواری دڵنیام سیفاتی خوایەتیان دەخەنە پاڵ و کۆریا بە چاویەوە دەبێتە لاس ڤیگاس بە داخەوە لە کۆتایدا دوعاکەی نەنکم دوبارە دەکەمەوە عاقیبەتی خێر بێت کە بڕوا ناکەم خێردار بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست