کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمونیزمی هاوردە و گەنجی ساویلکەی کورد

Monday, 20/11/2023, 20:59


رووی ئەو وتارە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وئێرانە:

لەسەدەی رابوردووداهیچ حیزب یان رێکخراوەیەکی کورد وناکوردلە قۆناغە جودا جوداکانی سیاسیی وکۆمەڵایەتی وئابووریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان وئێران سەرکەوتنێکی ئەوتۆیان بە دەست نەهێناوە،ئەگریش بووبێ بە شێوەیەکی کاتیی چووکە دەسترۆیشتووەکیان بە خێر پێدابن.هەرکاتێکیش دەسەڵاتی ناوەندی گیانێکی سیاسیی بە هێزیی بۆخۆی مسەوگەرکردبێ،وێنەی تەوەرێکی ژەنگاوی یەکە یەکە لە ریشە وبەدەنەی حیزب ورێکخراوەکانی داوە وپاشەکەشەیەکی سیاسی مەزنیی پێکردوون.بێ گومانی ئەو شکستانەش هاسان تێپەڕنەبوون.لە هەر شکستێکیشداهەزاران مرۆڤی بێتاوانی کوردوناکورد یان کوژراون ویانیش نێوئاخنی زیندانەکانی دەسەڵاتدارسانی ناوەندی کراون.
ساڵی ١٩١٧وەرچەرخانێکی دیرۆکیی بووکە بەسەر تێزارەکانی رووسیەداهات.لەو وەرچەرخانەداحیزبی کومونیست توانی دامودەزگای داپڵؤسێنەریی بنەماڵەی تێزارەکان بڕووخێنێ وبە دامەزراندنی حیزبی کومونیست رێکارێکی نوێ بۆ ژیانی سیاسی وکۆمەڵەیەتی وئابووری بۆ گەلی رووسیە بڕەخسێنێ.زۆری پێ نەچووکە دونیابووبە دوونیای دووجەمسەریی لە نێوان کومونیزموئیمپڕیالیزم.
ئەو ئاڵوگۆڕە گەورەیە بەرەی سەندووەک فرێزووریشەی خۆی گەیاندە وڵاتانێک کە دەسەڵاتدارەکانیان بۆنی چەپیان پێ گەیشتبوووایاندەزانێ بەسەرکەوتنی کومونیزم لە سۆڤیەت بەهەشتێکی دیکەی خەیاڵی دەرگای خۆی بەرووی گەلانی تینووی ئازادیی دەکاتەوە.یەکێک لەو وڵاتانەی کە چین وتوێژێکی رووناکبیروتامەزرۆی ئازادی وئیدئۆلۆژیای تێدا دەژیا وڵاتی ئێران بوو،کە بۆ یەکەمین جارلە ساڵی١٩٢٠ بە دامەزراندنی حیزبی کومونیست وپاشانیش بە دامەزراندنی حیزبی توودەی ئێران،کە میراتگەریی حیزبی کومونیست بوو،کە لە ساڵی ١٩٤١ خۆی ئاشکراکرد.ئەوحیزبە بە یارمەتی وتێکۆشآنی ٥٣ کەس دەرێژەی بە خەباتی خۆی دەدا.بەڵام بەرەو چآرەنووسێکی نادیاروپڕ لە تڕاژیدیی دەرۆیشت.حیزبی توودەی ئیران کە رێکخستنێکی باوەڕەمەند مارکسیسیم ولنینیسم بوولە ژیانی سیاسیی ورێکخراوەییی خۆیدادووجار تووشی شکستێکی مەزن بوویەوە کە لەوشکستانەشدا گەنجی ساویلکەی کوردیش بێ بەش نەبووە.لەهەردووک شکستەکاندا هیچ ئەزموونێکی سیاسیی لێوەرنەگیرا،چون خاوەنی ئیرادەی سیاسیی خۆیان نەبون وگوێلەمستی ئەوسوسیالیزمە بون کە لە یەکێتیی سۆڤیەتدا بۆیانی داتاشیبون!

شکستی یەکەمی چەپ لە ئێران:

دوای وەدەرنانی رەزاشآی ئێران،کوڕەکەی محەممەدرەزاشابووبە جێگرەوەی باوکی.بەربەرەکانیی شآی جەوان وموسەددیقی سەرۆک وەزیران لەو سەردەمەدا فەزایەکی کورتیی کراوەی سیاسیی لە ئیراندا خوڵقاند کەلەوسەردەمدابوورۆژهەڵاتی کوردستانیش هەناسەیەکی کورتیی ئازادی ودێمۆکڕاسیی هەڵمژی،بەڵام ئەو فەزایە دوای ترۆرکردنی ناکامی محەممەد رەزاشآی ئێڕان بەرەوکۆتایی هەنگاوی ناوهەرچی حیزبی بەروڵەت چەپ وئازادیخواز بووکەوتە بەرهیرشی تووندی دەستوپەیوەندەکانی شای تازەی ئیران.رۆژهەڵاتی کوردستانیش بێ بەش نەبوولەو هەڵمەتەدا.لەوسەردەمدا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان /ئێرانیش/ کە لقێکی حیزبی توودە بوو لەوبەشە لە کوردستان،وێڕای حیزبی گوێلەمەستی توودە، سەر بە سۆڤیەت تووشی گرتن وراونان هاتن.گەلێک گەنجی خێر نەدیتووی کورد لە جیاتی بیرلە هەستی نەتەوەیی ودۆزیی گەلەکەیان بکەنەوە رێ تراویلکەی حیزبێکیان هەڵبژارد کە بە بێ بڕیارەکانی حیزبی کومونیستی شووڕەوی دەست بەتاڵ دەمایەوە!زۆر کەس گیران ،زۆر کەس رایانکرد،زۆر کەس پەژیوانیان هەڵبژارد.شای ئێران سەرکەوتودەسەڵاتی ناوەندیی گرتە دەست.لەو سەردەمەدا چەپی کوردوچەپی ناکورد وایاندەزانی حیزبی کومونیست دژە ئیمپڕیالیسم ولایەنگریی رەنجدەرانن.
دوای کۆدەتای ١٩ی مانگی ئووت ساڵی ١٩٥٣ حیزبی توودەولایەنگرەکانی بە تووندی کەوتنە ژێرگووشاری دەسەڵاتی تاران،رێبەرەکانیان بە بێ ئەوەی بەرخۆدانێکی بچووک بکەن یان تەسلیم بون یان داوای بەخشینیان کرد یان یان حاشآیان لە رابوردووی خۆیان کرد.تاقمێکیشیان روویان لە هەندەران کرد وتاقمێکیشیان زیندانیی درێژخایەنیان بەرکەوت.تاقمێکیشیان وەفاداریی خۆیان بۆ شآی ئێران دەربڕی وبوونە هاوکاریی دامودەزگای ئەوسەردەم.دوای دووساڵێش لەو کۆدەتایە سازمانی نیزامیی ئەوحیزبەش دەستی بەسەردا گیراو٦٠٠کەسیان دەستبەسەرکران.کە کوردیشیان تێدابوو.

شکستی دووهەمی چەپ لە ئیران:

دەڵێن مرۆڤی ژیر بۆ جارێک مار لە کونێکداپێووەی دەدا.بەڵام بۆ چەپ لە ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان ئەو گووتنە بڕنادا.زەمان هات وساڵان تێپەڕین،شآی ئێران کورسیی دەسەڵاتی لێ لەقکراوهەڵات.خومەینی گەڕآیەوە،دووبارە چەپی نەخۆشیی ئێرانی وکورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەیانگووت ئەوشۆڕشەی لە ئیران کراوە دژە ئیمپریالیستە ودەبێ پشتیوانییان لێ بکرێ کە بووبە هۆی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە سەر ناوی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.ئەوەی کە چەپی نەخۆش لە ساڵی ١٩٥٣ بەسەریهات،دووبارە هەمان تڕاژیدیای لە ساڵی لە ساڵی ١٩٧٨ بەسەری هات!وەک پشیلەی رەجەبە شێتی لێهات، رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە خۆیەوە سووتاند.گەنجی ساویلکەوسادەوکەمزان وبێ رێىەرایەتیەکی لێزان وهوشیار کەوتە داوی مائۆییزم وکومونیزێکی هاوردە وسوسیالیزمێکی داتاشراو،لەو رێگوزەرە سەقەتەدا هەزاران مرۆڤی بێتاوان لە ناوچون وهەزارانیش زیندانی کران وهەزارانیش پەراوازەی هەندەران بون!
دانپێدانانی رێبەرانی حیزبی توودە/ حیزبی کومونیست /:
مرۆڤ کاتێک دانپێدانانی بەرپرسانی باڵاوکارگێرآنی حیزبی توودە لەسەر شاشەی مێدیاکانی ئەو سەردەمی دەسەڵاتدارانی تارانی دەدیت،سەری سووڕ دەما!ئەو کەسانە لەسەردەمی شای ئیرانیشدا زۆر بەیان زیندانیان بینیبوو،بەڵام بەوشێوەیە داوای لێبوردن وپەشیوانیان لەورێبازەی کە خەباتیان تێداکردبوونەدەکرد!
لەو رێگوزەرە بێ ئاکامە،گەنجی کورد،هەم کوڕوهەمیش کچی کورد بێ بەش نەبون.تاکی کورد تا سەرەتا بیرلە خاک ودۆزیی ڕەوای خۆی نەکاتەوە،هیچکات فەلسەفەوئیدۆلۆژیای هاوردە بە فریای چارەسەرسەریی نەتەوەکەی ناکەوێ.بە داخەوە لەو سەردەمەشدا هیندێک رێکخراوە کە خۆیان بە چەپ وکومونیست بە خەڵک دەناسێنن،هیچ ئەزموونیاکیان لە مێژوووەرنەگرتووە ودرێژە بە رێبازێک دەدەن جگە لە خەساروماڵوێرانی هیچی بۆ نەتەوەی کورد دەباراندا نەبووە ونییە.
تێبینی: ئەو وتارە بە کورتیی نووسراوە،چون بابەت زۆر هەڵدەگرێ،بۆیە نەمویستووە بە درێژیی پەرەی پێبدەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە