کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوار مستەڕاحەکەی باشوری کوردستان

Thursday, 16/11/2023, 22:59


بارزانی، بزوتنەوە، کۆمەڵ، یەکگرتوی ئیخوانی


مستەڕاح

هەر مرۆڤێک بۆ درێژەدان بە ژیان پێویستی بە خواردن و خواردنەوە هەیە. بەڵام کورد واتەنی "ئەم خواردنە ڕینەوەی دەوێ" 
پێویستە مرۆڤ ماوەیێک دوای خواردن  بچێتە مستەڕاح و پاشماوەکەی لە خۆی جیا بکاتەوە. ئەگەر نەتوانێ ئەم کارە بکا توشی کێشەی گەورە دەبێ. 
مستەڕاح  ئەم بەشە گرینگەیە کە دەبێ هەر ماڵێک تێیدا بێت. 
 دەتوانن پێشبینی بکەن  گەر شارێک بێ مستەڕاح بێ چ کارەساتێک ڕوو دەدات! 
مرۆڤ پێویستی بە شوێنێک هەیە بە ناوی مستەڕاح تا پاشماوە و پیسایی خۆی تێدا خاڵی بکا، کۆمەڵگا بە هەمان شێوە پێویستی بە مستەڕاح هەیە تا پاشماوە و پیساییەکانی خۆی هەڵڕێژێتە ناوی...


لێکچونەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگا

بەشێک لە لێکچونەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگا ئەمانەن:
نەخۆشی و ساغی، برینداری و ساڕیژ بونەوە، ماندوویی و حەسانەوە، ناباڵغی و باڵغی، بەهێزی و بێ¬هێزی، دوشمنداری نێوخۆیی و دەرەکی، کەم ئەندامی و کامڵی، خەمۆکێ و شادی، زایین و مردن، وشیاری و ناوشیاری، دەرخواردە و دەرهاویشتەی فکری و مادی.
لە هەموی گرینگتر ڕادەی دەرس و پەند وەرگرتن لە تەجروبەکانی ژیان(فێربون و پەروەردە) 
ئەو مرۆڤانەی لە ژیانی خۆیان و پێشینیان پەندیان وەرگرتوە پێیان دەڵێن ژیر و بەبیر و عاقڵ.
 ئەو مرۆڤانەی لە ڕابردوی ژیانی خۆیان و خەڵکانی دیکە دەرسیان وەرنەگرتوە پێیان دەڵێن گەوج، نەفام و بێ¬عاقڵ. 
بە کورتی مرۆڤی ژیر و وشیار قەت لە فێربون ناکەوێ. بەڵام لای مرۆڤی گەوج خۆپەروەردە کردن و فێربون هیچ بایەخێکی نیە و مێشکی تەنیا بۆ تەقلید و شوێنکەوتویی دەکار دێنێ. 
 هەر کۆمەڵگایەک بە پێی ڕێژەی وشیاری خۆی لاسەنگی دەکات بۆ یەکێک لە دوو حاڵەتی ماوە بەسەر چویی(expired) و بە ڕۆژ بونەوە(up to date)
 کۆمەڵگای دواکەوتو مێژوو وەک ئەفسانەی بەر ئاگردان دەبینێ. بەڵام کۆمەڵگای وشیارمێژوو دەکاتە چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگا و ئەم پێناسەی بۆی هەیە:
"مێژوو ڕەوایەتی داستانەکانی پێشینیان نیە. مێژوو زانستێکە بۆ ناسینی ڕابردوو، دۆزینەوەی یاساکانی شێوە گۆڕانی کۆمەڵایەتی، دەرکی زەمانی ئێستا و پێشبینی دواڕۆژ"

پیساییەکانی کۆمەڵگای کوردی

پیسایی کۆمەڵگای کوردی پێکهاتەیێکە لەم توێژانەی خوارەوە: 
چین و توێژە سەردەست و ئەنگەلەکان لە گەڵ نۆکەر، شایەر، لات و لۆمپەنەکانیان، زووڕناژەن و قوونلێسی سەرۆک جاش و سەرۆک خێڵەکان، شایەرانی خۆش¬لەوەڕی سەرگوێلکی دیوەخانەی شێخ و ئاغاواتەکان، کەسانی خۆفرۆش،وڵاتفرۆش، گەلفرۆش، دینفرۆش و مێژووفرۆش، نۆکەرانی بێگانە و کۆنەپەرەستەکان، سەرۆک و جەماوەری کۆنەپەرەست و مێشک برشاوی حیزبە ئیسلامیەکانی گرێدراوی داگیرکەران، ئەو مەلا و بانگخوازە ئایینیانەی بۆ فلستین، بورما و ئەویغوری چین فرمێسک هەڵدەڕێژن، بەڵام لە ئاست وێران کردنی شار و دێهاتی کوردی بە دەست ئەردوغان و گورگە بۆرەکان کەڕ و کوێر و لاڵن... 
بۆ دیتنەوەی مستەڕاحەکانی باشور، پێویستە لە پێشدا بڕوانین بۆ ناوی هێندێک پیس و پۆخڵەی کوردستان. بزانین شوێنی ئەم پیساییانە کوێیە؟
لە هەرشوێنێک ئەم پیساییانەت دۆزیەوە، بزانە ئەم شوێنە مستەڕاحێکی کۆمەڵگای کوردستانە.

لیستێک لە پیسایی و پاشەرۆکی کۆمەڵگای کوردستان:

١- قالە تەگەرانی و عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی قاتڵانی کاک سلێمانی موعینی ، خەلیل شەوباش، دڵشاد ڕەسوڵی، قادر شەریف و ٥٥ شۆڕشگێڕی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ...
٢- عیسا سوار قاتڵی١٢ کادری رووناکبیر و بێگوناحی شیوعی 
٣- تەحسین شاوەیس  قاتڵی مامە ڕیشە و دەیان پێشمەرگە و خەڵکی بێگوناحی کورد
٤- جەماڵ مۆرتکە  قاتڵی ٧٧ ڕۆژنامەوان وگریلای بریندار لە هەولێری ١٩٩٧
٥- مەسعود و ئیدریس بارزانی  قاتڵی ٣٣ پێشمەرگەی دێموکڕات و کۆمەڵە لە دۆڵی بایزاوای شنۆیە١٩٨١
٦- کەماڵ کەرکوکی، سامی عەبدوڕەحمان، فازل میرانی و کەریم سنجاری قاتڵانی علی عەسکەری، حسێن بابا شێخ ئیزەدی ، دوکتور خالید و ٧٠٠ پێشمەرگەی یەکیەتی لە هەکاری ١٩٧٨ 
٧- هەباسی بایز ئاغا  (ئەنفالچی سەدام و بەکرێگیراوی بارزانی)
٨- قاسم ئاغای كۆیە  (ئەنفالچی سەدام و بەکرێگیراوی بارزانی)
٩- عەلی عەونی (قوونلێس و بەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی)
١٠- عەلی تەتەر (قوونلێس و بەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی)
١١- سدقی هاریكی  جاسوسێکی بادینی کە حەوت گەریلای لە ماڵی خۆی کاتی میوانی کوشتن و هەشت هاوڵاتی دیکەشی بۆ تورک و پاراستن کوشتون. 
١٢- حوسێن یەزدانپەنا (بە کرێگیراوی میتی تورک و پاراستنی بارزانی)
١٣- حامید گەوهەری  کۆنە ساواکی، دەرکراو لە لایەن دوکتور قاسملو لە حیزبی دێموکڕات و قوونلێسی بارزانی و موچەخۆری بندیواری بنەماڵەی بارزانی
١٤- عەلی ڕووزەبان جەوانمەردی  کۆنە بەگ و گەی(gay) مەهابادی و جاسوسی میتی تورک و پاراستنی بارزانی 
١٥- مەلا برایم جەهانگیری کۆنە تودەیی و کۆنە زیندانی کراوی حیزبی دێموکڕات، کۆنە تەواب، موچەخۆری بندیوار و شایەری بنەماڵەی بارزانی
١٦ - بەشێک لە پەیامنێران و بێژەرانی تەلێویزیۆنەکانی، ڕووداوو و کوردستان٢٤ 
١٧- جاسوسەکانی دەسگای پاراستنی پارتی دێموکڕاتی بارزانی کە هاوزەمان جاسوسی تورکیا و گشت دوشمنانی گەلی کوردن
١٨- عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ ڕێبەرانی ئەنەکەسەی بەکرێگیراوی میتی تورکیا
١٩- ڕێبەران و ئەندامانی حیزبوڵلای تورکیا(هوداپار) 
٢٠- عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی! موسڵمانان
٢١- سەلاحەدین بەهائەدین سەرۆکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و شوێنکەوتوەکانی
٢٢- عوسمان،عەلی،سدیق و عیرفان عەبدولعەزیز سەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی باشوری کوردستان  و شوێنکەوتوەکانیان
٢٣- عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی ئیسلامی(دادگەری!) و شوێنکەوتوەکانی
٢٤- ئەبوعەبدوڵڵای شافیعی و مەلا کرێکار ڕێبەرانی ئەنسارولئیسلامی کورد و شوێنکەوتوەکانیان
٢٥- سەلەفی و ژن دزەکان کە خەریکی گەوجاندن و برشاوی کردنی مێشکی جەماوەری کوردن.

کێشەی پیسایی و مستەڕاحی باشور لە چی دایە؟ 

لەپێشدا کۆمەڵگای باشوری کوردستانم بە مرۆڤی هەمیشە قەبز دەشوبهاند. مرۆڤی قەبز وەک ماڵی بێ¬مستەڕاحە. ئەوپاشەرۆکەی کە دەبوایە لە خۆی جیا بکاتەوە، لە ناوخۆی دەکاری دێنێتەوە. لە زانستی پزشکی دا نەخۆشی قەبزی بە دایکی نەخۆشیەکان ناسراوە(ام الامراض)
ئەم هەرێمە هاوکات لە گەڵ گیرۆدەبونی بە نەخۆشی قەبزی، چوار مستەڕاحی گەورەی کۆمەڵایەتی هەیە بە ناوەکانی دیوەخانی بنەماڵەی بارزانی و حیزبە ئیسلامیەکان.(چەندین مستەڕاحی مام ناوەندی و بچوکی دیکەشی هەیە کە بەدەر لە مەوزوعی ئەم وتارەن)
زۆرینەی پیسایی و گەند و ...ی باشور ڕۆچۆتە ناو ئەم چوار مستەڕاحە. تەنانەت پیساییەکانی سێ پارچەکەی دیکەی کوردستانیش وەک قالۆنچە بەرەو تەرس و تەپاڵە ڕێچکەیان بۆی بەستوە.
لە هەر سێ پارچەی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان  نزیک بە ٥٠٠٠٠ شایەر، زووڕناژەن و جاسوسی سەر بە بنەماڵەی بارزانی موچەی هەرێمی باشوری کوردستان وەردەگرن. هەزاران کەسی دیکەی ئەم سێ پارچەیە لە یەکیەتی و حیزبە ئیسلامیەکانی باشور دینار، دۆڵار و ... وەردەگرن.

دوو کێشەی مستەڕاحی کۆمەڵایەتی باشوری کوردستان 

مستەڕاحی کۆمەڵایەتی باشوری کوردستان دووکێشەی سەرەکی هەیە:
١- لە شوێنی شیاوی خۆی هەڵنەکەوتوە.
٢- زێرابی نیە و پیسایی و پاشەرۆکەکەی لە ناو ماڵ دەرناچێ
بە کورتی و بە کوردی ئەم کۆمەڵگایە لە ماڵێک دەچێ کە مستەڕاحەکەی لە سەرەوە و ناوەڕاستی ماڵەکەی دایە. چونکە زێرابی نیە پیسایی و پاشەرۆکی لە ناو ماڵ دا بڵاو دەبێتەوە.
 بەم چەشنە پیسایی کۆمەڵگا دەرخواردی جەماوەر دەدرێتەوە.  لە ئاکام دا دانیشتوان توشی چارەڕەشی، نەخۆشی و مردن دەبنەوە  .
لەم ٣٣ ساڵە دا ژمارەی مێشک برشاویەکانی سەد قات زیادی کردوە. ئێستا ئەگەر دەنگدانێکی ئازاد بکرێ، داعش و هاوبیرەکانی ملیۆنان دەنگ دێننەوە. کوشتاری ٣٠٠٠٠ ژن و کچ بە دەستی بنەماڵەکانیان، گەرمی بازاڕی وتارخوێنانی مێشک برشاوی و کزی ڕووناکبیری بەشێک لە ئاکامەکانی ئەم سیستمەن.
کۆمەڵگاکانی ئەفغانستان، پاکستان و سۆمالی نمونەی ئەم کارەساتەن. ئامریکا و ناتۆ لە دەیەی ١٩٧٠ی زایینی بە هاوکاری کۆنەپەرەستەکانی ناوخۆ توانیان لە ڕێگای ئیسلامی سیاسی ئەم وڵاتانە بخەنە ناو زەلکاوێک کە دەیان ساڵی دیکەش ناتوانن لێی دەرچن.ئەم کۆمەڵگایانە وەک مرۆڤگەلێک دەچن کە لە پیسایی خۆیان دا خنکابن. 

ڕێگا چارە چیە؟

لە زانستی پزشکی دا دەڵێن "ئەگەر نەخۆشی بناسرێ، چارەسەری ئاسان دەبێتەوە" چارەی نەخۆشی کۆمەڵگای باشور ئەم دوو ڕێکارانەیە:
١- گۆڕینی  شوێنی مستەڕاحەکانی. پێویستە مستەڕاحەکانی لەم شوێنانەی ئێستا هەڵقەندرێن لە شوێنی شیاوی خۆیان دابمەزرێنەوە. 
٢- مستەڕاحەکان زێرابی پێویستیان بۆ دروست بکرێ بە جۆرێک هیچ پاشەڕۆیەک نەگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا.(مەگەر وەک هێندێک وڵاتی پێشکەوتوو کە لە ڕێگای پاڵاوتن و ... دەتوانن لە پاشەڕۆ و زێرابەکان ئاوی خاوێن بەرهەم بێننەوە)
ئەم شوێنانەی ڕۆڵ و نەخشی مستەڕاحەکانی کۆمەڵایەتی باشوری کوردستان دەگێڕن بەم ناوانە دەناسرێنەوە: 
ناسیۆناڵیسمی خێڵ و عەشیرە، مینبەر و دوکانی دینفرۆشی، خانەقای تەزویری شێخایەتی، دیوەخانەی ئاغا و بنەماڵە...
بە پێچەوانەی باشوری کوردستان، مستەڕاحەکانی کۆمەڵایەتی وڵاتانی پيشکەوتووی جیهان شوێنگەلێکە بەم ناوانەی خوارەوە ناسراون:
زیندان، ئۆردوگای کاری زۆرەملی، ئۆردوگای پەروەردەی دوبارە، شوێنی ڕاگواستن و دوورخستنەوە و شاربەدەرکردن، تاراوگە، تەبعیدگا  و... 

پەراوێز:

- خۆراک،چ سالم و بەکەڵک بێ و چ ناسالم و برشاوی ڕێنەوەی دەوێ
- تابڵۆی بە‌‌ناوبانگی "ئاودەستی گشتی" کاری نیگارکێش "واسیلی شولژنکۆ"
خوێنەری بەڕێز، پێش ئەوەی بە دیتنی ئەم تابلۆیە، تەسلیمی هەستی بێز و بێزاری بی، کەمێک بیر بکەوە. بۆچی هونەرمەندێکی گەورە چەند ڕۆژ لە ژیانی خۆی تەرخان کردوە بۆ کێشانی ئەم دیمەنە قیزەونە؟
بە حەوسەلە چاوی لێبکە. ئەم تابڵۆیە توشی هێڵنجت دەکات. بەڵام زۆر جێگای تێڕامانە.
بە ڕواڵەت سێ پیاوی گیرۆدەی خواردنەوە دەبینین. دوویان خەریکی گوو کردنن و یەکی دیکەش خەریکی ئارەق خواردنەوە. دوو پیاوە هەڵتوشەکاوەکە سیغاریان لە سەر لێوە. نوسراوەو و وێنە کێشراوەکانی سەر دیواری ئاودەست ناحەز و دزێون. کۆی وردەکاریەکانی ناو تابڵۆکە ئەم دیمەنانەن : " خواردن، خواردنەوە، خۆ بەتاڵ کردن لە پیسایی و شەهوەت"
بەڵام ئەمانە چ گرینگیەکیان هەیە؟ تماشایەکی پەنجەرە بچکۆڵەکەی ئاودەستەکە بکە. بزانە لە دوورە دەست چ دەبیندرێ؟ "گومبەز و منارەی کاخ  و پەرەستشگا "
کاخ هێمای دەسەڵاتی سیاسیە و پەرەستشگا هێمای دەسەڵاتی دینی.
دەبینین کە هونەرمەند چی خستۆتە بەر گۆشە نیگای ئێمە! پرسیارگەڵێکی گرینگ بەم چەشنە بۆ بینەر ساز دەبێ:
ئایا لێکچونێک لە نێوان ئەم ئاودەست و مرۆڤە هێڵنج‌هێنەرانە و ئەو کاخ و پەرەستشگایە دا هەیە؟ ئایا ئێمە دوو ڕووی یەک سکە دەبینین؟
ئایا حەقیقەتی شاراوەی پشتی جوانی و شکۆی ئەو منارانە، هەمان حەقیقەتی شاراوەی ئەم پیساییە نیە کە لە پیش چاومانە؟
بۆچی وێنەکێش ئێمەی لە شوێنێک ڕاگرتوە کە لێکچون وپێوەندێک لە نێوان ئەم دوو ناحەز و جوانە دا ببیندرێ؟
هونەرمەندێکی خاوەن هەڵوێست ئاوا مرۆڤ توشی هێڵنج دەکات تا ناچاری بکات بیر بکاتەوە.

  -لە ١٧ ی ٥ ی ١٩٩٧ بەسەرکردایەتی ئەم جەمال مورتکەیە و بە ئیعازی میتی تورکیا لەناو شاری هەولێری پایتەخت ٧٧ لایەنگری پەکەکە کە خەلکی هەرچوارپارچەی کوردستان بوون ،لە دکتۆرو هونەرمەندو ڕۆژنامەنووس ، کوشت.
هەندێک لەکەسەکان بەبرینداری لەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاریییەوە بەدەستی خۆی خستیانیە خوارەوە.
ئێستاش تەرمی کوژراوەکان نەدراوەتەوە بە خاوەنەکانیان و دەوترێ ئێستاش تەرمەکان لە لای کارگەی قیرەکەی هەولێرە. ئەوەی خەڵکی هەولێرەو لەو کاتەدا ژیاوە ئاگاداری ئەم ڕاستیەیە.
  - صدقی هاریكی تاوانبارێك كه‌ ده‌ستی له‌ خوێنی 18 هاوڵاتی و گ_ریلا دا هه‌بووه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌مرۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی جه‌نازه‌كه‌ی بینراوه‌ كه‌ شوێنی فیشه‌ك پێوه‌ دیار بووه‌، ئاشكرابوو سدقی له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاری شێرانك به‌ 2 گوله‌ كه‌ به‌سه‌ری كه‌وتوون كوژراوه‌.
سدقی هاریكی زێباری له‌ ناحیه‌ی دێره‌لۆك ناوچه‌ی ئامێدی له‌ناو شه‌ڕی ناوخۆدا به‌ناوی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ڤالان به‌ساڵان خه‌ریكی سیخوری و نامه‌ردی بووه‌ و له‌ ڕێی ناجوامێری و خیانه‌ت و مرۆڤ فرۆشیه‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ی خیانه‌ت په‌روه‌ری ماڵی مه‌سعود و كوڕه‌كانی له‌م دواییانه‌ ئیتر ده‌بێته‌ به‌ سه‌رمایه‌داریكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كه‌.
سدقی له‌ ساڵی 1999 له‌ كۆتایی شه‌ڕی خیانه‌ت 7 هه‌ڤاڵی گ_ریلا ده‌باته‌ بۆ ماڵی خۆی و سوفره‌ی خواردن بۆیان داده‌نێت و ده‌چێته‌ سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌ و رومانه‌ به‌رده‌داته‌ ناو سوفره‌كه‌ و هه‌ر 7 هه‌ڤاڵ شه‌هید ده‌بن و ته‌نانه‌ت جه‌نازه‌كانیش به‌ تراكتۆرێك ده‌گوازرێنه‌ شوێنه‌ك و له‌ یه‌ك شوێن فڕه‌ده‌درێنه‌ ژێر به‌رد و خاك.
هه‌ڤالانی شاخ دوای گرتنی رێبه‌ری گه‌لی كورد و شكانی بڕیاری سێداره‌دان ئیتر ئه‌وانیش یاسای ئینفاز و ئیعدام هه‌لده‌وه‌شێنن و عه‌فوی گشتی راده‌گه‌ینن، ئیتر سدقی به‌م بونه‌یه‌وه‌ ڕزگار ده‌بێت تا رۆژی ئه‌مڕۆ.
ئه‌م پیاوه‌ پێش تاوانی شه‌هیدكردنی 7 هه‌ڤاڵ دیسان به‌یه‌ك جار 7 پیاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی گوله‌باران كردبوو، ته‌نیا له‌سه‌ر كێشه‌ی ئاویباغ و كشتوكال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە