کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرە ژنێک وهەزارپیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی

Thursday, 16/11/2023, 22:36


رابوردووی هیچ مرۆڤێک ناسڕدرێتەوە،رابوردووی هیچ سەرکردەورێکخراوەیەکی کوردیش بە کەس پاک ناکرێتەوە وهیچ کەسیش ناتوانێ پاکانەی بۆ بکا.خۆزگە زانیبایەم مەلامستەفاوپاشماوە قێزەونەکانی کام قازانجیان بۆ دۆزیی رەوای کورد هەبووە؟بەڵام ئەگەر نووسەرورووناکبیریی کورد دەست داتە پێنووس وبوێرانە ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیە تۆمار بکاو بیداتە ڕای گشتیی کوردوجیهان،زۆر بە راشکاوی تاقە لاپەڕەیەکی ئەرێنی بۆ مێژووی کوردیی تێدا بەدی ناکرێ.
ئەوەی کە دێتە بیری من،سەرشۆڕترین کەسی ناپیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی مەلامستەفای باوکیان بوو،کە لەماوەیەکی کەم دابە قسەیەکی شای ئیران،وەهاترسابووکە بە شآی گووت:تۆ باوکی ئیمەی وهەرچی تۆپێت باش بێ منیش پێم باشە!سەرهەڵدانێکی گەورە کە خاوەنی هەزاران چەکداربووتێکشکا.دیمەنی ئەو رۆژەی کە بە کۆمەڵ چەک رادەستی حیزبی بەعس ئەکرا وپۆل پۆل ئەوەی کە ناوی خۆیان نابوو پێشمەرگە تەسلیم ئەبوو،قەت لە یاد ناچێ.
نزیکەی دووساڵ لەوەی پیش مەسعودبارزانی لە وتووێژێکی مێدیاییدابە شآنازیەوە گووتی:پیاوەکانی ماڵباتی بارزانی هەزار کەس دەبن.مرۆڤ ئەگەر بخوازێ باشترئەو بنەماڵەیە بناسێ دەبێ چاولە کارنامەی ئەو چەند ساڵەی دەسەڵاتداریەتی ئەو بنەماڵەیە بکا،ئینجابۆی دەردەکەوێ لە ناو کۆمەڵگای کوردستانداخوێڕیترین وسەرشۆڕترین چین وتوێژ پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانین.کاری ئەوانە بۆ داگیرکەری کورد جگە لە نۆکەرایەتی ودزی وخەیانەتی نیشتمانی وکوشتن وڕفاندنی ئازادیخوازان،چیتر نەبووە.
لە رۆژی ١٥/١١/٢٠١٣دا لە ناو هۆڵی پاڕڵمانی تورکیە،پارڵمانتارێکی /هە،دە،پە/ بە ناوی مەڕاڵ دانیش بەشتاش لە کاتی قسەکردنداکە باسی کردارەکانی نائاسایی دەوڵەتی تورکیەی دەکرد لە ئاست بارودۆخی گۆشيگیریی زیندانی ئیمڕاڵی کە دەرحەق بە بەرێز ئۆجەلان بەڕێوە دەچێ،پارڵمان تارێکی رەگەزپەرەستی تورک بە بەرێز مەراڵی گووت:تۆترۆریستی!
ئەوشیرە ژنەش بە بێ ترس وقارەمانە لە جوابی ئەو فاشیستەدا بە دەنگێ شێرانە گووتی: باوکت تڕۆریستە،خۆت تڕۆریستی.
بە دینتنی ئەو کورتە ویدئۆیەی مەراڵ دانیش بەشتاش وەبیر هەزارپیاوەکەی بنەماڵەی بارزانی کەوتمەوە وگووتم:تەنیا تاڵە موویەکی ژێر باخەڵی ئەو قارەمانی لە تەواوی پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی بە مەلای باوکیشیانەوە،بە غیرەتترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە