داماویی هونەرمەندی کورد!
Thursday, 16/11/2023, 22:12
وڵاتێک بەشەڕیان لافاویان بوومەلەرزە یان هەررووداوێکی دەستکردیی مرۆڤ یان سرووشت وێران دەبێ ودەگەڵ عەرز تەخت دەکرێ.ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە ئەگەر ئەستەمیش بێ سەرلەنوێ ساز دەکرێتەوە.نموونەی هەرە زیندووشەڕی یەکەم ودووهەمیی جیهانییە کە زۆر وڵاتی خاپوورکرد،بەڵام ئەو وڵاتانی سەرلە نوێ بونیاد نرانەوە وژیانییان تێدا بەردەوام بووە.
کێشەی مەزن وگرینگ ئەوەیە کە،پێش سازکردنەوەی هەروڵاتێک دەبێ مێشکی مرۆڤەکان وشێوەی بیرکردنەوەیان ئاڵوگۆڕی ئەرێنی بەسەداربێ.هەرکۆمەڵگایەک کە خوازیاریی پێشکەوتن بێ پێویستیی بە چۆنیەتی بیرکردنەوەی دانیشتوانی ئەو خاکەیە.ئەوە مرۆڤەکانن کە مێژوو دەخوڵقێنن وبەرەوپێشەوەی رادەگوێزن.مرۆڤی بێ بیرکردنەوە وبێ زانست وڵات بەرەو وێڕانیی رادەکێشێ.خاکی پیرۆزی کوردستان لە بەرئەوەی کەدابەشکراوە بەسەر چوار دەسەڵاتی دەوڵەت نەتەوەدا،پێگەیەکی هەستیاروجوغڕافیایەکی خاوەن ستڕاتیژیکیی هەیە.لە ناو ئەو جوغڕافیایە ئاڵۆزەداچینوتوێژیی هەمەڕەنگی تێدادەژین کە سەر بەنەتەوەی کوردن.
ئەو چین وتوێژە سەرخانی دیرۆکیی نەتەوەیەکن کە خوڵقێنەریی نوێگەرایی ودەبێ جێگای شآنازیی نەتەوەی خۆیان بن.هەرکام لەوچین وتوێژانە بە ئەمانەتەوە پارێزەریی مێژوووکولتوروزمان وکەسایەتیی تاکیی نەتەوەی خۆیانن.لە ناو چین وتوێژانەداهونەرمەندان جێگا دەگرن کە ئەرکێکی گرانیان کەوتۆتە سەر ئەستۆ،پاراستنی ئەرکی نەتەوەیی،پاراستنی زیندووڕاگرتنی نەتەوەیەکە کە ساڵهای بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی خوێنی داوە.لەو رێگوزەرەداهیچ هونەرمەندێک بۆی نییە بازەرگانی بە دۆزی کورد وزمان وهونەری کورد بکا ولە کەساتەتی خۆیداپشتی نەتەوەیەک بچيمێنێتەوە بەرانبەر بە دووژمنی کوردوکوردستان.
لە چەندرۆژی رابوردوودا لە سەر فەیسبوکی بەرێزێک بەناوی/ هەندەرێن/ چاوم بە وێنەوژێرنووسی ئەو وێنەیە کەوت کە گۆرانیبێژێک لەسەر ناوی هونەر بە ناوی ئەیوب عەلی دەڵێ: من ئیبڕآهیم تاتلیساس / تەلیس/ لە خۆم خۆشتر دەوێ!دوای چەند رۆژێک لەسەر ئەو قسەی خۆی روونکردنەوە دەداودەڵێ:ئەو قسەیەی من هی ٥یان٤ ساڵ لەوەی پێشە وگووتوومە!
من لەو ناهونەرمەندە دەپرسم،کورتە فیلمی ئەوردۆغان وئیبڕآهیم تەلیست بینیوە کە چۆن بۆ داگیرکردنی شاری عەفرین لە تەنیشت دڕندەیەکی وەک ئەردۆغآن گۆرانی دەڵێ وچەپڵەی بۆ لێدەدەن؟!لە بەشێکی دیکە ئەو روونکردنەوەیەدا ئاوادەڵێ:من کارم بە کەسایەتی ئیبڕاهیم تەلیس نییە،کارم بە دەنگخۆشیی وهونەرەکەیەتی وکەسایەتی هونەرەکەیی ئەوە!
وادیارە کاک ئەیوب عەلی رادەی تێبینیی لەسەر هونەروهونەرمەدیش زۆر لاوازە.هونەرمەندێک کە حاشا لە رەگەزیی خۆی بکا بە زمانی نەیارودەوڵەمەندکردنی هونەری نەیاربە دزینی ئاهەنگ وگۆرانییەکانی کوردیی بۆ تورکیی حەولبدا، کواخاوەن کەسایەتیی خۆیەتی؟
کەسایەتی ئیبڕاهیم تەلیس لە چیدایە؟
هیچکات ئیزن بە کەسێکی وەک ئەیوب عەلی نادرێ کە هونەری نیشتمانپەروەرانەی کوردیی بخاتە ژێر کاریگەریی نەرێنی کەسێکی وەک ئیبڕآهیم تەلیس کە پێی شەرمە باس لە رەگەزی خۆی بکاو بۆتە خزمەتکارێکی هونەریی بۆ داگیرکاڕێکی خاکی کوردستان.لە کاتی خۆیدا مەسعود بارزانیش،شوان پەڕۆی ڕاکێشا بۆلای ئەردۆغان تا دەستی ماچ بکا.ئەوەش هەڵەیەکی دیرۆکی بوو کە سیخۆڕێکی دیرۆکی بە ناوی مەسعود بارزانی بە ئەنجامی گەیاند.ئیتر لە لای من شوان پەڕۆکانو ئەیوب عەلیەکان زۆر لەو بچووکترن کە بتوانن هونەروکەسایەتی هونەرمەندیی راستەقینەی کورد بشکێنن.ئێوە شآیانی کورد بون نین،حەقوایە لە سەر خاکی پیرۆزیی کوردستان جێگاتان نەبێتەوە.بەسەر هونەری کام یەک لە داگیرکارانی کوردستان سەرسامن،بڕۆن لەوێ ژیان بکەن ومووچەی مانگانەی خۆتان وەربگرن.
پەراوێزێکی پێویست:
لەسەر رووپەڕی فەیسبوک کەسێک بەناوی/ نەبەزئەحمەد/ لە جوابی کەسێک بەناوی /لالۆکاکەخان/ کە رەزازی بە مامۆستای گەورە ناوبردوە ئاوای جواب داوەتەوە.
نەبەزئەحمەدئاوای نووسیوە:ناسر رەزازی کەی هونەمەندی گەورەیە؟ ئەو لە ئەیوب عەلی زۆر خراپتری کرد بۆ ئیبڕآهیم تاتلیس،لە هەولێرهەموو کوچەوبازاڕ دوکانی /سیدی/ گەڕان بۆ ئەوەی گۆرانی /ئەی وەی زارا/ پەیدابکەن.ناسر رەزازی هیندە سوک وەک غوڵام یاخود وەک بەربوک کەوتبووپێشی گۆرانی دز ئیبڕاهیم تالیسەوە!
تائیستاش شآباش دەکرێتن وپارە دەڕژێنن بە سەریدا دەڕژێنن/مەبەستی رەزازیە/ لە شآری سلێمانی.ئەو /رەزازی/هیندە بێگانە پەرەستە باس ناکرێتن.لەسەرخوێنی شەهیدانیش باش دەلەوڕێت ورادەبوێرێت.
تێبینی:
مەبەست لەو پەراوێزە ئەوەیە کە ئەگەر قەراربێ ئەیوب عەلی سەرکۆنە بکرێ ورەخنەی لێبگیڕێ ،دەبێ رەزازیش سەرکۆنە بکرێ، کە کاتی خۆی ئیبڕآهیم تاتلیسی دیوە لە شآری هەولێر.من دەقی قسەکانم لە فەیسبوک وەرگرتوە وەک خۆی نووسیومەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست