من هەڵۆى بەرزى لوتکەى داڵانیم هەرگیز وەک قاڵاو ناکەومە چینە
Monday, 06/11/2023, 20:56
مەلا حەسەنى دزڵى مەلایەکى شاعیر بوە لەناوچەى دزڵى حکومەتى بریتانیاویستویانە لەخشتەى بەرن بیکەنە داردەستى خۆیان پۆستو پلەى پێبدەن ئەویش ئەم پارچە شیعرەى نوسیوە بۆئینگلیزەکانى ناردوە ئەمە مەلای پێشین و ڕۆَڵى لە پێشخستنى کۆمەڵگەدا بەڵام مەلاى ئیستە وا ماوەى 50 ڕۆژزیاترە مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر شەقامن کە ئەمانەپێکهاتەى زۆرینەى کۆمەڵگەن وەبەهەموو پێوەرێک بەهەموو قانونێک بەپێی هەموو دەقەشەرعیەکان ئەمانە چینێکى زوڵملێکراون بەبەرچاوى هەموودونیاوە زوڵمیان لێدەکرێت چونکە دەچەوسێنرێنەوە بەدەستى ئەنقەست برسی دەکرێن لەلایەن چینێک لەمشەخۆروبندیوار ودەروێشی حیزبەکانەوە بەتایبەتى بنەماڵەى بارزانى و هاو ئاوازە کانیان کەچی چینێک غیابیان هەیە لەناو خۆپێشاندەراندا ئەوانیش مامۆستاى ئاینیەکان بەربونەتە تەکفیر کردنى یەکترو هەریەکەیان لە ئاوازێک دەخوێنێت بەڕاستى دەبوو ئەوان لەپێش هەمووکەس ببونایە چونکە ئەوان جێگرى پیغەمبەرانن نیشتە جێى شوێنى ئەوانن تائیستە لەماوەى ئەو 50پەنجاڕۆژەدا یەک مەلام نەدى بێتە ناو خۆپیشاندەرانەوە داواى لانیکەم مافی خۆیان بکەن بەڵام سەیریش نیە چونکە ئەوان هیچکات ئەو موچەیەى وەریدەگرن بەشیان ناکات چینێکى مشەخۆرن لەسەر گیرفانو خێرو سەدەقەى خەڵکى دەژین هەر مەلایەک بیگرى ساحێبی خانو سەیارەى خۆیانن خاوەنى دەستى نەرموشل و پۆشاکى جوانن خۆشترین عەترو موعەتەر بەکاردەهێنن،کەئەمە بەپێی ئەوزانیاریانەى پێشینان بۆیان جێهێشتوین توێژێکى فەقرى ناو کۆمەڵگەبون لەڕابردودابەڵام ئیستە ڕۆڵیان گۆڕاوە بونەتە چینێکى مشە خۆر هەرچى زیانى بۆ پەزە کانیان هەبێ نوتقیان لێدەبرێت بەڵام لەکاتى پێک گەیشتنى کوڕو کچێکدا دونیا وێران دەکەن لەکاتى بونى ماچێکدا عاسمان لەلایان دەڕوخێت هیوایەتیان ئەوەیە بڵێن ئافرە تێک تەلەفونى کرد ........ نازانم ئیشى ئەمان تەنیا بۆباسی جەستەى ئافرەتە ئەمانە کەى تێردەخۆن و دەگەڕێنەوە سەر ڕیچبازى شەرع و پشتیوانى لە موستەز عفین دەکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست