بێ دەنگیی وڵاتانی عەڕەبی!
Sunday, 29/10/2023, 20:16
سێ حەوتووزیاترە کە دەوڵەتی ئیسڕاییل وکەرتی غەززە لە شەڕدان.بە باوەڕی من پێش ئەوەی لایەنێکی ئەوشەڕە تاوانباربکرێن،پێویستە بگووترێ ئەو شەڕە،شەڕیکی نابەرابەرە.بەوواتایە لایەنی ئیسڕاییلی خاوەن چەکەوچۆڵوپشتیوانیی زۆرینەی وڵاتانی زلهیزە.لە شەڕی بەوشێوەیەدا ئیدئۆلۆژیاوئایین وباوەڕمەند بون کاری پێناکرێ.ئەوەی کە برەوی هەیە دەیباتەوە چەکوچۆڵوکەرەستەی پێشکەوتوووهێزیی تۆکمە ولێزان وبوێری سەربازیە.
هێرشی حەماس،هێرشێکی بەرنامە بۆ داڕیژراوبوو،دەستی دەرەکی ئەو هێرشە بە ئاشکرادیارە.مەزنترین هەڵەی ئەو شەڕە بەربینگیی بە حەماس گرتووە.لەیەکەم هێرشدا بۆ سەر خاکی ئیسڕاییل سەدان مرۆڤی ئیسڕآییلی وبێ چەک بە شێوەیەکی ناشآرستانی ودوورلە رێكاری شەڕیان کوژران یان بە دیل گیران!
مەزنترین بیانووبۆ هێرشێکی دڕندانە وبێ ڕەحمانە کەوتۆتە دەستی هێزی نیزامی ودەوڵەتی ئیسڕاییل لەو بوارەشدا تاڕادەیەکی بەرچاووڵاتە عەڕيبییەکانیش بێ دەنگیان هەڵبژاردوە،تەنیا چەند هەڵوێستێکی زارەکی ورێکارێکی بە رواڵەت دێپڵؤماسیەیانە نابێتە بەرگریکردن لە کەرتی غەززەو دانیشتوانی ئەو کەرتە.لەو سەڕە نابەرابەرەداڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ناکرێ فەرامۆش بکرێ،دژایەتی دەسەڵاتدارانی تاران و پێناسەکردنی ئیسڕآییل بە شێر پەنجە وبنبڕ کردنی ئەو شێرپەنجەیە لە سەردەمی سەرکەوتنی کۆاری ئیسلامیدابە سەر بنەماڵەی پەهلەویداروونوئاشکرایە.
بێدەنگیی وڵاتانی عەڕەبی:
تاپێش شەڕی چەند رۆژەی حەماس دەگەڵ ئیسڕآییل،لە ساڵەکانی ١٩٤٨ و١٩٦٨ و١٩٧٣ دا شەڕ لە نێوان ئیسڕآییل ووڵاتانی عەڕەبیەکان روویداوە.ئەو سەردەم وئێستاشی دەگەڵ بێ هیچ وڵاتێکی عەڕەبی شک نابەم کە بە شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک وسەردەمیانە دەسەڵاتداریەتی بە دەستەوە بێ.کە چی لەوسێ رێککەوتەی سەروو کە باسم کردوە ،چەند وڵاتێکی عەڕەبی راستەوراست یارمەتی دەر بون بۆ فەلەستینییەکان کە لە حاڵی شەڕدابون دەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕاییل.ئێستێ بۆ بێ دەنگیان هەڵبژاردوە ولە ئاست وێڕانکردنی غەززوکوژرانی ژن ومنداڵی بێتاوان.هۆیەکە زۆر روون وئاشکرایە.
وڵاتە عەڕەبیەکان ورۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ دامەزراندنی سیستمێکی دواکەتووی نەتەوەدەوڵەت وسەرکوتگەر بە ڕێوە ناچێ.ئەو وڵاتانە پێش ئەوەی لە لایەنی نیزامی وکەرەستەی پێشکەوتووی چەکوچۆل،دەستەمۆکرابن،لە لایەنی سیاسی وئابووریەکی مەزن دەستەمۆی ئەو زلهێزانەن کە سیستمی نەتەوەدەوڵەتیان لە سەر بونیادنراوە.بەواتایەکی دیکە بە مووبەندن.بە بێ ئیزنی ئەربابەکەنیان بوێریی هیچ بڕیارێکی چارەنووسسازیان بە دەستەوە نییە.شەڕی نابەرابەری کەرتی غەززە بەڵگەیەکی دیرۆکییە بۆ لاوازیی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەڕەبی وسیستمی دواکەوتووی نەتەوە دەوڵەت.ئەوەی کە زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە،بۆ داهاتووش لە نێوان گەلی ئیسڕاییل وفەلەستین سیستمی دوودەوڵەتی نەتەوە دەوڵەت کێشەکان چارەسەرناکا.چون بە درێژایی مێژوو،شەڕلە نێوان ئەو دووگەلەداپێش ئەوەی شەڕی داگیرکردنی خاک بێ،شەڕی ئایینی بووە.ئەو دووتەوەرە هەر ئیستا لە شەڕی غەززەو ئیسڕآییلدا خۆی دەردەخا.
سەلەفییەکانی باشوری کوردستان:
تاکۆماری ئیسلامی مابێ وغەززە لە لایان حەماسەوە بەرێوە بچێ شەڕی نێوان ئیسرآییل وحەماس وازووکۆتایی نایە.بەڵام سەیروسەمەرە لە هەڵوێستی مەلا سەلەفییەکانی باشووری کوردستانە کە زۆرینەیان ٣ژن یان٤ ژنیان لەناو ژووری ماڵەکانیان دابەستە کردوە ولە دوورەوە وڕینەکانیان بەردەوامە،ودەڵێن: بۆیە ناچینە جیهادوبەشداریی لە شەڕی غەززەداناکەین،چون غەززە گەمارۆدراوە وچوون زۆر گرانە!مرۆڤێک ئەوەندە درۆزن وبێ ئەخلاق بێ بەرۆژی رووناک درۆبکا،دەبێ چی لە ئایینەکەی فێر بووبێ.لەشفرۆشیک راستەوڕاست بە خۆی دەڵێ: من بۆ بژیوی ژیانم لەشی خۆم دەفرۆشم بۆیە بێ منەتم .سەلەفییەکانی باشووری کوردستان ئەو بوێرییەیان هەیە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست