کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوووڵات وێنەی سەربازگە

Thursday, 19/10/2023, 18:32


ئەفغانستان و باشووری کوردستان:

ئەو دوو وڵاتە لە بواری رەگەزیی وزمانی وکولتورودابونەریتو...مێژووتارادەیەکی زۆر جیاوازییان هەیە.تەنانەت لەو دونیا پان وبەرینەدا لە دووجوغڕافیای جودا لەیەک ژیان تێپەڕ دەکەن. لە بواری ئایینیداخاڵی هاوبەشیان تێدا بەدی دەکرێ.هەردووک نەتەوە خۆیان بە مسڵمان دەزانن وباوەڕمەندن بە ئایینی ئیسلام،رێنموونیەکانی کتێبی قوڕعان.بەڵام هەردووک نەتەوە خاوەنی خاڵی هاوبەشن لە بواری سیاسی وژیانی رۆژانەوئەوکارەساتانەی کە بەسەریان دێ!
ئامریکا لە ماوەی دووحەوتوودابۆ جارێکی دیکە هەمیسان ئەفغانستانی دایەوە بە تالیبانی سووننە ئایین.بە گشتی دووهۆبون کە ئەوکارەی بە ئامریکا کرد،یەکەمیان دەسەڵاتی پێشووی ئەفغآنستان تا بینەقاقا دە گەندەڵی ودزی وبێ یاسایی تیوەگلابون،هۆیەکەی دیکەش هەڕەشەیەکی راستەوخۆبوولە کۆماری ئیسلامی تا پێیان بڵێ،دەسەڵاتێکی دژ بە ئایینی شیعە لە تەنیشت ئێوە دادەمەزرێنم تا لە کاتی پێویستدا هاوکاریمان بکا.تالیبان زۆر زیرەکانە کەڵكیان لەو ئاڵوگۆڕە وەرگرت وخۆیان بەسەرخەڵكی ئەفغآنستان سەپاندوە،کەس مەتتەقی لێوە نایە وکەڵ بە مووبەندە!
لە ئاست باشووری کوردستانیش بە شێوەیەکی دیکە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیان دەگژخەڵكی بێتاوان بەردا.هۆی سەرەکیش بە چؤک داهێنانی بەغدا ودوور خستنەوەیان لە کۆماری ئیسلامی بووە.بەڵام زۆر زووئەو سیاسەتە قفڵ کرا،چون ئەو دووبنەماڵەیە تەنیا داوای پارەو مانەوەی خۆیان لە ئامریکا کردوە.ئەوە ٣٣ ساڵی رەبەقە،بە تەواوی هێزی خۆیانەوە خەڵک ئازاروشکەنجەوترۆر دەکەن.باسکی ئەو وەحشەتەش تەنیا لە ڕێگای چەکدارەکانیان کە ناو پێشمەرگەیان لێناوە جێ بەجێ دەکرێ.کەس دەنگی لێوە نایەوکەڵ بە موو بەندە!

دوووڵات وێنەی سەربازگە:

باشترین بەڵگە بۆ ئەو قسەیە ئەوەیە،لە باشووری کوردستان ووڵاتی ئەفغآنستان هەڵبژاردن بکرێ ونەکرێ وتەنیا ئەودووبنەماڵەیە جڵەوی دەسەڵات دەگرنە دەست،لەئەفغانستانیش هەروەتر،چما کەس دەوێرێ بڵێ دەنگ نادەمە تاڵیبان!حوکمە دەبێ هەر ئەوان دەسەڵاتداربن.
وڵاتی ئەفغانستان وباشوری کوردستان ئەگەر لە زۆر بابەتدا وێنەی یەکتر نەبن،لە یەک پرسی گرینگداوەکویەک دەچن،ئەویش ئەوەیە کە هەردوووڵات وەک سەربازگەیەکیان بەسەر هاتووە کە دانیشتوانەکەی بە دەست دەسەڵاتێکدادەچەوسێنرێنەوە کە بەرێوەبەریەکانیان خاوەنی هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتی نین.

کۆتایی:

هەرچۆنێک بێ ئەفغانستان بە ئیدئۆلۆژیایەکی دواکەوتوو وڵات بەڕێوە دەبەن وبە ڕاشکاوی بە دونیاو خەڵكی ئەفغآنستان دەڵێن،ئێمە ئەوەیەن!.بەڵام لە باشوری کوردستان دەسەڵات،نە چەپە،نەراست، نە باوەڕمەندەنە نە، سوسیالیستە،نە کومونیست،کەس نازانێ ئەو دزانە خاوەنی کام ئیدۆلۆژیان.رۆژانە خەریکی دەردانی قسەی قۆڕ وبێ واتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە