١٦ ئۆکتۆبەر زامێکی قوڵ بە جەستەی نیشتمانەوە
Sunday, 15/10/2023, 19:17
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ١٦ ی ئۆكتۆبهری ساڵی ٢٠١٧ دا خیانەتێکی گەورە لە گەلی کورد کرا کە کە بوە هۆیی داگیر کردنی کۆیی ناوچە کێشە لە سەرەکان لەلایەن وەح"شی شەع"بی بەهاوکاری وڵاتانی دراوسێ و ڕێکەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا، تاکو دنیا ماوە ئەبێت گەلی کورد باجی ئەو خیانەتە بات ئەو خیانەتەی کە تاوەک و ئێستا ڕۆژانە خەڵکانێک پێی دەوڵەمەند دەبن پارەی ڕەش دەخەنە گیرفانیانەوە و خەڵکانێکیش ئاوەرەی و دەربەری و ئیفلاس بونیان پێوە بینیوە، لەبەر ئەوە گرنگە کە تاکی کورد هەموو ١٦ ی ئۆکتۆبەرێک خائین و خۆفرۆشان بەنەفرەت بکەن بۆ ئەوەی نەوە لە دوای نەوە بزانن کە نەیاران و دوژمنانی کورد چەنێک بەهێز بوبن هەرگیز نەیانتوانییەوە چۆک بە کورد دابەن ئەگەر خائین و خۆفرۆشی ناوخۆ ڕێنوێنی نەکردبێت، هەروەک و دەگوترێت دار کرمی لە خۆی نەبێت تەمەنی هەزار ساڵە.
نیوەى خاکى کوردستان زیاتر %٥١ ڕادەستکرا، کە بوە هۆی دەرکردنی کوردەکان لە {دوزخورماتو} و ناوچەکانی دەوروبەری وە سوتاندنی ماڵی کوردەکان لەلایەن عەرەبی شی"عە مەزهەب کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە تەحەکومویان پێوە دەکرێت. هیچ بەرپرسێکیش لەسەرى دادگایی نەکرا، ڕووداوهكانی ١٦ ی ئۆكتۆبهر لە ههرێمی كوردستان كۆمهڵێك دۆسیهی نهێنی و شاراوهی له خۆگرتووه، كه ڕاستهوخۆ دوای ڕیفراندۆمی ههرێمی كوردستان ڕوویاندا.
ئەمە لە دوای ئەوە هات ماوەیەک پێش ئەو ڕوداوە ڕیفراندۆمێک کرا ئەوە بووە هۆکاری ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەر خەڵکیدا هات، ڕیفراندۆمەکە بانگەشەی سەربەخۆی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەکرد بەڵام کەمترین پشتیوانی نێوخۆی و دەرەکی هەبوو کەم ڕۆژ هەبوو وڵاتانی دراوسێ هۆشداری و هەڕەشەی توند لە بەرپرسان نەکەن لەسەر نەکردنی ڕیفراندۆم بەڵام مەسعود بارزانی سور بوو لەسەر کردنی.
مێژووی ئـەم دوو بنەماڵایە لەسەرەتـای درووست بونیانـەوە پڕە لە خیانەت و خاک فرۆشی و کووشتـن و زیندانـی کردنی چالاکوان ڕۆژنامەنوسان و ئەوانـەی بیرکردنەوەیان جیاواز بوە ھـەمیشە دەسەڵاتی ئەم دوو بنەماڵایە بە شێوایەکـی قێزەون ڕووباڕویان بونەتەوە.
{پارتی} خەونی بەڕۆژێکی ئاوا دەبینی لە پێناو بچووکردنەوەی ناوچەی جوگرافی ژێر دەسەڵاتی {یەکێتی} و تێکدانی هاوسەنگی هێز لە نێوان خۆی و یەکێتیدا، دەستەیەکی سیاسیی نەزان کەوتنە دوای ئەو پلانە جەهەننەمییەی {پارتی} و هاش و هووشی بێ بنەمای دەوڵەتی کوردی و ڕیفراندۆم، کوردیش بۆ هەمیشە ئەو شارانەی لە دەستدا. خۆ ڕاکردن هەر ڕاکردنە، بۆ لە {شەنگال} ئاساییە و لە {کەرکووك} خیانەتە؟ خیانەت نامۆ نییە بە هیچ دەستە و هێزێکی دەسەڵاتی کوردی بەڵام پێویستە ڕووداوەکان وەک خۆیان ببیندرێن.
بەڵام ئێستا دوای چەندین ساڵ خەڵک لەوە گەیشتوە ١٦ ئۆکتۆبەر گەورەترین خیانەتی مێژوی کوردایەتییە کە لەو ڕۆژانەدا میلەتی کورد چاوەڕێی سەربەخۆییان دەکرد بەڵام خیانەت بووە دیاری سەربەخۆییان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست