16 ئۆکتۆبەر
Sunday, 15/10/2023, 18:43
پێویست ناکات زۆر قسەی لەسەر بکەین ، یەکێتی و پارتی لەوەتەی دروست بوونە هەموو رژێک خیانەتێک یان دووانیان ئەنجامداوە و کە بچوکترین خیانەتیان لە 31 ئاب و 16 ئۆکتۆبەر بوو، لەوەتەی یەکێتی و پارتی دامەزڕاوە مێژووی کورد بووەتە پەرۆیەکی پیس بەشێوەیەک هیچ مرۆڤێکی ئازادی خواز بێزی نایە دەست بۆ ئەو پەڕۆیە ببات، لەو کاتەی یەکێتی و پارتی دروستبووە مرۆڤی کورد بووە بە مرۆڤێکی قێزەون، زۆر جار بێز لەخۆم دەکەم کوردم بەهۆی ئەوەی یەکێتی و پارتیش کوردن، سەڕەڕای ئەوەی یەکێتی و پارتی کایەی سیاسی کوردستانیان قۆرغکردووە بەڵکو تەواوی کایەی ئابوری و قوتی خەڵک داگیڕکرووە دەستی پیسی خۆیان خزاندووەتەوە تەواوی کایەکانی ژیانەوە، چەندین مرۆڤی بودەلەیان لەدەوری خۆیان کۆکردوەتەوە کە بەکار و کردەوە بۆگەن و تەپاڵە ئاساکەیان هەڵپەرن و هەڵهەڵە لێدەدەن بلێن ئەمە خواردنێکی بەلەزەت و شاهانەیە و هەڵدەپەرن و زوڕنا دەژنن و کۆیەلەکان ئامادەن جار جار لموزی لەو تەپاڵە و بۆگەنە بژەنن و دەم و چاوی خۆیانی تێ بگڕن و زمانیش لە لێو و لوتی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی بەخەڵک بلێن تاماوەکەی خۆشە!
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی 16 ئۆکتۆبەر ئیتر دەبێتە شەری بندیوارەکان لە ڕاگەیاندنی کوردی، کە کێ کەرکوکی فرۆشت؟
کەرکوک لە 25/9/2017 فرۆشڕا لە ریفڕاندۆمەکە، کە 93% بەشداربوانی ریفراندۆمەکە دەگیان بە بەلێ دا ، ئەمەش بوو بە دومەلێکی سیاسی گەورە لەناوچەکەدا و لە رۆژی 16 ئۆکتۆبەر ئەو دومەڵە سیاسیە تەقێنرا لەلایەن حشد الشعبی و سوپای عێراقەوە، سیاسیە نەفامەکانی کورد داریان دا بەدەست عەرەب و حکومەتی عێراقیەوە 51% خاکی کوردستان داگیر بکات و سەروەت سامانەکەی بخاتە نێو میزانیەی عێراقەوە هەرچەندە پێشتر ئەو سەروەت سامان دەچووە گیرفانی بنەماڵەوە، ئەو لوشکە لوشکەی بندیوارەکەکان و ئەو شەرە جنێوەی لە 16 ئۆکتۆبەر دەیکەن بۆ خەڵکی کەرکوک نیە بەڵکو بۆ نەوتی کەرکوکە کە بیدزن و تاڵانی بکەن دیسان.
کەرکوک دەبوایە بەزمانی گفتوگۆ بیبەیتەوە نەک بەریفراندۆم و هەرەشە و با بێن و ئێمە لێرەین، ئاخر ئێوە کێن و چیتان پێ دەکرێت؟ بەدوو کلاشینکۆفە شڕەوە دەتانەوێت خاک داگیر بکەن یان بە زمانی تێگەیشتن و بەناوەندگیری نێو دەولەتی دەتوانیت کەرکوک ببەیتەوە.
ئەوە چەند رۆژێک شەرە لە کەرتی غەزە کە ناوچەیەکی بچوکی گەماڕۆ دڕاوە کەچی تا ئێستا زیاد لەشەش هەزار موشەک بە ئیسرائیلەوە نڕاوە لەکاتێکدا حەماس گروپێکی تیڕۆریستی نێو دەولەتیە و کەس مامەڵەی لەگەڵ ناکات و ئیمکانیاتی ماددی کەمە و شەرەکە لەسەر خاک و عروبەتە و پەیوەندی بە ئیسلام و کافرەوە نیە. ئێستا تۆ دێیت بە زەبڕی چەک و هەرەشە خاک لە حشد الشعبی داگیر دەکەی کە سەد هێندەی حەماس دەبن لە رووی ژمارەوە و ئیمکانیاتی عێراق لەبەردەستدایە بێ شومار چەک جبەخانە دەکڕن ، حکومەتی عێراقی و الحشد الشعبی نەیان دەویست شەرەکە گەورە بێت ئەگینا رۆژانە دە هەزار موشەکیان بە هەولێر و سلێمانیەوە دەنا بۆ حکومەتی عێراق و پارەیەکی زۆر کەمی تێدەچێت کە هەر موشەکێکی 200$تێپەر ناکات.
بۆیە یەکێتی و پارتی و گۆڕان بە ئەنجامدانی ریفراندۆم کەرکوکیان دۆڕاند و ویستیان بە حەماقەتی خۆیان مڵی کورد بنێنە شەرێکی گەوڕەوە بەلام لە کۆتایدا یەکێتی پەشیمان بوویەوە تێگەیشت کە ئەم ریفراندۆمە بەفیتی دەولەتێکی دوژمنی کوردە و دەیەوێت کورد لەشەرێکی گەورە تێ بگلێنێت.
جا نازانم یەکێتی و پارتی ئەو شەرە جنێوە دەکەن لەسەر شازدەی ئۆکتۆبەر خەڵک بەگێل دەزانن یان دەیانەوێت خەڵک بگەوجێنن، هەر حیزبێکتان دۆڕندوویەتی ئەوە ڕۆشت بە شەش سەعات کەرکوکتان دۆڕاند بەلام سالێک 365 رۆژە و هەرکەسێکتان پاڵەوانە بە رۆژێک بەهێزی چەک وەریبگرێتەوە بزان ئێوە ئەوەندە غیرەتان هەیە بتوانن یەک فیشەک بە رووی حشد الشعبی بتەقێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست