کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانێک ودووهەوایە

Saturday, 14/10/2023, 19:45


داهاتووی سیاسیی وکۆمەڵایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان پاشی نەمانی کۆماری ئیسلامی وێنەی باشووری کوردستانی بەسەردێ.تاقم وچین وتوێژێک لە رووناکبیرونووسەروسیاسیی کاری هەر دووبەش لە بابەتێکداپێکەوە رێگائەبڕن.بەواتایە دێ کە هەستی دەمارگرژیی وناسیونالیزمێکی نەخۆش وبێ ئاگایی لەسەر رووداوەکان وێنەی تۆوی فرێزووبەوخاکەداریشەی داکوتاوە وکۆمەڵگا بەرەو تاریکیی ئەبا.
لەم دووبەشە لە وولات حیزب وپێشمەرگە وسیاسەت وزمانی سیاسی وئەرکی رۆژانەی حیزبەکان بۆتە بنەماڵەیی ودەست بەسەر داگرتنی وڵات لە لایان چەند بەرپرسێکی حیزبیی.ئێستاشی دەگەڵ بێ هیچ بەرپرسێکی حیزبیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەڕی نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وکۆمەڵەی مەحکوم نەکرد!دوای ئەو گشت ساڵانەداوای لێبوردنیان لەو بنەماڵانە نەکرد کە لە شەڕی خۆتڕێنی ناوخۆییدا منداڵی کوردیان هانئەدا کە منداڵی کورد بکوژێ!
لەمەش خراتر تاقمێک رووناک بیرونووسەری بێ ئاگا،بە بێ ئەوەی هیچ زانیارێکیان لە هیندێک رووداوی دڵتەزێنی نێوان حیزبەکانی کوردستانی ئێراندا هەبێ،خۆش خۆش بە بەژن وباڵای سەرکردە وبەرپرسی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات هەڵائەلێن.ئەوەندی کە دووژمن مێژوومان بە لاڕێدا ئەبا،چەند ئەوەندەش ئەو چین وتوێژە مێژووی راستیەکان بە لارێدا ئەبا.ئەو ڕێکارە،کاریگەریەکی زۆی ترسناکی لە سەر ئەو گەنجانە ئەبێ تازە پێئەگەن وتامەزرۆی سیاسەت وکاری سیاسین.
لەم چەند رۆژەی داهاتوودا،لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چاوم بە وێنەیەکی سەددام وقاسملووکەوت کە بە ئێکەوە ولە تەنیشت یەکترلە شاری بەغدا کێشآویانە! ئەم وێنەی پرسیارگەلێکی جۆراوجۆر ئەخاتە ناو مێشکی ئەو مرۆڤانەی کە تامەزرۆی راستەیەکانن.زۆرینەی بینەرانی ئەو وێنەیە بۆ ئەوەی هەم خۆیان فریو بدەن وهەمیش کاریگەریی ئەو وێنەیە داپۆشن،پاساوی سەرسەریان لە سەر ئەو وێنەیە هێناوەتەوە.
دیداری سەددام وقاسملوو،بۆ چی بووە،قاسملووبە خاتری چی توانیوەیە سەددام ببێنێ ولەو دیدارەدا چی گووتروە بۆمن گرینگ نییە وهیچ شڕۆڤەیەکی لەسەر ناکەم.بەڵام ئەوەندە دەزانم سەددام بە بێ هۆ کەس نابێنێ.وەکی دیکەش ئەزانم کە سەددام یەکێکە بووە لە دووژمنە مەترسیدارەکانی نەتەوەی کورد.
پرسی من ئەمەیە:
ئەگەر چون ودیداری مەلامستەفا ومەسعودی کوڕی وجەلال تاڵەبانی بۆ لای سەددام جاشیەتی بێ وبەرەوا نەبینرێ،ئەدی بۆچی بۆ قاسملووئاساییە کە بچێتە لای سەددام ووێنەی دەگەڵ بکێشێ وچەک وپارەشی لێ وەربری؟ئەگەر ئەو کەسانەی ناوم بردن وەک جاش پێناسەیان بۆ بکرێ،بۆ دەبێ قاسملوو وەک سیاسەت مەداروقارەمان جێگا بگرێ؟
پێویستە وەبیرخوێنەری بەرێز، بێنمەوە لێرەدا هیچکات پاکانە بۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ناکەم،وەک رۆژ دیارە کە ئەوانە کوردیان بێچارە کردوە.لەوەش سەیرتر کەسانێک لە سەر ئەو وێنەیە سەدام وقاسملوو هەستی خۆیان دەربڕیوە،کە دەرئەکەوێ چەندە ئاگایان لە بارودۆخیی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە،بەداخەوە ئەو کەسانە بە بێ لێکۆلێنەوە وپرسیارو وەدواکەوتن چاویان ئەنووقێنن وهەر چی دیتوویانە یان بیستوویانە باوەڕی پێ ئەهێنن.بانێکودووهەوایە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە