راکردن لە شەنگال و لە کەرکوک هەر راکردنە
Sunday, 15/10/2023, 18:15
ڕاکردن هەر ڕاکردنە، ئیتر بۆ راکردن لە شەنگال ئاساییە و لە کەرکووک خیانەتە؟
خیانەت نامۆ نییە بە هیچ دەستە و هێزێکی دەسەڵاتی کوردی بەڵام پێویستە رووداوەکان
وەک خۆیان ببیندرێن باشترە با مێژوو وەک خۆی بگێڕینەوە تا نەوەی داهاتوو بزانن ئەم
دەسەڵاتە کوردیەی ئێستامان چۆن دروست بوە و چۆن حوکمی کردوە و مێژووی
خیانەتەکانیان چۆن بووە
31 ی ئاب ، کارەساتی شەنگال، 16 ی ئۆکتۆبەر...
ئه م سێ ڕووداوە ڕەشە لە مێژووی دوای ڕاپەرینی گەلی کوردستاندا بەسەر دەسەڵاتی
داگیرکەری بەعسدا، هەر کەس پێی وانەبێت کە پارتی و بارزانی، و یەکێتی و جەلال تاڵەبانی
بکەر و تاوانباری سەرەکین، مانای وایە هیچ لەسیاسەت تێنەگەیشتووە
ئەمەی ئەم خیانەتە لە خیانەتەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەوەیە ئەم خیانەتە پارتی و
یەکێتی بەیەکەوە ئەنجامیاندا بەلام خیانەتەکانی تر
لایەنێک دژ بەوەی تر ئەنجامی دەدات
بە نمونە ٣١ ی ئاب ئەوکاتە بوو کە پارتی هێزەکانی ڕژێمی پێشوی عیراقی گەڕاندەوە بۆ
هەولێر دژ بە هێزەکانی یەکێتی . هێزەکانی یەکێتیش ئیرانیان هێنایەوە ناو خاکی
کوردستان و لە ئەنجامدا دوو ئیدارەیی دروست بوو کە ئێستاش دوو ئیدارەیی بەردەوامی
هەیە
خیانەتێک کە من مەبەستمە ئێستا باسی بکەم خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبرە
لەئەنجامدا بەشێکی زۆری ناوچە دابڕاوەکانی کوردستانیان لەدەستدا کە لە دەستوری
عیراق بە ناوچە جێ ناکۆکوکان هەژمار دەکرێت وەهەروەها سەدان هاولاتی بوونە قوربانی
پێشمەرگە خۆی کردە قوربانی و دەبابەکانی حوکمەتی عیراق هەر بە زیندویی بەسەر لاشەر
برینداری پێشمەرگەدا دەڕۆشتن و شەهیدیان دەکردن کەچی سەرکردە و بەرپرسانی پێشمەرگە
ڕایان دەکرد بێ ئەوەی هیچ پلانێکیان هەبێت دەیان پێشمەرگە و خۆبەخشیان کردە
قوربانی ئەو شەڕە لە کاتێکدا ژێر بە ژێر هێزە دەسەڵاتدارەکان ڕێکەوتنیان کردبوو
لەگەڵ حوکمەتی عیراق و حەشدی شەعبی بەڵام ئەو شەڕەیان کرد تا دوو حزبی بنەماڵە
زیان لە هێزەکانی یەکتر بدەن دەرەنجامی یەک نەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەوەیە کاتێک
ئەوروپا و ئەمریکا داوا دەکەن هێزێکی نیشتیمانیمان هەبێت و هێزی پێشمەرگە یەک
بگرنەوە بەڵام نە پارتی و نە یەکێتی ئامادە نین ئەوکارە بکەن چونکە ئێستاش بە چاوی
دوژمن سەیری یەکتر دەکەن و شیر و تیر لە یەکتر دەسون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست