داخستنی مزگەوتێك بەهۆی ناکۆکی نێوان پیاوە ئیسلامیەکان
Monday, 09/10/2023, 18:33
شارۆچکەیەکی بچوکی ھێمن لە فینلەندا، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی چوار سەد ھەزار کەس بوو. ھەر ھەموویان لەسەر ئاینی مەسیحی بوون، تەنیا ژمارەیەکی کەمیان جولەکە بوون. لەو شارۆچکەیەدا ٥ کەنیسە و یەک پەرستگای جولەکە ھەبوون. ھەموویان بێ بوونی ھیچ کێشەیەک و بە ئازادی بەیەکەوە دەژیان.
ئەوەی سەیرە ساڵی ٢٠١٦ حکومەتی فینلەندا دوو ھەزار عەرەبی موسڵمانی سوریای وەکو پەنا ھەندە ڕەوانەی ئەو شارۆچکەیە کرد، ئەنجومەنی شارەوانی بۆ ڕێزگرتن لە ئاین و کەسایەتی ئەو میوانانە بڕیاریدا یەکێک لەو پێنج کەنیسانە بگۆڕێت بۆ مزگەوت.
بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شارۆچکەکە بە مەسیحی و جولەکە و موسڵمان خەریکی گۆڕینی ئەو کەنیسەیە بوون تاکو ھەمو پێداویستییەکانی مزگەوتەکەیان دابینکرد.
دوای تەواو بوونی مزگەوتەکە بڕیاریاندا یەکەمین ھەینی ساڵی نوێ یەکەمین نوێژ لەو مزگەوتەدا بکرێت.بەڵام ئەوی سەیر بوو دوو ھەزار موسڵمانی عەرەب لەناو خۆیاندا بوون بە ٥ گروپی جیاواز لەسەر دەستنیشانکردنی ئیمام و وتاربێژی مزگەوتەکە.
بەھۆی ئەوەی ھەر گروپەیان سەر بە حزبێکی سیاسی دیاریکراو بوون بۆیە نەیانتوانی لەناوخۆیاندا ڕێکبکەون.
لە ڕۆژی ھەینی و کاتی کردنەوەی مزگەوتەکە شەڕو ئاژاوە لەنێوان پێنج گروپەکە دەستیپێکرد. دواتر ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچکەکەی فینلەندا کۆبونەوەیەکی بەپەلەی سازکرد و بڕیاریاندا تاکاتێکی نادیار مزگەوتەکە دابخەن.
ئەوەی کە دەیبینین ناکۆکی نییه لە نێوان شارستانیەتەکاندا چونکە شارستانیەتەکان دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ یەکتریدا هەرچەند ماوەی نێوانیان دوربێت لەیەکتر.
بۆ ناکۆکی نێوان دینەکانیش بەداخەوە پیاوانی ئیسلام دەستپێشخەر بوو لە دروست کردنی ئەم ناکۆکیەی کە تاکو ڕادەیەک مرۆڤ دەتوانێ ناوی ناکۆکی بەباڵادا ببڕێ، چونکە پێش هاتنی دینی ئیسلام ناکۆکی بونی هەبوو بەڵام بەم شێوەی ئەم کات و سەردەمە نەبوو یاخود بەشێوەی پاش هاتنی دینی ئیسلام نەبوو ،چونکە هەر لەسەردەمی پێغەمبەری ئیسلام فتوای کوشتنی ئەوکەسانە درا کەنابن بەئیسلام ، هەر لەوکاتەوە ئیسلامەکان دەستیان کرد بە دابەشکردنی مرۆڤەکان بەسەر دوو گروپی دژ بەیەک ناویان لێنان مسوڵمانان و کافران(گاور) بۆ ئەوەی مرۆڤەکان دیاری بکرێن بۆ کوشتن یان ناسینەوەی کابرای کوژراو کەسەربەکام گروپە، لەوکاتەوە کوشتن بەردەوامە تائەوکاتەی تەسلیم بەئیسلام دەبن.
زۆر باشترە بۆ ئیسلام و مرۆڤایەتی بەگشتی کەمسوڵمانەکان بەخۆیاندا بچنەوە و چاو بخشێنەوە بەوکتێب و حەدیسانەی کەمنداڵانی لەسەر پەروەردە دەکەن، پێویستە ئەو پەروەردەیە بگۆڕن کەهانی کوشتنیان دەدات یان داوای کوشتاریان لێدەکات. ناتوانین سەیری ئیسلام بەبێ خەتا بکەین کە مرۆڤە نامسوڵمانەکان بەسەرلێشێواو بزانێ یان بە مەیمون و بەراز دەیانشوبهێنێ، ناتوانین بەبێ خەتا سەیری ئیسلام بکەین لەکاتێکدا پیاوانی ئیسلام سەیری مرۆڤە نامسوڵمانەکان بکات وەک گاور یان بە خواغەزەبلێگرتوو ناویان بهێنێ، چۆن دەبێت ئیسلام بەویستی خۆی مرۆڤ بە ئەهلی کتاب یان بە سەرەڕۆو گومڕا ناوببات ، بۆ دەبێ ئیسلامەکان ئەو هەموو کتێبانە بسووتێنن لەگەڵ خاوەنەکانیاندا لەکاتێکدا تەنها کتێبێک لەلایەن مسوڵمانەکانەوە نەخوێنراوەتەوە تاکو بزانن چی تێدا نووسراوە، چۆن مسوڵمانەکان ئەو هەڵە کوشندەیان کرد کە هەموو خاوەن کتێبەکانیان کوشت و بەمرۆڤی بێ کتێب ناو زەندیان کردن ، ئەی نازانن ئەو هەموو کتێبە زانستیەی لەبەر دەستی مسوڵماناندایە لە نووسینی ئەوانو لەئەنجامی بیروهۆشی ئەوان و لەئەنجامی یەکسانی و ئازادی فکری ئەوان بەرهەم هاتووە کەتۆی مسوڵمان ئێستا سودی لێدەبینی، کەواتە دەبێ بپرسین لەمسوڵمانەکان چۆن ئەوان بە خواغەزەبلێگرتوو ناودەبەن هەروەها داوادەکەیت بەردباران بکرێن تاکو تەسلیم بە ئیسلام دەبن و تۆبە دەکەن ، باشە ئەینازانی گەر تۆ ئەو هەموو مرۆڤ و داهێنەرە زانستیانە بکوژی ئیتر تۆ ناتوانی کتێبی زانستی بخوێنیتەوە.
ئەی ڕابەرو پێشەوایانی ئیسلام چی پێویست دەکات تۆ خەڵکانی نامسوڵمان بەکافر ناوزەند بکەی یان کەسانی علمانی بە ملحەد ناو بەری، بەڵام کاتێک تۆی مسوڵمان بێهێز و کەم دەسەڵات بووی داوات دەکرد هەرکەس دینی خۆی بۆ خۆی کەس هەقی بەسەر باوەڕی کەسی ترەوە نەبێت(سورەتی الکافرون) ئەم ئایەتانەی ناو ئەم سورەتە بێهێزو کەم دەسەڵاتی تۆی مسوڵمان دەردەخات، پێویستە نەترسین کاتێک بەئیسلامیەکان دەڵێین کەی ئەوە کێشەی تۆیە من کێ دەپەرستم یان چی باوەڕێکم هەیە، هەروەک هەقی من نیە لە تۆ بپرسم بۆ بووی بەئیسلام یان لەکەیەکەوە ئیسلامی ، کەی کێشەی نامسوڵمانان لەگەڵ تۆ ئەوەیە کە عیسا کوڕی خوایە یان کوڕی خوا نیە، گرنگە هەرکەس ڕێگە بدات بەوی تر بەئازادانە لێکۆڵینەوەی بێترس بکات تا بگات بەئامانجێکی ڕاست یان نزیک لەڕاستیەوە.
زۆر باشترە بۆ مسوڵمانەکان تەنها لەڕێگەی شمشێرەوە خۆیان نەسەپێنن، تەنها لەڕێگەی حەدیسو سونەتەوە ڕێگای ژیانی خەڵکی دیاری نەکەن، زۆر باشترە تەنها لە چاوی مەلاو پێشەواکانیانەوە سەیری دنیا نەکەن ،چونکە دینەکانی تریش بەهەمان شێوەی ئیسلام توندڕەو بوون و لەلاواز بوون دەترسان، بەڵام ئێستا بەهۆی ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤەوە دینەکانیش پارێزراون ، تەنها ئەوەی گۆڕاوە فکرو هۆشی مرۆڤەکانە هەمیشە لەگەشەدایە دنیایەکیان بۆخۆیان مسۆگەرکردوە دەتوانن بڵێن ئێمە بەهەشتی ئەم دنیایەمان دەوێت خۆمان هەڵناگرین بۆ بەهەشتێک تەنها بەخەیاڵ بوونی هەیە، باشترە مسوڵمانەکان خۆیان پرسیار لەئیمام و مەلاکانیان بکەن بۆچی وشەی تیرۆر بووە بە پاشناوی ئیسلام، بۆ شمشێر و چەقۆی تیژو پشتوێنی ئامادەکراو بە مادەی تەقەمەنی تەنها لای ئیسلامەکان بوونی هەیە، لەمێژووی مرۆڤایەتیدا زۆر کێشە لەنێوان مرۆڤەکاندا سەری هەڵداوە ڕەنگە زۆریان پیاوانی ئاینی هۆکاری بووبێت بەڵام هیچ کام لەدینەکان بەوێنەی پیاوانی ئیسلام کێشەی نێوان مرۆڤەکانی قوڵنەکردۆتەوە، جێگەی باوەڕە هیچ ڕابەر یان ئیمامێکی دینەکانی تر بەوێنەی ڕابەرو ئیمامی ئیسلام خەڵکیان هاننەداوە هەمیشە شمشێریان لەدەستدابێت، بۆ نمونە مەسیحیەکانی ئەڵمان لەژێر سایەی حیزبێکی نازیو دژەمرۆڤ کوشتارێکی بێ وێنەی جوولەکەکانی ئەڵمان و وڵاتانی دەورو بەریان کرد، بەڵام یەک جوولەکە بۆ تۆڵە سەندنەوە خۆی نەتەقاندەوە لەناو فەرمانگایەکدا یان لەناو کەنیسەیەکدا، یان لەناو چێشتخانەیەکدا ، چونکە باوەڕیان بەمانەوە هەبوو بۆ زیاتر خزمەت کردن بەدینەکەی خۆیان، هەروەها هیچ ڕابەرێکیان بەوێنەی ڕابەرو ئیمامەکانی ئیسلام خەڵکیان هاننەئەدا بۆ خۆتەقاندنەوەو شادبوون بە ئەو 72 حۆریەی لەبەهەشتی مسوڵماناندا چاوەڕوانی خۆکوژانە، دەبێ مسوڵمانەکان خۆیان ئەوپرسیارە بکەن ئایە بۆ ئەو ئافرەتە خۆکوژانە کەدەچنە بەهەشت چەند حۆری نێرینە ئامادەکراوە؟، ئایە مسوڵمانەکان پرسیاریان لە ئەمیرەکانیان کرد بۆ دەبێ لەناو چێشتخانەیەکدا خۆمان بتەقێنینەوە لەکاتێکدا مرۆڤەکان خەریکی نان و ئاو خواردنن!؟ بۆ مسوڵمانەکان لە ئەمیرەکانیان ناپرسن چۆن ئێمە ئەو خەڵکە بێتاوانە بکوژین لەکاتێکدا هەموو دەزانن خودا دەفەرمووێ کوشتنی کەسێک بێ تاوان مانای کوشتنی مرۆڤایەتیە بەگشتی!؟ باشترە مسوڵمانەکان لە مەلاو ئیمامەکانیان بپرسن ئایە ئێمە چیمان کردوە بۆ مرۆڤایەتی یان دەتوانین چیان بۆ بکەین تاکو لێمان نزیک ببنەوەو لێمان نەترسن؟ پێویستە مسوڵمانەکان لەخۆیان بپرسن ئایە چی بکەن بۆ خەڵکی پێش ئەوەی داوای یەکڕیزیی و تەسلیم بوون بە ئیسلامیان لێ بکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست