کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڤایرۆسی کۆمەڵگا

Friday, 06/10/2023, 20:31


پارتی و یەکێتی دوو هێزی چەوسێنەرن لە باشووری کوردستان

بەشێک لە هاوزمان و هاونیشتمانیانم لە باشوری کوردستان، رەنگە هێشتا لەگەل بیرو باوەری مندا نەبن، ئەمە ئاساییە، بەلام وەرن با پێکەوە بگەرێینەوە بۆ سالانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بزانیین چی گوزەراوە، لەو بڕوایەدام کە هەندێک هەمان رای منیان هەیە، 
ئێستا بە پرسیارەکی سادە دەست پێبکەین ئایا رای ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان چییە، بێگومان پێیان وایە پارتی حزبێکی گەندەڵە، سەر بە داگیرکەر و بێگانەیە، سەرکردەکانیان خۆپەرستن. حوکمیان بنەمالەییە٠ بەشێکیان پێیان وایە پارتی وەک ڤایرۆسێکی   کوشندەیە کەوتۆتە گیانی هاولاتیانی کورد، بە لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە گەلی کوردستان ئازاد دەبێت و دەرفەتی رزگاری و یەکجاری بۆ دەرەخسێت. لێرەدا پرسیارێک سەرهەلدەدات ئایا بۆچی لایەنگرانی یەکێتی لەسەر پارتی راستە و ویژدانییە. یان کەمیان گوتووە٠
ئەگەر هەمان پرسیار لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی بکەین دەربارەی یەکێتی ئەوان چی دەلێن بێگومان دەلێن گەندەلن پەیوەندییەکانی دەرەوەیان گوماناوییە' ئەمانیش حیزبەکەیان بنەمالەییە' ئەگەر دەستیان بروات بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئامادەن رەشکوژی ئەنجام بدەن سنوری خۆیان پێ ناپارێزرێت' متمانەیان کەم بۆتەوە لە لای هاولاتیان.
هەمان پرسیار دیسان  ئایا بۆچوونی پارتی لەسەر یەکێتی راستە؟ بێگومان هەردوو لا راست دەلێن دەربارەی یەکتر بگرە هێشتان کەمیان ووتوە٠  
کەواتە کامیان مەترسیدارن لەسەر کورد و پاشەڕۆژی نیشتیمانەکەی؟ بێگومان هەردوولا. ئەوان بەرپرسن لەسەر ئازادی رادەربرین و پاراستنی تاک بە تاکی ئەم هەرێمە و برسی نەکردنیان و فەراهەم کردنی ژیانی خۆش بۆ هاولاتیان. بەلام ئەمان هەموو جوانییەکی ئەم نیشتمانەیان شێواند لەناویان برد. پارتی و یەکێتی خاوەن یەک بیر وچەمک ورەوشتن یەک ئەئەقلیان هەیە بەلام بەدوو رێگای جیاواز' تا وای لێهاتوە خەلک گومانی لەهەلبژاردنەکانیش هەیە. لەکۆتا هەلبژاردن رێژەی بەشداربووان زۆر کەم ببوو بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەلبژاردن بەرێژەی سەدا حەفتای دەنگەکان کەمی کردبوو' وردە وردە دەسەلات هیچ شەرعییتێکی یاسایی و جەماوەریان نەمابوو تەنیا خۆیان سەپاندوە بەسەرخەلک بەهۆی پارەو دەسەلاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە