جیاوازیی دوێنێ وئەوڕۆ
Friday, 06/10/2023, 14:10
پێشمەرگە و فڕۆکەی تایبەتیی نێچیروان بارزانی:
ئەوەی بەسەرکورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان هاتووە،نە خەتای کوردیی دەسەڵاتدارە لە بآشوری کوردستان نە خەتای مەلاکانی دەسەڵاتداریی ئێرانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
مێژوورێڕەوێکە کە کەس ناتوانێ حاشآی لێبکا،مێژووبەدەستی مرۆڤەکان دەخوڵقێ وهەر مرۆڤەکانیش تێیدا بەشدار دەبن.خۆزگە بەو گەلانەی کە خاوەنی ئیدئۆلۆژاورێبەرایەتیەکی پاک ودڵسۆز ولێهاتوووشارەزان.بێ بەخت ئەو نەتەوەیەن کە وەک نەتەوەی کوردیی بەسەردێ بە تایبەت لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان.لە باکورورۆژئاوای وڵات ئەگەر کەمووکورتیەکیش هەبێ کە دەبێ رەخنەی لێبگێرێ،بەڵام بارودۆخیی سیاسی وکۆمەڵەیەتی وحیزبایەتی وئابووریەکەی دەگەڵ دووبەشەکەی دیکە جیاوازیەکی بەرچاوی هەیە.لە شێوەی بەڕێبەرییشدا وەک یەک نین.
جیاوازیی گلادیاتۆڕوپێشمەرگە لە چیدایە؟
بێ گومان لە ناو ریزیی پێشمەرگەوپێشمەرگایەتیدا کەسانی دڵسۆز وپاک وخۆنەویست زۆر هەبوون کە گیانی خۆیان فیدای ئەو ئامانجە کردوە کە باوەڕیان پێی بووە.پرسی گرینگ ئەوەیە کە بەرهەمیی ئەو فیداکاریە کێ خواردوویەتی؟بە بێ دوودڵی دەڵێم:سەرکردەی حیزبیی وبنەماڵەی سەر بەحیزب بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ودەسەڵاتی خۆیان ئەو فیداکارییەکان بەکار هێناوە.باشووری کوردستان نموونەی بەرچاوە لە مێژووی پێشمەرگایەتیدا.
گلادیاتۆڕەکان یان پیاوی شمشیر، بە کەسانێک دەگووتران نەتەنیا مافی کەسایەتی وکۆمەڵگایی خۆیان،بەڵكوم ژیانی خۆشیان بە دەرکەوتن لە گۆڕەپانی شەڕدا دەخستە مەترسیەوە.هۆیەکەش روون وئاشکرابوو،چون گلادیاتۆڕەکان یان / دیل / بون یان / کۆیلە /.هیچ دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان لە سەر کردەوە ورەفتاری خۆیان نەبووە.نەیاندەتوانی بۆ هەرشوێنێک کە بۆ خۆیان پێیان خۆش بایە بچن.
لێرەدا من بەتەواوی پێشمەرگە بە گلادیاتۆڕبە یەکتر ناشووبهێنم.بەڵام لە خاڵی هاوبەشیی ئەوان راوەستە دەکەم.ئەویش ئەوەیە: کاتێک سەرکردەوبنکردەی دەسەڵاتداریی بنەماڵە لە باشوری کوردستان بۆ مانەوەی خۆیان شەڕی ناوخۆیی بە پێشمەرگە دەکەن،کە چی ئەوان بێدەنگن!دەسەڵات دەست دەگەڵ دووژمنی کورد بۆ لە ناوبردنی کورد تێکەڵ دەکا،کەچی پێشمەرگە هیچ دەنگێکی لێوەنایە وبەشداریش لەو تڕاژیدیایەدەکا!
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وەک شادەژین،خەڵکی هەژاریش لەوپەڕی هەژاریدا ژیان تێپەڕدەکەن،کەچی پێشمەرگە وەک کۆتەڵ ماوەتەوەوهیچ ناڕەزایەتیەک دەرنابڕێ!لیوای ٧٠و٨٠ لە خزمەت بەرژەوەندیی ئەو دووبنەماڵەیەدایە،پێشمەرگەش گلادیاتۆڕئاسادرێژە بەورێکارە دەدا.
زۆر جار لەسەر شاشەی مێدیاکان پێشمەرگە سکاڵای لەسەر ژیانی رۆژانەی خۆی هەبووە،کەچی نێچیروان بارزانی بە فڕۆکەیەکی تایبەتی دەگەڵ بنەماڵەکەی هاتووچوودەکا!؟من دەپرسم جیاووازیی تۆی پێشمەرگە دەگەڵ بەشێک لە ژیانی گلادیاتۆڕ لە چیدایە؟گلادیاتۆڕەکان بە بێ دەربڕینی بیروباوەڕەکانیان لە خزمەت کۆیلەدارەکانیاندا ژیان تێپەڕ دەکەن،تۆش خۆت بە پێش...مەرگی نیشتمان دەزانی،کەچی بێدەنگیت هەڵبژاردووە!گلادیاتۆڕەکان شمشیریان پێیە کە شەڕی پێبکەن،ئێوەش تفەنگتان دراوەتە دەست تا شەڕتان پێبکەن!گلادیاتۆڕەکان وەک / دیل/ مامڵەیان دەگەڵ دەکرێ،ئایا ئێوەش / دیلن /؟یان بە / دیل / کراون؟
مەلامستەفای باوکیان هیچ رێزێکی بۆ پێشمەرگە وپێشمەرگایەتی نەبووە.لە کاتی خۆیدا دوای بە کوشتدانی هەزاران ڕۆلەی کورد وخەڵكی بێتاوان،زۆر بەهاسانی دەستی شآی ئێرانی ماچکرد وکردیە باوکی خۆی.ئەوجار بە رۆژی روون ئاشبەتاڵی راگەیاند وهەرچی پارەش بوو دە گیرفانی خۆی ناوبەرەو ئامریکا وەرێکەوت ولەوێ سەری نایەوە.
هەڵوێستی مەلا مستەفا لەسەر پێشمەرگە:
لێرەدا چەند رستەیەکی بەرێزسامان عەلی لە سەر فەیسبوکی خۆی وەرمگرتوە کە لە بۆچون ونووسینی خۆیەتی، بەڕێز سامان عەلی لە زاری مەلامستەفاوە ئاوای نوسیوە:
دوای ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ مەلامستەفا لێدوانی بە پێشمەرگەکانداوگووتی:بگەڕێنەوە سەرکارە سەربەرزە شەریفەکانی خۆتان.منیش گووتم:کە واتە پێشمەرگایەتی لە روانگەی مەلا مستەفاوە، نەکارێکی سەربەرزانەیە ونە شەریفانە.بۆیە بنەماڵەی بارزانی لەسەر ئەو قسەیە هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردم.پێموایە ساڵی بە هەزاریی چوبێت لە کۆتاییدا لە سەر ئەو قسەیە دەمکوژن.
وێچووی پێشمەرگەوگلادیاتۆڕلە باشووری ورۆژهەڵاتی کوردستان:
گلادیاتۆڕەکان،خاوەنی کەسایەتی خۆیان نەبوون،هەرچی پێیان کردبایەن بە بێ پرسیارئەنجامیاندەدا،لەو دووبەشەش لە وڵات پێشمەرگە هەرچی بەسەری بێنن دەنگی لێوە نایەو کوێرکوێرانە ئەنجامی دەدا!
دوو: گلادیاتۆڕەکان لە گۆڕەپانی شەڕدا ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە تا کۆیلەداررازی بی،پێشمەرگەش هەرئەوکارەدەکاکەچی دەسەڵاتداروبەرپرسی حیزبیی خۆشترین ژیانی هەیە بە فڕۆکەی تایبەت سەفەردەکەن!
سێ: گلادیاتۆڕەکان خاوەنی گووتاروقسەی خۆیان نین،لەودووبەشە لە وڵاتیش پێشمەرگە هیچ حیسابێکی بۆ ناکرێ وخاوەنی هیچ گووتارێکی خۆی نییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست