کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(تڕ)کوك

Thursday, 28/09/2023, 20:22


 دەرکەوت زۆر بە ڕوونی کە ئامانج لە کردنی ڕیفراندۆم تەنها و تەنها بۆ لەدەست دانی ناوچە داگیرکراوەکان بە گشتی و شاری کەرکوك بوو، بە تایبەتی. 
 کاکە حەمەی حاجی مەحمود کە چەندین جار پێی وابوو ، هیچ میلەتێ ئامادە نیە ڕیفراندۆم لەسەر خاکی خۆی بکا کەچی لە پێش هەموو کەسێکەوە لەپاڵ مەسعود بارزانی خاین و ناپاك دەنگی دا بە پرۆسەی قومارکردن لەسەر خاکی کورد و کوردستان. لەو ڕۆژەوە دۆزی شاری کەرکوك لەژێر هەموونی کورد بە تەواوی ڕوو لە ئاوابوون و بیرچوونەوە هات، ئەم دەسەڵاتە بەکرێگیراوەی کوردیش لە باشوور هەمان سیاسەتی پێشوو درێژە پێ ئەدەن بۆ ئەوەی کوردستان لە خەڵکە ڕەسەنەکەی بەتاڵ بکەن و ڕادەستی داگیرکەرانی کوردستانی بدەن.
بە پێی بەڵگە مێژووییەکان و بە تایبەتی دۆکیومێنتەکانی سەردەمی عوسمانیەکان ئەو کات عێراق لە 3 هەرێمی (بەسرە و بەغا و موسڵ )دابەش کرابوو. وویلایەتی موسڵ بە کوردستان ناوبرابوو کە شارەکانی موسڵ و کەرکوك یەکێك بوون لە شارە گەورەکان و دانیشتوانەکانیان بە ڕادەیەکی زۆر کورد نیشین بوون. ئەمە سەرباری ئەوەی هەمان شت لە بەڵگە میژووییەکانی ترن هەن کە ئەو ڕاستیە دووپات ئەکەنەوە کە کورد زۆرینە بوون و جگە لە چەند کەمینەیەکی تر ، هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ ئەوەی کوردێتی ئەو شارانە نەسەلمێنێ، کەچی ئەوەندە ناخایەنێ و لەژێر هەژموونی بنەماڵەی جاش و خۆفرۆشی بارزانی باوك شاری موسڵ بۆ عەرەب جێدێڵن و وا ئەم جارەش کەرکوك. وەك ئەوەی لە پێش چاوی هەموانەوە بینیمان چۆن چۆنی ئەم شارە گرنگە دەوڵەمەندە کوردستانیە بۆ عەرەب جێهێڵدراو لەو پرۆسە دۆڕاوەی بەناو(گیرفاندۆم) مەسعود و دارو دەستەکەی و بەیارمەتی بنەماڵە دزەکەی تاڵەبانی جارێکی تر کوردستانیبوونی شاری کەرکویان کاڵ کردەوە و ڕادەستی عەرەبیان کردوە.
بەداخەوە میلەتەکان لەو بەشەی باشوور هیچ وانە لە رابردوو وەرناگرن و پەند لەو هەموو کارەساتانە نابینن کە بەسەریاندا سەپاندویانن. ئەمە باجی نەزانی و نەخوێندنەوەی مێژوو و ئەو ڕووداوانەی لە ڕابردودا ، ڕوویان داوە... گەرمیان بە گشتی  وشاری کەرکوك بە تایبەتی دوای پرۆسەی ئەنفال و ئەو هەلەی هەڵکەوت دوای ڕاپەڕین ئەبوو ئەوپەڕی پێزانین و ئاوڕدانەوەی شۆڕشگێڕێتی و کوردپەروەریان لەچاو بگرتایە و ماف و داواکاری و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانییان بۆ دابین بکردنایە و نەیان هێشتبا ئەو هەموو ڕەنج و تێکۆشان و خەباتەیان بە فیڕۆ بخرێتە سەر مێزی دۆڕاوی بەناو ڕیفراندۆم. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە