توندوتيژى له ئايينى ئيسلام‌دا
Thursday, 28/09/2023, 20:17
كاتێك باس له توندوتیژی ده‌كرێت له باسی ئایینێكی وه‌كو ئیسلامدا؛ هه‌میشه دو بۆچون و لێكدانه‌وه ده‌بینینه‌وه: یه‌كه‌میان پێی وایه ئیسلام به سروشت و ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆی مرۆڤ هان ده‌دات بۆ توندوتیژی، به‌پێی بۆچونی دوه‌میش خوێندنه‌وه و ئیجتیهاده جیاوازه‌كانن به‌رگی توندوتیژی به‌به‌ر ئایینه‌كه‌دا ده‌بڕن و ڕه‌وایی ده‌ده‌ن به توندوتیژی و تێرۆر نه‌ك خودی ده‌قه‌كان و سروشتی بنه‌ڕه‌تیی ئیسلام..
بۆیه پرسه‌كه به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌بینێته‌وه: ئایا ڕیشه‌ی توندوتیژی له ئیسلامدا له‌ناو ده‌قه‌كانی قورئاندایه یان له‌نێو خوێندنه‌وه جیاوازه‌كانی ده‌قدایه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌و شێوه‌یه پێشانی ده‌دات و دایده‌ڕێژێت؟
لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م بیروڕای ڕه‌خنه‌یی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌ر ببڕم.
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر له هۆكار و پاڵنه‌ری توندوتیژی ورد ببینه‌وه، ده‌بینین بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌ها و تۆتالیتا‌ر و لافی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌ها هه‌میشه له‌پشت توندوتیژیه نمونهییهكانهوهیه، بیری ئایینییش دیارترینی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئایین هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه كه‌شێك بۆ یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و ئه‌سته‌م بونی پێكه‌وه‌ژیان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه هه‌ر ئایینێك له كۆمه‌ڵگایه‌كی تایبه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر نامۆیه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئایینه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یش له كۆمه‌ڵگاكانی ڕابردوه‌وه هاتون به شێوه‌یه‌ك ته‌نها ده‌بنه بارێكی كولتوریی قورس به‌سه‌ر شانی مرۆڤی هاوچه‌رخه‌وه نه‌ك ئایینێكی زیندوی هه‌ڵقوڵاوی واقیع، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر چاوه‌ڕوانكراوه ئایین له ئێسته‌دا ببێته سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌مارگیری و كه‌للـه‌ڕه‌قی و گرژی و ئاڵۆزیه‌ی له په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤدا هه‌یه. جگه له‌وه‌ی ئایینی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌سته به ئاوات و مه‌رامی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و كۆمهڵگایهوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه ئایین له كێشمه‌كێشه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ڕۆڵی ده‌بێت و وه‌كو ئامڕاز به‌كار ده‌هێنرێت و ڕۆڵی پاڵنه‌ر یان هۆكاری یارمه‌تیده‌ر له ته‌قاندنه‌وه‌ی كێشه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌بینێت. ئه‌مه سه‌باره‌ت به ئایین به‌گشتی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ئایینه سه‌ره‌كیانه‌ی ڕۆڵیان له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه و بونه‌ته ئایینی نمونه‌یی، ئه‌و ئایینه یهكتاپهرستیانهن كه پێیان ده‌وترێت (ئایینه ئاسمانیه‌كان)، ئه‌مانه هه‌رچه‌ند وه‌كو هه‌ر ئایینێكی تر هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخ و كێشه و هیوا و ئاواتی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراوی ڕابردون، به‌ڵام به هۆی بیری یه‌كتاپه‌رستی و بیروباوه‌ڕی خواوه‌ندی تاك و په‌روه‌ردگاری هه‌مو جیهانه‌وه هه‌ر ئایینێك له‌وانه ڕویه‌كی جیهانیی وه‌رگرتوه و وه‌كو ئایینی هه‌مو جیهان ده‌ناسێنرێت و شوێنكه‌وتوانی پێیان وایه ده‌بێت ته‌نها ئه‌و ئایینه له هه‌مو جیهاندا هه‌بێت و ده‌بێت هه‌مو گه‌لانی دنیا بێنه ژێر ئاڵای ئه‌و ئایینه ئه‌گه‌رنا پێناسه‌ی (بێباوه‌ڕ) یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت و له دواڕۆژی مرۆڤایه‌تیدا هیچ به‌ش و مافێكیان نیه و له ژیانی ئێستایشدا وه‌كو دوژمن و دژ ته‌ماشا ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر هاونیشتمان بن ده‌بنه هاوڵاتیی پله‌دو و مه‌گه‌ر ئایینه‌كه‌یان نزیك بێت له ئایینه یهكتاپهرستیهكهوه ئه‌گه‌رنا ڕێگه به بونیشیان نادرێت. ئاشكرایه كه ئه‌م جۆره ئایینه توانای به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی و كێشه و بارگرژیی زۆره: ئایینه‌كه له خۆیدا ئاوێنه‌ی هیوا و مه‌رامی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێكه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌كرێته به‌دیلێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ژیان (ی ئایینی و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی..) ی نه‌ته‌وه‌كانی تر و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و كولتوریان، ئه‌مه‌ش له خۆیدا كێشمه‌كێشی به‌رده‌وام له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌نی ئایینه‌كه و نه‌ته‌وه‌كانی تردا دروست ده‌كات كه توندوتیژیی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو به درێژایی مێژوی ئیسلامی بینراوه. جگه له‌وه‌ی ئیسلام له گه‌لێكدا سه‌ری هه‌ڵ داوه كه زیاتر له دهشتهكیبون و بیاباننشینیه‌وه نزیك بون و كه‌مێكیان نه‌بێت كه شارنشین بون ئه‌وانی تر هه‌ر له قۆناغی دهشتهكیبوندا بون.. بۆیه عه‌ره‌ب كه به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌ڵگری ئیسلام بون ئاكار و سیفاتی كۆمه‌ڵگای بیاباننشینییان تێدا بوه و ئیسلامیشیان له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه ڕه‌نگڕێژ كردوه، كه مرۆڤی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه خۆی له خۆیدا به‌رهه‌مهێن (كشتیار، پیشه‌ساز..) نه‌بوه به‌ڵكو له‌سه‌ر (داگیركردن و تاڵانكردن) (غه‌زو) ژیاوه.. ئه‌مه‌ش له ئیسلام و مێژوی ئیسلامی‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژوی ئیسلامیه‌وه عه‌ره‌ب ڕویان كردوه‌ته داگیركردنی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، له ڕواڵه‌تدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین و یه‌كتاپه‌رستی و له جه‌وهه‌ردا بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی ڕزقوڕۆزی له تاڵانی و به‌كۆیله‌كردن، ئه‌م حاڵه‌ته‌یش هه‌ستێكی قوڵی له ویژدانی مرۆڤی موسوڵمانی عه‌ره‌بدا دروست كردوه كه به چاوی كه‌م و خراپ و شیاوی داگیركردن و به‌كۆیله‌كردن بۆ گه‌لانی تریان ڕوانیوه (تا ڕقت له كۆمه‌ڵێك مرۆڤ نه‌بێت و به كه‌م و خراپیان نه‌زانیت؛ نا‌توانیت كوشتاریان بكه‌یت و بیانكه‌یت به كۆیله. ئیتر به هاتنی ئیسلام عه‌ره‌ب وازیان له كوشتار و تاڵان و به‌كۆیله‌كردنی یه‌كتر هێنا و كه‌وتنه كوشتار و تاڵان و به‌كۆیله‌كردنی گه‌لانی ده‌وروبه‌ر)، ئه‌مه‌ش بوه‌ته به‌شێك له ویژدانی ئیسلامی، بۆیه زاراوه‌ی ئیسلامی بۆ خه‌بات و جه‌نگ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه بریتیه له (غه‌زو) (به كوردی: غه‌زا) كه واتاكه‌ی هه‌مان هێرش و تاڵانكردن و به‌كۆیله‌كردنی خێڵه‌كانی عه‌ره‌بی پێش ئیسلامه! شوره‌ییه كه تا ئێسته‌ش ئه‌و بیركردنه‌وه و زاراوه‌یه ماوه‌ته‌وه!جگه له‌وانه‌ش؛ ئیسلام له سه‌رهه‌ڵدان و ئه‌زمونی یه‌كه‌میدا وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت توشی به‌ره‌نگاری و هه‌ڵمه‌تی ئازاردان و ڕاوه‌دونانی زۆر بوه‌ته‌وه، لێره‌وه كه‌سێتیی (بێباوه‌ڕ) و (بتپه‌رست) بوه‌ته كه‌سێتییه‌كی زۆر بێزراو و ناحه‌ز له هه‌ستونه‌ستی مرۆڤی موسوڵماندا. دواتریش وا دیاره چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه هه‌بوه و زۆر جار هێرش و هه‌ڵمه‌تی تاڵان و كوشتار و جه‌نگی ڕێكخراو له‌نێوان هه‌ردولادا ڕویانداوه، كه هه‌میشه فاكته‌ره خێڵه‌كی و بیاباننشینیه‌كه ڕۆڵی زاڵی تێدا بینیوه، به‌شێكی زۆر له‌و كوشتار و جه‌نگانه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌كه‌ش ته‌نها هێرش و هه‌ڵمه‌تی تاڵانكردن بون و ڕێگرتن بون له كاروانی بازرگانی، بۆیه به (غه‌زه‌وات) یان (مه‌غازی) ناسراون [یه‌كه‌م غهزوهیهكی پێغه‌مبه‌ر ناسراوه به غه‌زوه‌ی ئهبواء (غزوة الأبواء) ساڵی ٢ ك.، كه مه‌به‌ستی ڕێگرتن بوه له كاروانێكی بازرگانیی قوڕه‌یش كه له‌وێوه تێده‌په‌ڕی، دواتر غه‌زوه‌ی گه‌وره‌ی به‌دریش له سه‌ره‌تاوه هه‌ر له‌م بابه‌ته بو!].
له‌م چوارچێوه و كۆنتێكسته‌دا و له گه‌رمه‌ی ئه‌و هێرش و به‌رگری و جه‌نگانه‌دا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانی (كوشتار) "قِتال" و (كوشتن) "قَتل" و (جه‌نگ) له‌لایه‌ن ڕابه‌رایه‌تیه ئیسلامیه‌كه‌وه ده‌رچون كه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ئاسایی بون و سروشتی ده‌ركه‌وتون، چونكه چوارچێوه كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژگار و ژینگه‌یه له‌گه‌ڵیاندا ته‌با بوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌و فه‌رمانانه ته‌نها فه‌رمانی سه‌ربازی نه‌بون به‌ڵكو له ده‌قێكی پیرۆزدا هاتون به‌و نیازه‌ی كه ببێته كتێبی پیرۆزی نه‌وه‌كانی داهاتویش، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌یه: ئه‌م فه‌رمانی كوشتن و كوشتارانه له ده‌قێكی ئایینی‌دا سه‌رده‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌دژی دوژمنی ئایینی به‌كار بهێنرێن له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جار فه‌رمان دراوه به كوشتار و كوشتن‌یان له جه‌نگدا دوژمنی سیاسییش بون و كێشه‌ی سیاسیی تایبه‌تی له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌بوه. ئه‌وه‌ش چونكه ئه‌و ده‌قانه‌ی ئه‌و فه‌رمانی كوشتن و كوشتارانه له خۆ ده‌گرن به‌ئاسانی له چوارچێوه و كۆنتێكستی ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی خۆیان ده‌ترازێن و بۆ چوارچێوه‌ی تر به‌كار دێن، به‌تایبه‌تی كه ده‌قه‌كانیش بۆ خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیفه‌تی ڕه‌هایی و گشتگیری وه‌رگرن و خۆیان تایبه‌ت ناكه‌ن به كه‌سانێك و لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه به شێوه‌یه‌ك گشتاندن (تعمیم) هه‌ڵ نه‌گرن، به‌ڵكو به‌ڕه‌هایی ده‌دوێن و ناوی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێكی دیاریكراو نابه‌ن جگه له زاراوه‌ی وه‌كو (بێباوه‌ڕان) و (فره‌په‌رستان) كه ئه‌مانه‌ش چه‌مكی زۆر گشتی و ناونیشانی زۆر فراوان و له هه‌مان كاتدا لاستیكین. ئینجا هه‌رچه‌ند هه‌ندێكیان فه‌رمانی جه‌نگن و مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كوشتاریان له‌گه‌ڵ كردن ئێوه‌ش وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن، وه‌كو: (و قاتلوا في سبيل الله الذين يقاتلونكم) (البقرة: ١٩٠)، (و قاتِلوا المشركين كافّةً كما يُقاتِلونكم كافّةً) (التوبة: ٣٦)، (أُذِن للذين يُقاتَلون [يان: يُقاتِلون] بأنهم ظُلِموا و أن الله على نصرهم لقدير) (الحج: ٣٩). به‌ڵام هه‌ندێكی تریان فه‌رماندانی ڕه‌هان به كوشتار و جه‌نگان (له پێناوی خوادا و بۆ سه‌رخستنی ئیسلام) و له‌دژی بێباوه‌ڕان و فره‌په‌رستان، وه‌كو: (و قاتِلوهم حتى لا تكون فتنة و يكون الدين كله لله) (البقرة: ١٩٣، الأنفال: ٣٩)، (و قاتِلوا في سبيل الله) (البقرة: ٢٤٤)، (فلْيُقاتِل في سبيل الله الذين يَشْرُون الحياةَ الدنيا بالآخِرة) (النساء: ٧٤)، (و ما لكم لا تُقاتِلون في سبيل الله و المستضعَفين من الرجال و النساء و الولدان...؟) (النساء: ٧٥)، (.. فقاتِلوا أولياءَ الشيطان..) (النساء: ٧٦)، (فقاتِل في سبيل الله... و حَرِّض المؤمنين..) (النساء: ٨٤)، (.. فقاتِلوا أئِمة الكفر..) (التوبة: ١٢)، (ألا تُقاتِلون قوما نكثوا أيمانهم و همّوا بإخراج الرسول..؟) (التوبة: ١٣)، (قاتِلوهم يُعذِّبْهم اللهُ بأيديكم و يُخْزِهم و يَنْصُرْكم و يشفِ صدورَ قومٍ مؤمنين و يُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبهم) (التوبة: ١٤، ١٥)، (إن الله اشترى من المؤمنين أنفُسَهم و أموالَهم، بأن له‌م الجنة، يُقاتِلون في سبيل الله، فيَقتُلون و يُقتَلون..) (التوبة: ١١١)، (.. قاتِلوا الذين يَلُونَكم من الكُفَّار و لْيَجِدوا فيكم غِلْظةً) (التوبة: ١٢٣). ئه‌مانه هه‌مویان فه‌رماندانن به كوشتار و جه‌نگان، كه هه‌رچه‌ند ڕه‌هان به‌ڵام مه‌رج نیه به واتای كوشتاری یه‌كلایه‌نه و ده‌ستپێشخه‌ر بێت (چونكه هه‌میشه جه‌نگ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌و چوارچێوه تایبه‌تیه‌ی سه‌ره‌تای مێژوی ئیسلامدا له‌گۆڕێدا بوه و مه‌سه‌له‌یه‌كی وارید بوه. به‌م پێیه ئه‌و فه‌رمانانه بۆ ئاماده‌باشین)، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كرێت كه‌سێك به‌و واتایه (واته ده‌ستپێشخه‌ری) لێكیان بداته‌وه و جێبه‌جێیان بكات و كراویشه، چونكه ده‌قه‌كان خۆیان به‌ڕه‌هایی ده‌دوێن و فه‌رمانێكی ڕاسته‌وخۆن به كوشتار بۆ هه‌مو باوه‌ڕدارێك كه ئه‌و گوتاره وه‌رده‌گرێت، باوه‌ڕداریش هه‌مو كاتێك (تێگه‌شتنی خۆی) له ده‌قه‌كه ناوده‌نێت (مه‌به‌ستی خوا) له‌و ده‌قه، جگه له‌وه ده‌قه‌كان خۆیشیان به‌زۆری پاڵنه‌ر و پاساوی ئه‌و كوشتاره له (بێباوه‌ڕی) دا ده‌بیننه‌وه و ده‌ڵێن له ڕێگای خوادا كوشتاری بێباوه‌ڕان و سه‌رانی بێباوه‌ڕی و دۆستانی شه‌یتان(!) بكه‌ن، ته‌نها له (النساء: ٧٥) دا نه‌بێت كه جگه له (ڕێگای خوا) ئاماژه بۆ ڕزگاركردنی (پیاوان و ژنان و منداڵان) ی لاواز و بێده‌سه‌ڵات ده‌كات (مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن كه له مه‌ككه و له بن ده‌سه‌ڵاتی قوڕه‌یشیه‌كاندا ماونه‌ته‌وه)، هه‌روه‌ها (التوبة: ١٣) یش پاساوێكی تر ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌و بێباوهڕانه په‌یمانیان شكاندوه و كاتی خۆی ویستویانه پێغه‌مبه‌ر له مه‌ككه ده‌ر بكه‌ن.. به‌ڵام جگه له‌م چه‌ند نمونه‌یه ئیتر ده‌قه‌كانی تر ڕه‌هان و فه‌رماندانن به كوشتاری بێباوه‌ڕ به‌گشتی واته ئه‌وه‌ی ئێسته ئێمه پێی ده‌ڵێین (توندوتیژیی ئایینی).
له‌ناو ئه‌و ده‌قانه‌دا دهقێكیشیان به‌ته‌واوی له فه‌رمانی سه‌ربازی ده‌رده‌چێت و ده‌بێته هاندانێك بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ڕق و توڕه‌یی و داخی دڵ له قوربانیه‌كانی جه‌نگدا، ئه‌ویش ده‌قی (التوبة: ١٤، ١٥) ـه كه پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا و ده‌ڵێت (كوشتاریان بكه‌ن خوا به‌ده‌ستتانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات و سه‌رشۆڕیان ده‌كات و پشتیوانی‌تان ده‌كات و دڵی كه‌سانێك له باوه‌ڕداران ئاوڕشێن ده‌كات و داخی دڵیان لا ده‌بات)، ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر سایكۆلۆجیای هه‌ریه‌كه له جه‌نگاوه‌ر و خوێنه‌ر هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌قێكی تر هه‌یه كه ده‌رباره‌ی (ئه‌هلی كیتاب) ـه واته (یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان)، كه جگه له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی ئایینیی بێ مانا هیچی تر نیه، ده‌ڵێت: (قاتِلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخِر ولا يُحرِّمون ما حَرَّم اللهُ و رسولُه ولا يَدينون دِينَ الحقّ من الذين أُوتوا الكتابَ، حتّى يُعْطوا الجزيةَ عن يد وهم صاغِرون) (التوبة: ٢٩)، ئه‌م ده‌قه یاسادانانه بۆ هه‌ڵمه‌تی ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان (هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه زۆر له ئیسلامه‌وه نزیكن وه‌كو یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان)، كه ده‌ڵێت كوشتاریان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن هه‌تا به ده‌ستی خۆیان سه‌رانه ده‌ده‌ن به سه‌رشۆڕی! واته ئه‌گه‌ر به‌و سه‌رانه و سه‌رشۆڕیه ڕازی بون باشه ئه‌گه‌رنا كوشتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا یان موسوڵمان ده‌بن یان ده‌كوژرێن! ئاشكرایه كه ئه‌مه هیچ بوارێك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هاوڵاتیان ناهێڵێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ده‌قه‌كه جگه له جیاوازیی ئایینی هیچ بیانویه‌كی تر باس ناكات بۆ ئه‌و كوشتار و توندوتیژیه، واته باسه‌كه باسی لایه‌نێكی بهشهڕهاتو نیه به‌ڵكو باسی ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها ئایینیان جیاوازه و باوه‌ڕیان به‌و شتانه نیه كه موسوڵمان باوه‌ڕی پێیه‌تی و ـ به قه‌ولی خۆی ـ له‌سه‌ر (ئایینی ڕاسته‌قینه) نین واته موسوڵمان نین! جگه له‌وه‌ی شێواندنی بیروباوه‌ڕی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانی تێدایه: ده‌ڵێت ئه‌و كیتابیانهی كه باوه‌ڕیان به خوا و ڕۆژی دوایی نیه! ئه‌مه له كاتێكدا پێش ئیسلام یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان باوه‌ڕیان به خوا و ڕۆژی دوایی هه‌بوه و ئیسلامیش قه‌رزباری ئه‌وانه له‌و بیروباوه‌ڕانه‌دا! زاراوه‌كانی (ئه‌ڵڵا) و (ئاخیره‌ت) و (جه‌هه‌ننه‌م) و (جه‌ننه‌ت) و به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری زاراوه ئیسلامیه‌كان ڕه‌گوڕیشه‌ی یه‌هودی و مه‌سیحییان هه‌یه و له ئه‌ده‌بیاتی ئایینیی عیبری و ئاڕامی و سوریانیه‌وه هاتون [له‌م لایه‌نه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌لفۆنس مینگانا هه‌یه به‌ناوی (كاریگه‌ریی سوریانی له‌سه‌ر شێوازی قورئان)، كه وه‌رمگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی و كوردی له‌گه‌ڵ په‌راوێز و لێكۆڵینه‌وه‌دا].. جگه له‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك ده‌قی تر له قورئاندا هه‌ن كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به كوشتن (قتل) ی بێ كۆت و مه‌رجی فره‌په‌رستان (مشركین) [كه مه‌به‌ستی فرهپهرستهكانی مه‌ككه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ئایینێك له ئایینه ئیبراهیمیه‌كانه‌وه نزیك نه‌بێت به فره‌په‌رستی پۆلێن ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش بازنه‌ی فره‌په‌رستان فراوان ده‌كاته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش شوێنكه‌وته‌ی هه‌مو ئایینه‌كانی جیهان ده‌گرێته‌وه جگه له ئیسلام و ئایینی یه‌هودی و مه‌سیحی و تا ڕاده‌یه‌كیش صابیئی و ـ ڕه‌نگه ـ زه‌رده‌شتی كه پێی وتراوه مه‌جوسی..] و ده‌ڵێت له هه‌ر شوێنێك فرهپهرستانتان به‌ر ده‌ست كه‌وتن؛ بیانكوژن، ئه‌و ده‌قانه‌ش: (و اقتلوهم حيث ثـَقِفْتُمُوهُم) (البقرة: ١٩١)، (.. فإن تَوَلَّوا فخُذُوهم و اقتلوهم حيث وجدتموهم..) (النساء: ٨٩)، ده‌قێكی تریش (كه له ڕابردودا پێی وتراوه ئایه‌تی شمشێر "آية السيف") به هه‌مان شێوه ده‌ڵێت له هه‌ر شوێنێك فرهپهرستهكانتان به‌ر ده‌ست كه‌وتن؛ بیانكوژن و بیانگرن و ئابڵوقه‌یان بده‌ن و بۆسه‌یان بۆ دابنێن، جا ئه‌گه‌ر موسوڵمان بون باشه ئه‌گه‌رنا بیانكوژن: (.. فاقتلوا المشركين حيث وجدتموهم و خُذُوهم و احصُروهم و اقعُدوا له‌م كلَّ مَرْصَد، فإن تابوا و أقاموا الصلاة و آتوا الزكاة فخلّوا سبيلَهم..) (التوبة: ٥)، بۆیه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كه ئه‌وه بوه كه نابێت فره‌په‌رست له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بمێنێت: یان موسوڵمان ده‌بێت یان كوشتار ده‌كرێت، هه‌ر وایش بو.
ئینجا ئه‌وه‌ی قوڕه‌كه خه‌ستتر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه له كه‌له‌پوری ئیسلامی و (عیلمه ئایینیه‌كانی ئیسلام) دا ساخ بوه‌ته‌وه كه ئه‌و (ئایه‌تی شمشێر) ـه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كرد و هاوشێوه‌كانی (له سوره‌تی ته‌وبه و نیسا‌ء و مائیده و ته‌حریم و فه‌تح) هه‌مو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قۆناغی مه‌ككه‌یان به‌تاڵ كردوه‌ته‌وه كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به نه‌رمی و لێبوردن و پێكه‌وه‌ژیان! هه‌تاكو ئایه‌تی (لا إكراه في الدين) (البقرة: ٢٥٦) كه دڵی پێ خۆش ده‌كه‌ین ئه‌ویش به‌پێی كه‌له‌پوری ئیسلامی و بڕوای زۆرێك به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه به ئایه‌ته‌كانی (التوبة: ٧٣، ١٢٣، التحریم: ٩، الفتح: ١٦) كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به كوشتاری بێباوه‌ڕان و توندبون به‌رامبه‌ریان و به‌رامبه‌ر دوڕوان و زۆركردن لێیان [به‌پێی بڕوایه‌كی تریش، بۆ نمونه لای ئیبن جه‌ریری طه‌به‌ری، ده‌قی (لا إكراه في الدين) ته‌نها ئه‌هلی كیتاب واته یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئیتر فره‌په‌رست و كه‌سی بێباوه‌ڕ و بێئایین هه‌مویان زۆریان لێ ده‌كرێت تا موسوڵمان ده‌بن یان كوشتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت! به‌م پێیه ئایه‌ته‌كه به‌تاڵ نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئیتر مایه‌ی دڵخۆشی نیه چونكه ته‌نها ده‌یه‌وێت بڵێت كاتێك یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كان سه‌رانه‌یان دا و سه‌رشۆڕییان قبوڵ كرد؛ ئیتر زۆریان لێ مه‌كه‌ن بۆ موسوڵمانبون!].
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی خه‌ڵكانێكی دوڕو و ئاژه‌وه‌گێڕ، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن له هه‌ر شوێنێك به‌ر ده‌ست كه‌وتن بیانكوژن: (ستجدون آخَرين يُريدون أن يأمَنوكم و يأمَنوا قومَهم، كُلَّما رُدُّوا إلى الفتنة أُركِسوا فيها، فإن لم يعتزلوكم و يُلْقُوا إليكم السَّلَم و يَكُفُّوا أيديَهم فخُذُوهم و اقتلوهم حيث ثـَقِفْتموهم..) (النساء: ٩١)، (.. ملعونين أينما ثـُقِفوا أُخِذوا و قُتـِّلوا تقتيلا) (الأحزاب: ٦١)، هه‌روه‌ها ده‌قێكی تر به هه‌مان شێوه ده‌ڵێت سزای ئه‌وانه‌ی دژی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌جه‌نگن و خراپه‌كاری ده‌كه‌ن (ئه‌م دژایه‌تیكردن و خراپهكاریهش ده‌كرێت به جۆره‌ها شێوه لێك بدرێته‌وه و به‌سه‌ر لایه‌ن و كه‌سانی جۆراوجۆردا بسه‌پێنرێت)؛ ئه‌وه‌یه: بكوژرێن یان هه‌ڵ بواسرێن به داردا یان دهستوقاچیان ڕاستوچه‌پ ببڕدرێت یان دور بخرێنه‌وه له وڵات و له دنیادا سه‌رشۆڕن و له جیهانی دواییدا سزای سه‌ختیان هه‌یه: (إنما جزاءُ الذين يحاربون اللهَ و رسولَه و يَسْعَون في الأرض فسادا أنْ يُقَتَّلوا أو يُصَلَّبوا أو تُقَطَّع أيديهم وأرجلُهم مِن خِلافٍ أو يُنْفَوا من الأرض، ذلك له‌م خزي في الدنيا و له‌م في الآخرة عذاب عظيم) (المائدة: ٣٣).
به ڕاستی شتێكی سه‌یر و نێگه‌تیڤ و خراپه له كتێبێكی ئایینیی پیرۆزدا ئه‌و هه‌مو فه‌رمانی كوشتار و كوشتنه هه‌بێت، كه ئه‌گه‌ر تایبه‌ت بن به حاڵه‌تی جه‌نگیشه‌وه هه‌ر سه‌یره كتێبێكی ئایینی ببێته كتێبی جه‌نگ و فه‌رمانی سه‌ربازی.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌راورد بكه‌یت به وته‌یه‌كی ئینجیل كه ده‌ڵێت: (دوژمنه‌كانی خۆتان خۆش بوێت، مامه‌ڵه‌ی جوان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕقهبهرهكانتان، داوا بكه‌ن پیرۆزی و پیتوفهڕ دابه‌زێت بۆسه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لێ ده‌كه‌ن، نزا بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن..) (ئینجیلی لوكا: ٦: ٢٧، ٢٨)؛ ده‌بینیت جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه به شێوه‌یه‌ك بواری به‌راوردكردنیان نیه. هه‌رچه‌ند فه‌رمانڕه‌وایه‌كی مه‌سیحی له مێژودا شك نابه‌ین ئه‌و وته‌یه‌ی ئینجیلی جێبه‌جێ كردبێت، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و دو جۆره ڕێنومایی و فێركاریه دو جیهان و جیهانبینیی ته‌واو جیاوازن (مه‌سیحیه‌ت به‌و ڕه‌گوڕیشه گنۆستیكی و عیرفانیه‌ی كه هه‌یه‌تی له ده‌قه بنهڕهتیهكانیدا وه‌كو ئه‌و وتانه‌ی دراونه‌ته پاڵ مه‌سیح؛ فیكرێكی لێبورده‌ی ئایدیالی ده‌بینینه‌وه كه به‌ته‌واوی جیاوازه له ئایینه شه‌ریعه‌تیه‌كان).
هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین له قورئاندا هه‌ڵنان هه‌یه بۆ (توندوتیژی) دژی ئه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕیان جیاوازه، واته خودی چه‌مكی (توندوتیژی) دژی خه‌ڵكانی جیاواز له بیروباوه‌ڕدا دوپات ده‌كرێته‌وه و وه‌كو پله‌وپایه و ڕه‌وشتێكی باڵا و (فه‌زیله‌ت) ێك باس ده‌كرێت.
ـ بۆ نمونه ده‌ڵێت: زۆر بۆ بێباوه‌ڕان و دوڕوان بهێنه و ڕه‌ق و زبر به به‌رامبه‌ریان و سهرنجامیشیان دۆزه‌خه: (يا أيّها النبي! جاهِد الكُفّارَ و المنافقين و اغلُظ عليهم، و مأواهم جهنم و بئس المصير) (التوبة: ٧٣) (التحریم: ٩).
ـ هه‌روه‌ها كه ده‌ڵێت: بجه‌نگن دژی بێباوه‌ڕان ئه‌وانه‌یان لێتانه‌وه نزیكترن و با ڕه‌قی و توندی و زبرییهكتان لێ ببینن: (.. قاتِلوا الذين يَلُونَكم من الكُفَّار و لْيَجِدُوا فيكم غِلْظةً) (التوبة: ١٢٣)، واته ئه‌م ده‌قه مرۆڤی موسوڵمان هه‌ڵ ده‌نێت كه جه‌نگ و كوشتاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌دا بێت كه دراوسێن و به‌وانه ده‌ست پێ بكه‌ن كه نزیكترن! (ئه‌مه بۆیه توندوتیژیی ئیسلامیه‌كانی هه‌ر وڵاتێك سه‌ره‌تا توشی خه‌ڵكی ناوخۆ و كه‌مایه‌تیه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاتی خۆیان ده‌بێت ئینجا یاخی ده‌بن و ده‌بنه دوژمنی خۆرئاواییه‌كان!) ئینجا ده‌ڵێت به‌رامبه‌ریان توندی و زبری بنوێنن.
ـ هه‌روه‌ها ده‌قێكی تر هه‌مان چه‌مك دوپات ده‌كاته‌وه و كاتێك ئاكار و سیفاتی موسوڵمانی خوازراو و باڵا ده‌ژمێرێت؛ ئه‌وه له‌بیر ناكات كه بڵێت: موسوڵمانانی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا توند و زبرن و له‌نێو خۆیاندا میهره‌بان و به‌سۆزن: (أشِدّاءُ على الكفار رُحَماءُ بينهم..) (الفتح: ٢٩).
به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین له قورئاندا چه‌مكی (ئیرهاب) و تۆقاندن ئاماده‌یی هه‌یه و مرۆڤی موسوڵمان هه‌ڵ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هێز ئاماده بكات بۆ تۆقاندن (ئیرهاب) ی ئه‌وانه‌ی كه ناویان ده‌نێت (دوژمنی خوا و دوژمنی خۆتان): (و أعِدُّوا له‌م ما استطعتم مِن قوة و مِن رِباط الخيل تُرْهِبون به عدوَّ الله و عدوَّكم..) (الأنفال: ٦٠)، ئه‌م وته‌یه هه‌رچه‌ند باسی ئاماده‌كاریی سه‌ربازی و جه‌نگه به‌ڵام چه‌مكه‌كانی (دوژمنی خوا و دوژمنی خود) و هه‌روه‌ها (هێز) و (جه‌نگ) و به هه‌مان شێوه (تۆقاندن) كۆمه‌ڵێك چه‌مكی لاستیكین و پێناسه‌ی جیاواز هه‌ڵ ده‌گرن و ده‌كرێت له هه‌مو كێشمه‌كێشێكی سیاسی یان ئایینی یان هه‌تاكو خێڵه‌كی و تایفی یان ئابورییشدا به‌كار بهێنرێن، هاتنی ئه‌م چه‌مكانه و دوپاتكردنه‌وه‌ی ئامانجی تۆقاندن و ترساندن له ده‌قێكی ئایینیی پیرۆزدا كێشه و ئاڵۆزیی زۆر دروست ده‌كات (بڕوانه كه ئه‌م ده‌قه وه‌كو به‌رنامه و دروشمی بنه‌ڕه‌تیی گروپه ئیسلامیه چه‌كداره‌كان وایه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئه‌زمونم هه‌بێت بڕوام وایه هه‌مو كه‌سێكی جیهادی ڕه‌نگه ڕۆژی جارێك ئه‌م ده‌قه بڵێته‌وه).
هه‌روه‌ها جگه له فه‌رماندان به كوشتار و كوشتنی بێباوه‌ڕان و بتپه‌رستان، بابه‌تی لایه‌نگری و دۆستایه‌تیی ئه‌و بێباوه‌ڕ و بتپه‌رستانه به تاوان و ناپاكییه‌كی گه‌وره دانراوه.. هه‌رچه‌ند له‌و چوارچێوه سیاسیه‌ی كێشمه‌كێشی نێوان بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كه و مه‌ككه‌ییه‌كاندا ئه‌م لایه‌نگری و دۆستایه‌تیه بریتی بوه له لایه‌نگری و دۆستایه‌تیی لایه‌نێك كه پێشتر ئه‌شكه‌نجه‌ی موسوڵمانه‌كانی داوه و دواتر له شار و زێدی خۆیان ده‌ریان كردون و به‌رامبه‌ریان جه‌نگاون [وه‌كو له ده‌قه‌كه‌ی (الممتحنة: ٨، ٩) ـه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ڵێت خوا لایه‌نگریی ئه‌وانه‌تان لێ قه‌ده‌غه ده‌كات كه جه‌نگاون له دژتان و له وڵاتی خۆتان ده‌ریان كردون و هاوكاری و گه‌له‌كۆمه‌یان كردوه بۆ ده‌ركردنتان و ئه‌وانه‌ی كه وایان نه‌كردوه قهیناكا چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن]، به‌م شێوه‌یه ئه‌و لایه‌نگری و دۆستایه‌تیه ده‌بێته ناپاكییه‌كی سیاسی و نیشتمانی ئه‌گه‌ر زاراوه‌كه بۆ ئه‌م كۆنتێكسته بگونجێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بابه‌تی بهریبونه له بێباوه‌ڕان و قه‌ده‌غه‌بونی دۆستایه‌تییان (كه ناسراوه به باوه‌ڕی وه‌لاء و به‌ڕاء)، له زۆر ده‌قی تردا (آل عمران: ٢٨، النساء: ٨٩، ١٣٩، ١٤٤، المائدة: ٥١، ٥٧) به ڕه‌هایی دوپات كراوه‌ته‌وه و كراوه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنی دوژمنایه‌تی و بڕینی هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان موسوڵمانان و ئه‌وانی تردا، هه‌تاكو له ده‌قێكیاندا ده‌ڵێت: باوك و براكانتان ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕییان هه‌ڵ بژارد له‌بریی باوه‌ڕهێنان؛ ئێوه به دۆست و لایه‌نگری خۆتانیان مه‌زانن، ئیتر ئه‌وانه‌تان كه دۆستایه‌تییان ده‌كه‌ن؛ سته‌مكارن و كاری نابه‌جێ ده‌كه‌ن (التوبة: ٢٣)، هه‌روه‌كو له ده‌قێكی تریشدا ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وانه ته‌كفیر ده‌كات كه دۆستایه‌تیی بێباوه‌ڕان (له جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان) ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌تان كه دۆستایه‌تییان ده‌كه‌ن له‌وانن و ده‌چنه ڕیزی ئه‌وان! (المائدة: ٥١)، ئه‌مانه‌ش هه‌مویان ما‌نایان وایه كه موسوڵمان ناتوانێت هیچ پردێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان و په‌یوه‌ندیی دۆستانه و ئاشتیانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا دروست بكات.
دواتریش ئه‌م بنه‌مای (وه‌لاء و به‌ڕاء) ـه به شێوه‌یه‌كی زۆر لاستیكی و شلۆق پێناسه ده‌كرێت و له چوارچێوه و بواری جۆراوجۆردا به‌كار دێت و ده‌بێته بنچینه‌ی ڕقێكی له‌بننه‌هاتوی مرۆڤی موسوڵمان له هه‌مو كۆمه‌ڵگه و كولتوره‌كانی تر و، په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به بارێكی خراپ‌دا ئاڕاسته ده‌كات، جگه له‌وه‌ی پێشتریش په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌كان و ئاشته‌وایی نیشتمانی لێك هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێت. ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م بیروباوه‌ڕه باكگراوندی دروستبونی جیهادیه‌كانی سه‌عودیه و ـ به‌تایبه‌تی ـ قاعیده‌یه، چونكه هاوپهیمانبونی ڕژێمی سه‌عودی له‌گه‌ڵ بریتانیا و پاشان ئه‌مێریكا ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه ئایینیه توندڕه‌وه‌ی دروست كرد. ئێسته‌ش له كرده‌وه ئیرهابیهكاندا هه‌ر به‌پێی ئه‌م بنه‌مای (وه‌لاء و به‌ڕاء) ـه هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوكاری بكات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌و داموده‌زگا و حكومه‌ته‌ی ئه‌وان به بێباوه‌ڕ پێناسه‌ی ده‌كه‌ن؛ به بێباوه‌ڕ داده‌نرێت و سوكوباریك و به‌بێ هیچ لێكدانه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ده‌برێت!
ئه‌مه هه‌موی له سه‌رده‌می قورئاندا و له‌ناو ده‌قه قورئانیه‌كاندا. ئینجا دواتر له سه‌رده‌می بره‌وی بازاڕی سه‌نعاتی حه‌دیسبێژی و چیرۆكخوانی له سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كاندا، چه‌ند (حه‌ديث) ێك ده‌ركه‌وتن كه سزای كوشتن بۆ (موڕته‌دد) واته موسوڵمانی پاشگه‌ز له ئیسلام داده‌نێن، وه‌كو (من ترك دينه فاقتلوه) و (من بدّل دينه فاقتلوه) و (لا يَحِلُّ دَمُ امرئ مسلم إلا بإحدى ثلاث: ... و التارك لدينه المفارق للجماعة).. ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كه كه به‌ته‌واوی ئازادیی فیكر و ویژدان ده‌كوژێت و مانایه‌كی بۆ ناهێڵێته‌وه، جگه له‌مه‌ش وه‌كو بیانویه‌ك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌مو جیاوازییه‌كی فیكری و مه‌زهه‌بی و هه‌مو هه‌وڵێكی جیابونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئابورییش. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا تیشكی زیاتر ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م یاسا ئیسلامیه.
له سه‌رده‌مانی دواییدا دوای چه‌ند ئه‌زمونێك بنه‌مای جیهاد گه‌شه‌ی زیاتری كرد، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی (ئیبن ته‌یمییه) كه به فه‌یله‌سوفی جیهاد داده‌نرێت. ئیبن ته‌یمییه به گوفتار و به پراكتیس جیهادی كرده ئه‌ركێك كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و (ئیمام) و فه‌رمانڕه‌وای ئیسلامی‌یش نه‌بێت؛ هه‌ر پێویسته به‌رده‌وام بێت و، ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وایش ئه‌و ئه‌ركه پشتگوێ بخات؛ ده‌بێت زانای ئایینی ئه‌و ئه‌ركه ڕاپه‌ڕێنێت و قافڵه‌ی جیهاد ڕێك بخات. ئه‌مه‌ش مانای وایه هه‌ر كه‌سێك پێی بوترێت زانای ئایینی (كه ئه‌م نازناوه‌یش زۆر هه‌رزانه و چه‌مكێكی شلۆقه) و بتوانێت خۆی بكاته پێشه‌وای ئایینیی كۆمه‌ڵێك؛ ده‌توانێت كۆمه‌ڵێك چه‌كداریان لێ ساز بكات و به‌كاریان بهێنێت دژی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه ئه‌و به شایه‌نی كوشتن و تهمێكردنیان بزانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌سمی، كه ئه‌مه‌ش تیۆریسازی (تنظير) ێكی مفت و هه‌رزانه بۆ هه‌مو گروپه تێرۆریسته‌كان ئه‌وانه‌ی فه‌توای كوشتن و تێرۆر له كه‌سێك كه پێی ده‌وترێت (زانای ئایینی) وه‌رده‌گرن و ده‌بنه دارده‌ست و جێبه‌جێكه‌ر بۆی.
بنه‌مایه‌كی تری فیكری جیهادی كه زیاتر سه‌رده‌كێشێت بۆ ئاژاوه و پاشاگه‌ردانی و تێرۆر؛ ئه‌و بڕوایه‌یه كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی جێبه‌جێ نه‌كات و ده‌ستوره‌كه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌ت نه‌بێت؛ ئه‌وا ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واییه بێباوه‌ڕ (كافر) ـن و ده‌بێت جه‌نگیان له‌دژ به‌رپا بكرێت، هه‌ر كه‌سێكیش لایه‌نگرییان بكات، ئه‌گه‌ر پیاوی ئایینییش بێت؛ ئه‌ویش بێباوه‌ڕه یان دوڕوه. به‌ڵگه‌یشیان چه‌ند ده‌قێكی قورئانیه: (و من لم یحكم بما أنزل الله؛ فأولئك هم الكافرون) (المائدة: ٤٤) هه‌روه‌ها (.. هم الظالمون) (المائدة: ٤٥) و (.. هم الفاسقون) (المائدة: ٤٧). (حكم) یش له قورئاندا به‌گشتی له بنه‌ڕه‌تدا واتایه‌كی ساده‌ی هه‌یه و بریتیه له بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه یاخود قه‌زاوه‌ت و فه‌رماندان به‌تایبه‌تی بۆ بڕینه‌وه‌ی كێشه‌ی دو لایه‌نی ناكۆك، له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌قه قورئانیه‌كاندا به‌م واتایه هاتوه. له ده‌قی (و من لم یحكم بما أنزل الله فأولئك هم..) یشدا به‌تایبه‌تی، له هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌دا (المائدة: ٤٤، ٤٥، ٤٧)، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسا شه‌رعیه‌كان هاتوه واته كاركردن به یاساكانی كتێبه ئایینیه‌كان: له (المائدة: ٤٢ ـ ٤٤) دا باسه‌كه باسی كاركردنه به یاساكانی ته‌وڕات، له (المائدة: ٤٦، ٤٧) یشدا باسی جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئینجیله [هه‌رچه‌ند له ئینجیل‌دا یاساگه‌لێكی ئه‌وتۆ نیه! به‌ڵكو هه‌وڵی ئینجیل بۆ سوككردنی په‌ستانی شه‌ریعه‌ته له‌سه‌ر مرۆڤ]، ئینجا (المائدة: ٤٨ ـ ٥٠) یش باسی جێبه‌جێكردنی یاساكانی قورئانه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه سیاسیه‌ی ئیسلامیه‌كان و به‌تایبه‌تی جیهادیه‌كان ئه‌و (حوكم) ـه به واتای حكومه‌تداری و فه‌رمانڕه‌وایی و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نێت و بڵێن هه‌ر حكومه‌تێك ئامانجی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت نه‌بێت كافره. كه ئه‌وه‌ش فراوانكردن و كشاندنی چه‌مكه‌كه‌یه یان پێناسهكردنیهتی به‌پێی چه‌مكێكی نوێ و گه‌شه‌كردو.
به‌پێی فیكری ئیسلامیی نوێ كه كه‌سانی وه‌كو (مه‌ودودی) و (سه‌یید قوطب) به‌رهه‌میان هێناوه، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می نه‌فامی (جاهیلیه‌ت) ێكی نوێیه و، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێسته له وڵاتانی ئیسلامی‌دا هه‌ن ده‌وڵه‌تی ناشه‌رعین چونكه كار به شه‌ریعه‌ت ناكه‌ن، به‌پێی ئه‌و فیكره‌ش كه دوپاتی (حاكمیه‌ت) ی خوا ده‌كاته‌وه ده‌بێت شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی و كۆتایی هه‌مو بڕیار و به‌ڕێوه‌بردن و فهمانڕهواییهك بێت و هیچ شتێك به‌جێ نه‌هێڵرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك یان یاسا ده‌ستكرده‌كان مه‌گه‌ر بابه‌ته لاوه‌كیه‌كان. ئه‌مه گرنگترین بنچینه‌ی بیری ئیسلامیی نوێیه، به‌تایبه‌تی لای جیهادیه‌كان.
بنه‌مایه‌كی تری بیری جیهادی، كه له‌وه‌ی پێش‌و مه‌ترسیدارتره، ئه‌وه‌یه كه سه‌له‌فیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی (صه‌حوه) و كه‌سانی وه‌كو مه‌لا (سه‌فه‌ر حه‌والی)، هه‌میشه دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه پێیان وایه بیروباوه‌ڕی ئیسلامیی ئێسته توشی (إرجاء) بوه واته ڕێبازی گروپی (مورجیئه) له ڕابردودا، ئه‌مه‌ش واته كه موسوڵمان ئێسته بڕوای وایه باوه‌ڕ (إیمان) ته‌نها بریتیه له باوه‌ڕهێنان و شههادهتهێنان و ئیتر گوناه و سه‌رپێچی زیانی بۆ باوه‌ڕ نیه و گوناهكار هه‌ر باوه‌ڕداره، ئه‌مه ده‌چێته‌وه سه‌ر قسه‌ی گروپی كه‌لامیی (مورجیئه) كه وتویانه گوناه زیانی بۆ باوه‌ڕ نیه. بێ گومان ئه‌وه بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری موسوڵمانان بوه، به‌تایبه‌تی ئه‌شعه‌ریه‌كان كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك هه‌ژمونیان به‌سه‌ر فیكری ئیسلامی ـ سوننی‌دا هه‌بو. به‌ڵام ئه‌و سه‌له‌فیانه بڕوایان وایه كه باوه‌ڕ باوه‌ڕهێنان و شههادهتهێنانه و كرداریشه، به‌پێی كردار باوه‌ڕ زیادوكه‌م ده‌كات و، ئه‌گه‌ر هیچ كردار و گوێڕایهڵییهك نه‌بو و سه‌رپێچی و گوناه هه‌بو؛ ئه‌و كه‌سه ئیتر باوه‌ڕدار نیه. كۆمه‌ڵێك ده‌قی قورئانی و فهرمودهیش ده‌هێننه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوێڕایه‌ڵی و كاری چاكه به‌شێكن له باوه‌ڕ. به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه بازنه‌ی كوفر و كوفراندن فراوان ده‌بێت و هه‌ر موسوڵمانێك ڕه‌نگه له‌سه‌ر پشتگوێخستنی ئه‌ركه ئایینیه‌كان یان شكاندنی قه‌ده‌غه ئایینیه‌كان ته‌كفیر بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجام و حاڵه‌ته‌ی كه به‌دوای ته‌كفیردا دێت له ئازاردان و كوشتن. بۆیه به‌پێی بیری جیهادیه‌كان هه‌ر ئه‌وه نیشانه نیه له‌سه‌ر بێباوه‌ڕیی كه‌سێك كه به ده‌می خۆی هاوار بكات باوه‌ڕی نیه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئیسلامی به كردار جێبه‌جێ نه‌كرد؛ هه‌ر بێباوه‌ڕه و پێویست به ئیفاده‌ی خۆی ناكات بۆ كوفراندنی! ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیان و ئاسایشی هه‌مو مرۆڤێك له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌پێی زۆربه‌ی ڕێبازه فیقهیه‌كانی ئیسلام، به‌تایبه‌تی ڕێبازی حه‌نبه‌لی كه ده‌كاته ڕێبازی وه‌ههابیی ئێسته كه بوه‌ته ئیسلامی نمونه‌یی له جیهاندا، هه‌ر موسوڵمانێك نوێژ نه‌كات و دوای ئاگادار كردنه‌وه‌یش ئاماده نه‌بێت نوێژ بكات و په‌شیمان نه‌بێته‌وه، ده‌بێت بكوژرێت: به شمشێر له گه‌ردنی ده‌درێت! ئه‌مه بڕوای زۆرینه‌ی زانایانی ئایینیی ئیسلامه. درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵ ده‌گرین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ. ئینجا ئاشكرایه ئه‌م حوكمی كوشتنی (نوێژنه‌كه‌ر) ه كه له فیقهی ئیسلامی‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت چ كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له توندوتیژی و ترس و تۆقین و له هه‌مان كاتدا دوڕویی و دوفاقی و ئیزدیواجیه‌ت دروست ده‌كات: نوێژ له ترسی شمشێر! نوێژ بۆ سه‌لامه‌تیی سه‌ر!
به‌كورتی له ئیسلام و ده‌قه ئیسلامیه‌كان و بیروباوه‌ڕی ئیسلامیی ته‌قلیدیدا زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ توندوتیژی و تێرۆر هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ق و بنه‌ما ئیسلامیانه ده‌قاوده‌ق وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن و بۆ كۆمه‌ڵگای نوێ داببه‌زێنرێن و موسوڵمان مرۆڤه‌كان دابه‌ش بكات بۆ بێباوه‌ڕ و فره‌په‌رست و پاشگه‌ز و به‌پێی ئه‌و ده‌قانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و هه‌رچی بێباوه‌ڕ و فره‌په‌رسته و هه‌رچی دۆست و لایه‌نگریانه وه‌كو قورئان ده‌ڵێت كوشتار بكرێن؛ بێگومانین كه دۆزه‌خێك له توندوتیژی و كوشتوبڕ دروست ده‌بێت كه تهڕوشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت، له‌ناو موسوڵمانانیشدا جه‌نگی ناوخۆیی دروست ده‌بێت چونكه موسوڵمانان هه‌مویان یه‌كتر به باوه‌ڕدار و یه‌كتاپه‌رست دانانێن (شیعه لای سوننی بێباوهڕن، سوننیه‌كان لای شیعه نه‌فره‌تلێكراو و لاده‌رن، ئه‌شعه‌ری و صۆفیه‌كان لای وه‌ههابیه‌كان فرهپهرستن، وه‌ههابیه‌كان لای ئه‌شعه‌ری و صۆفیه‌كان تۆمه‌تبارن به ته‌شبیه و ته‌جسیمی خوا، و به‌م شێوه‌یه).
به‌ڵام سه‌رباری هه‌مو ئه‌مانه شارراوه نیه كه هه‌ر مرۆڤه چه‌مكه ئایینیه‌كان ده‌خاته گه‌ڕ و كۆمه‌ڵێك وشه و ده‌قی نیمچه مردو ده‌گۆڕێت بۆ پڕۆژه و بزاڤێك و كۆمه‌ڵێك كار و كرده‌وه و پراكتیس. گومانی تێدا نیه كه خوێندنه‌وه و ئیجتیهاد و لێكدانه‌وه و به‌گه‌ڕخستن ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه له چالاككردنی چه‌مك و بنه‌ما ئایینیه‌كاندا و هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌ق و چه‌مكانه‌دا كه هانده‌ری توندوتیژی و كوشتوبڕن و سه‌پاندنیان به‌سه‌ر بارودۆخێكی نوێ‌دا و پشتگوێخستنی ئه‌و ده‌قانه‌ی كه هانده‌ری لێكبوردن و پێكه‌وه‌ژیانن. كاتێك ئاییندارێك ڕێگای توندوتیژی و تۆقاندن هه‌ڵ ده‌بژێرێت؛ با به‌ڵگه و پاڵنه‌ری ئایینییشی هه‌بێت و له ئایینه‌كه‌دا پاساوی ته‌واوی كاره‌كانی به‌دی بكات به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به ڕونی دیاره كه خۆیشی مرۆڤێكی دواكه‌وتو و توندوتیژ و خێڵه‌كی و ڕه‌گه‌زپه‌رست و ده‌مارگیر و كهللـهڕهقه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداری تر هه‌ن كه هه‌مان ده‌قی ئایینی ده‌خوێننه‌وه و ڕه‌نگه باوه‌ڕێكی قوڵتریشیان هه‌بێت به‌ڵام ئاماده نین به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن. به هه‌مان شێوه كاتێك ئاییندارێكی میانه‌ڕه‌و و لێبورده و نوێخواز ئاییندارییه‌كی لێبورده و گونجاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت؛ با هه‌ندێك به‌ڵگه و پاڵپشتی ئایینی بدۆزێته‌وه بۆ هه‌ڵوێست و شێواز و ڕێبازه ناتوندوتیژ و میانهڕهوهكهی (وه‌كو هه‌وڵه‌كانی جه‌وده‌ت سه‌عید) به‌ڵام به ڕونی دیاره كه خۆیشی مرۆڤێكی لێبورده و پێشكه‌وتو و میانه‌ڕه‌و و ڕوناكبیره، و سه‌رنجی پێكهێنه‌ر و ڕه‌گه‌ز و كارتێكه‌ره‌كانی فیكره‌كه‌ی بكه؛ ده‌بینیت سودی له زۆر بیر و ئاڕاسته‌ی فیكریی تر وه‌رگرتوه و ته‌نها پشتی به ئیسلام نه‌به‌ستوه.
بۆیه له ئه‌نجامدا ده‌توانین بڵێین له ڕاستیدا توندوتیژیی ئایینی، به هه‌مان شێوه لێكبوردنی ئایینییش، بنچینه و ڕیشه‌ی له هه‌ر یه‌كه له بنه‌ما و ده‌قه ئایینیه‌كان و، له خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ق و بنه‌مایانه‌دا، هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئایینێك هه‌مو گیانی لێبوردن و نه‌رمی و مرۆڤپه‌روه‌ری بێت؛ به هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك توندوتیژ ده‌رناچێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤێكیش له خۆیدا لێبورده و ئازادیخواز بێت؛ شوێن هیچ بیر و ئایدیۆلۆجیایه‌كی توندوتیژ ناكه‌وێت. مرۆڤێكیش دواكه‌وتو و توندوتیژ و ده‌مارگیر بێت؛ ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وته‌ی هیچ ئایینێكیش نه‌بێت؛ هه‌ر توندوتیژ و ده‌مارگیره، ئایینێكیش له بنه‌ڕه‌تی بنه‌ما و چهمكهكانیدا توندوتیژی هه‌بێت؛ به هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا ناگونجێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست