چەک داماڵین
Monday, 25/09/2023, 15:24
پێویست بوو وەک ڕێکارچارە و ئاڵترناتیڤی سیاسی و زەرورەتێکی مێژوویی سەرۆک حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەپێناوی چارەنووسی میللەتەکەیان بوێرانە و بەشەهامەتەوە پێداگریان لەسەرکردباێی نەک بەبڕیاری کۆماری پەتوسێدارەی ئیسلامی ئێران و حکومەتی عراق و جێبەجێکاری حکومەتی دزبەرێکەری هەرێم زەلیلانە بەبێ هیج مەرج و خۆاستێکی سیاسی ونیشتیمانی چەکی کەرامەت ونیشتیمانپارێزیان لە شانی پێشمەرگەداماڵیباێی و بێ یەک و دوو بە منت و شاباشەوە ڕەوانەی کەمپی دەزگای خێرخۆازی بارزانی کراباێین تا جارێکی دی ئەمانیش هەمان ووتەی نەشیاوی نەکسەی 1975 دووپات بکەنەوە و تێکڕا بڵێن :
[کاری ئێمە ئێتر تەواوبوو]
بەڵام بەم جیاوازیە شەرمئاوەرە ئەمجارە بە زوانی کوردی بوو نە فارسی!
فەزێحەتبارتر لە ئاشبەتاڵی 1975، چەک داماڵینی ئەم جارەی پێشمەرگە و سست و بندەست کردنیان لە سەرخاکی نیشتیمان بوو بەهاوکاری و جێبەجێکردنی حکومەتی بەناو هەرێمی کوردستان؟
ئەگەرحەز وخۆاستی کەمپنشینیان بەهێزە نەڕۆنە ژێرچەتری دەسەڵاتی ڕەشی دەزگای خێرخۆازی بارزانی کە قوتی دزراوی گەلە، باشترە داوا لە UNبکەن راستەوخۆ لەژێر کەفالەت و چاودێری ئەوانبن، و پەیوەندیان دەگەڵ حکومەتی هەرێم ببڕن چوون هیچ نەبێت گیانیان پارێزراودەبێت و دەکونە ریزی پەنابەری سیاسی نە پەنابەری ئاسایی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست