کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە کێین؟ چەتەکانی دەسەلات کێن؟

Sunday, 24/09/2023, 20:10


ئیبن خەڵدون دەلێت؛

ئەگەر سەڕپشک بکرێم بۆ کوشتن لە نێوان کۆیلە و دەسەڵاتە ستەمکارەکان، ئەوا بەدڵنیایەوە کۆیلەکان دەکوژم چونکە ئەوان دەسەڵاتە ستەمکارەکان بەرهەم دەهێنن!
ئەگەر دەژێیت بەئازادی و سەربەرزی بژی
ئەگەر ناچار بووی مردن هەڵبژێریت، بەپێوە بمرە.
وەک دیارە هەموومان دەزانینن کە ئەم دەسەلاتە پەلەقاژەیەتی لە دوا ساڵەکانی تەمەنیدایە.
پێویستە تاکی کوردی بێ لایەن یان مرۆڤی ئازادی خواز دیوارێکی ئەستور لەنێوان خۆیان و دەسەلات دڕوست بکەن بەلام لەپێشدا دەبێت بزانین ئێمە کێین؟ چەتەکانی دەسەلات کێن؟ 
ئەم بابەتە پەیوەستەوە بە کەڕامەتی تاکی کوردەوە، پەیوەستە بە داهاتووی تاکی کوردەوە، ناکرێ هەموو سەڕ دەمێک کۆمەلێک کەسێک هەستن جورئەتی ئەوە بکەن کەرامەتی تاکی کورد بشکێنن ، دزی و تاڵانی و پیاو کوشتن و تاوانکردن ئەنجام بدەن بەڕانبەر تاکی کورد لەبەڕانبەریشدا شایی و لۆغان بکەن و قون با بدەن شەرەف و کەرامەت و ڕەسەنایەتی و کوردایەتی بە میڵلەتێکی کوری نەگبەت بفڕۆشنەوە، بۆیە دەبێت تاوانباری ئەم دەسەڵاتە بکەین بەعیبڕەتێکی گەوڕە بۆ هەموو بەکرێگیراو و زاڵم و دیکتاتۆڕێک لە داهاتودا جەڕائەتی ئەوەنەکەن خیانەت و تاوان بەڕانبەر میڵلەت ئەنجام بدەن.
زۆر جێگای داخە کە ئێستا عەشیایەر و عەشیرەتەکانیش بوون بەدار دەستی حیزبەکان، ئەگینا عەشیار و عەشیرەتەکان بەوە ناسرابوون کە پشتگیری نادادپەڕوەریان نەکردووە بەلام ئێستا سەرە گەورەکانی عەشیرەتەکان بەکرێگیڕاون ئەگینا دەبووایە ئێستا هەموو عەشایەر و عەشیرەتەکان حاشا و بێبەری بوونی خۆیان لە کۆیلەکانی دەسەلات ڕابگەیاندایە کە هەر کەسێک پشتگیری ئەو زاڵم و تاوانکار و خوێن رێژ و تاڵانچیانەی سامانی کوردستان بکات ئەوا لەخێل و عەشیرەتی ئێمە نیە.
هەموو ئەو چارەڕەشی و تاوان خیانەت و دزیە پێویستە لەچارەی کۆیلەکانی دەسەلات بزانین، کاتێک قسە لەسەر دەسەلات دەکرێت و باس دەکرێت کە پەنجا بۆ سەد کەسێکن ئەوا هەڵەیەکی گەوڕەیە.
تاوانبارانی ئەم دەسەڵاتە زۆرترە لەوەی بە سەد کەس یان هەزار کەس ئەژمار بکرێت، ئەوەی بووەتە پاڵپشت و چەپڵە لێدەدات بۆ ناعەداڵەتی و ستەمی ئەم دەسەڵاتە لە هەزار و دە هەزاڕیش زیاترن، ئەوەی لەسەر کوڕسیەک دانیشتووە و واژوو بۆ تاڵانکردنی و نەوتدەکات، ئەوەی بەناوی کامێرای تیژەڕەوی دەسەلاتی حیزب بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی سەڕانە لەخەڵک وەربگرێت تۆمەتبارە، ئەوەی بەناوی یاساوە بەشۆفڵ ماڵ و موڵک و باخ و دوو بلۆک تەجاوزی هەژاڕان خاپور دەکات و موڵک باخی مەسئولەکانیش تا بێت گەشاوە دەبن کەسیش ناوێرێت بەلایدا بڕوات ئەمە تاوانبار نەبێت کێ تاوانبارە؟
ئەو کەسەی بە واژوویەک عەرز دەداتە کۆمپانیای کۆمپانیا تاڵانچیەکانی حیزب و سێبەرەکانی حیزب بەناوی وەبەرهێنان و مساتەحەی وەهمیەوە، ئەوانەی واژوویان لەسەر تاڵانکردنی زەویە ستراتیژی و گڕانبەهاکانی شار کرد بۆ کۆمپانیای بەڕپرسەکان ، هەموو ئەو کەسانەی پڵەی ئیداریان هەیە و واژوویان کردووە کەس زۆری لێ نەکردوون بۆ ئەو کارە بکەن ئەگەر نەیانەوێت بیکەن دەتوانن جێی بهێلن ، ئەگەر فەرمانبەری واژوو لەسەر تاڵانی مەکە هەر ئەوەندە سزات دەدەن لەبەشێک بۆ بەشێکی تر بتگوازنەوەو ئەمانە پاساو نیە بۆ تاڵانکردن! کێشەی ئێمە ئەوەیەتا ئێستا دیوارێکمان لە نێوان خۆمان و گەندەڵچیەکان دڕوست نەکردووە و بەشێکیان بەپیاوی چاک دەزانین لەکاتێکدا لەسیستەمێکی گەندەڵدا مڕۆڤی چاک جێگای نابێتەوە. ئێمە لەم دیوو دیوارەکەین ئەوەی لەو دیوو دیوارەکەیە (هونەرمەندە ، دکتۆرە، ئەندازیارە، شۆفێرە، بەرپرسی ئەمنیە، مەلایە، مامۆستایە) تاوانبارن لەتاڵانکردن، تاوانبارن لەکوشتن و رفاندن و تۆقاندن، لە ناعەداڵەتی لوشکردنی قوتی خەڵک ئەگەر لەو دیوی دیوارەکەی لەگەڵ تاڵانچیدای و سەنگەرت لەمیڵلەت و عەداڵەت و ئەخلاق گڕتووە.
ئەگەر میڵلەتی کورد بەدوای شکۆدا دەگەرێت، ئەگەر کورد بەدوای ئەوەدا دەگەرێت لەداهاتوودا کەس جەڕائەت نەکات میڵلەت ئەتک بکات و خەڵک سەرشۆر بکات ئەوا پێویستە یەکەمین هەنگاوی داهاتووی لەگەڵ کۆتایهاتنی ئەم دەسەلاتە دادگا بۆ سەد هەزار تۆمەتباری ئەم دەسەڵاتەی ئێستا دابنێت.
لەشۆرش و نوێبوونەوەدا بەشداری خۆپیشاندان و هەیەجانی ساتەوەختی شۆرش و ڕاپەرین گرنگ نیە بەڵکو زنجیرە ڕووداوەکانی دوای کەوتنی دیکتاتۆر و رژێمە سەرکوتکەرەکان گڕنگە، هەر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری ناعەداڵەت وەک دارێک وایە کە ئاوی لێ بڕابێت ،ئەمرۆ بێت یان سبەی وشک هەڵدەگەرێت و چارەنوسی یان بەڕەشەبایەک دەکەوێت یان بەگری ئاگرێکی لە دووەوە هاتوو دەسوتێت، گرنگترین ئێش ئەوەیە کە تۆ چۆن وابکەی ئەو دارە وشکبووە بتوانین ئیستفادەی لێ بکەیت لە داهاتوو، لەدوای کەوتنی دیکتاتۆر رژێمە فاشیلەکان گڕنگترین کار ئەوەیە کارێک بکرێت ئەو دیکتاتۆڕ و دەست و پێوەند و چەورەی بەڕدەرگا و ئەوانەی لەگەڵیان بەشدار بوون لەتاوان ببن بەپەند و عیبرەتی مێژوو بۆ نەوەکانی داهاتوو ، حەقی خۆیان بدڕێتە دەستیانەوە.
چۆڵەکە مێکشی دوو گم دەبێت، قەفەسی بۆ دڕوست بکە لە ئاڵتون و خۆشترین خواردنی پێ بدە کەچی هەر تێکۆشان دەکات بۆ ئازادی کەچی مڕۆڤ گەلێک هەن بە کیلۆیەک عەقڵەوە چەپڵە بۆ کۆیلایەتی و ناعەداڵەتی لێ دەدەن چونکە چنگێک پارە کەڕ وکاس و نەژنەفی کردوون... کاتێک کۆیلەیک دەبینم جگە لە موچەیەکی بندیواری بچوک هیچی تری نیە و چەپڵە لێدەدات رێک بەخۆم دەلێم چی زەمانێکی سەیرە ئاژەڵ چەقۆی دەستی قەسابەکەی بڵێسێتەوە! هیچ حەیوانێکم نەبینی چەقۆی دەستی قەسابەکەی بلێسێتەوە کەچی مرۆڤ کورد چەقۆی دەستی جەلادەکانی دەلێسێتەوە ، ئەو جەلادانەی داهاتووی مناڵەکانی وێران دەکەن. هەموو گیاندار و هۆشمەندێک لەئاست حەقیقەت و ئازایدا سەرسام و بێ دەنگ دەبێت تەنها هەندێک مڕۆڤ هەن کە باسی ئازادی و حقیقەت بکرێت چەپڵە لێدەدەن و خۆیان کەر و کاس دەکەن! هەندێک جار دەلێم ئەم چینەی کۆمەڵگا هەر حەیفە کە ئۆکسجین هەڵدەمژن و ژینگە پیس دەکەن هیواداڕم قەسابەکانیان زووتر چەقۆیان بەمڵدا بهێنن و ئاغاکانیان ژیانیان لێ بکەن بەجەهەنم.
کۆیلە پایەکانی ئەم دەسەلاتەی ڕاگڕتووە ئەگینا بە پەنجا بۆ سەد کەس ناتوانن ئەم هەموو تاوان و کوشتنە ئەنجام بدەن، ئەوە کۆیلەکانن سەڕانە وەڕدەگڕن دەیخەنە پێش جەلادەکان، ئەوە کۆیلەکانن گیرفانی خەڵک دەبڕن بۆ فیرعەونەکان، ئێمە نابێت واقیعە وەک خۆی شڕۆڤە نەکەین، گەورەترین پایەی عەداڵەتی لەکۆمەڵگادا ترسە کەترسی سزادان نەبێت سینارێوکان دووبارە دەبنەوە و کۆمەلێکی تر بەیارمەتی ئەوانەی پێشتر دەستیان پیس بووە بەناعەداڵەتی لەسەرەوە بەردەوام دەبن لە دووبارەکردنەوەی ناعەداڵەتی و زولم و کوشتن و تاوان گەرەنتی دوبارە نەکردنەوەی تاوان ترسی سزادانە، بۆیە دەبێت ئەوانەی بەشداڕ بوون لەتاواندا حەقی خۆیان بدرێتە دەستی خۆیان.
ئەوە سەرە گەورەکانی حیزب نیە عەرزە گڕانبەهاکان لوش دەکات بەڵکو ئەوانەی خواڕەوەن عەرزەکان بەناوی یاسا لەخاوەن عەرز و جوتیارەکان داگیر دەکەن و ڕادەستی تاڵانچیەکان دەکەن، گەشتومەتە قەناعەتێک تاوانی تاڵانچیەکان لەکۆیلەکان کەمترە، کۆیلەکانن عەرزەکان وەک میوەکان بەپاککراوەی ڕادەستی تاڵانچیەکان دەکەن.
بۆیە هەرگیزاو هەرگیز نابێت کۆیلەکان لەبیر بکەین و لێیان خۆش بین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە