پاساوی فەلسەفی بۆ دەوڵەتێکی شۆڤێنی حیزبی (بەشی چوارەم)
Tuesday, 26/09/2023, 16:40
ته‌سک کردنه‌وه‌ی زانیاری یا هه‌موو مێژووی هۆشی مرۆڤایه‌تی، له ته‌نیا تاکه که‌سێکدا، که بکرێته سه‌مبۆڵ، ناونرێت فڵان – نیزم، وه‌ک مارکسیزم یان لینینیزم، یان هه‌ر که سانێک بۆ هۆش و گۆرینی جیهان کارییان له زانیاری‌دا کردبێت، بکرێنه کهسهنیزم، له مامه‌حه‌مه‌ی زیاتر هیچی تر نییه، هه‌ر له کانته وه بیگره تا سپینۆزا و هێگل پێویست ناکات ناوی هه‌موویان بڵێم، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه، خه‌یاڵی، نازانستی، لنگه‌وقووچی و زۆرشتی تر نه بوون، به‌ڵکوو جوڵه‌ی مێژووی بیری سه‌رده‌می خۆیان بوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره رهووشته بیرکارییه پاشقولێکی گه‌وره نییه ئه‌ی چییه؟، له‌سه‌رده‌می مارکسدا، له ناو جوڵانه‌وه‌ی شۆرشگێری مێژوویی‌دا، که‌س پێی نه ووتووه مارکسیزم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مارکس دیالکتێکی مێژوويی هێگڵی به‌کار هێنا له ئابووریدا، بۆ شه‌رحی فایزی به‌ها و شه‌رحی مێژووی دابه‌شکردنی کار، هه‌روه‌ها بۆ مێژووی شۆرشی چینایه‌تیش، بیری هێگڵ پاڵ پشتی بوو، ئه‌م بزوتنه‌وه مێژووه‌ییه‌ی هێگڵ، وه‌ک خۆیان ده‌بێژن لنگه‌وقووچ بوو، ئه‌مان خستوویانه‌ته سه‌ر پێ.
هاتنی کاره‌کانی مارکس سه‌رده‌مێکی مێژووی بوو، که به‌شداری له‌خاڵی(نوقته‌ی) کریتیک وشۆرشی( هۆش – ماده)دا کرد، به شۆره
سوارێکی شۆرش گێری بیر دائه‌نرێت، چونکه له دووای خۆیه‌وه قۆناغێکی تر له هۆش و ماده نمایهش بوو، مارکس و ئه‌نجلس بۆ خۆیان باس له‌وه ده‌که‌ن، له ئایدیای ئه‌لمانیدا ؛ سه‌ره‌تای مێژووی بزوتنه‌وه، ( تاکه‌کان له ئاژه‌ڵه‌کان جودا ده‌کاته‌وه، ته‌نیا
بیرکردنه‌وه‌یان نییه، به‌ڵکو بۆ بژێوییان، به‌رهه‌م هێنانیان ده‌ستپێ کرد ).
مارکس ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکراده‌کات، تا به‌رهه‌م هێنان به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، بیر به‌ره‌و تهکاملتر ده‌چێت، واته که‌س نییه ببێته سه‌مبۆل، ره‌سمه‌که‌ی له‌ژور سه‌رمانه‌وه هه‌ڵواسین،(دوای ده چهرخیتر جێگا نه‌مێنێت سه‌مبۆلی تێدا هه‌ڵواسین )، ئه‌وه نه‌بێت ئه‌گه‌ر کارێکی
هونه‌ری شه‌خسی بێت، ته‌نیا خۆت و که‌سێکی خۆشه‌ویستت بکه‌یته وێنه‌و له‌ژور سه‌رتی هاویت، جامخانه سازی پێبکه‌یت.
وه‌نه‌بێت هێگل له‌م باره‌یه‌وه له مارکس زیاتر هه‌ڵوێستی نه‌بووبێت، ئه‌وه تا له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌ڵێت ؛ فه‌لسه‌فه مه‌عریفه‌یه،
هه‌رکاتێک بنه‌ره‌تیه‌کانی بیر په‌ره‌ده‌سێنێت، فه‌لسه‌فه کامل‌تر و موتڵهقتر خۆی ده‌نوێنێت.
هه‌روه‌ها فوکۆ به‌باشی له کتێبی ( LES MOTS ET LES CHOSES) دا، واته ( ووشه و شته‌کان ) دا باسی ئه‌م قۆناغه ده‌کات، که زانیاری
مۆدێرنی، سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌م، ئینسانی وه‌ک بابه‌تێکی زانیاری داهێنا، ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سێ مه‌جالدا ده‌رکه‌وت،(لهدهراسهتی تێکست و زانستی زمانه‌وانی دادگايی)، (ئابوری سیاسی) و (زانستی بایلۆجی)، که هه‌موو شکلی ئینسان ببێته
بابه‌تێکی زانیاری، مرۆڤ قسه‌ده‌کات، کارده‌کات، و ده‌ژی.
دکتۆر، زانستی ده‌روونی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی کارده‌که‌ن که مرۆڤ بکه‌ن به بابه‌تێکی مه‌عریفی.
که ئه‌و ماده مه‌عریفه‌یه‌ی، لێره‌دا ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌که‌ین، ماده و هۆشه، مه‌عریفه‌یه. ئه‌م بابه‌ته ده‌مان باته مهدارێکهوه، که ههستکهین، مارکسیزم دوو فه‌لسه‌فه‌یه دیالیکتیکی هێگل و ماتریالیزمی فییۆرباخ و به‌م شێووه‌یه بتوانێت هێزێکی ئاینی و رۆحی بکات
به به‌ریدا. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گۆر و چه‌قیو بمێنێته‌وه، دووهه‌م تا هیچ که‌س نه‌توانێت ره‌خنه‌یان لێبگرێت، سێهه‌م تاخۆشی بکات به خه‌لیفه. ئاسایشه گه‌وره ئاوی رشت ستالین سه‌ر و پێی تێخست.
(1)- (کاتێک هێژم فەلسەفەی ئیفلاتونی تەنیا ناوی ئەوهەیە، ئەدی فەلسەفەی ئیفلاتونی فەلسفەی جیهان ومێژووە، مولکی ئیفلاتوون نییە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست