بڕایمی ڕەئیسی ئەو هەزار مرۆڤکوژەی گەلانی ئێران
Saturday, 23/09/2023, 20:49
گوێم لە سەرتاپای قسەکانی قاتڵە ئێرانیەکە گرت کە لە ژووری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بۆ نوێنەرانی وەڵاتانی جیهان و سەرۆکی سازمانی ملل دەدوا!
بڕایمی ڕەئیسی!
ئەم سه رۆککۆمارەی ئێرانە کە قاتڵی هەزارن ئینسانی ئازادیخوازو شۆڕشگێڕی گەلانی ئێرانە و بە نوێنەراتی گەلانی ئێران قسەی دەکرد.!
من سەرمام بوو بەڵام کاتێ گوێم لێگرد ئارەقەم کرد!
کاری بیلعەتم نەکردبوو بەڵام شەرمێک دایگرتم و هێندە خەجاڵەت بومەوە کە هەرنه بێتەوە کە من بە داخەوە لە نوختەیەکی ناو
کورەی زەوی لە دایک بووم کە لە لایەن ئەم بێ شەڕەفانەوە داگیرکراوە!
من خۆشحاڵم لەوەی کە ٢٤ساڵ پێش سجیلە کۆنەکەیان بە پۆستدا بۆناردم هەرچەند بابی بەرێزم بۆی ناردبووم کەنەکا بۆ خوێندن و ئیشوکار لێرە بە کەڵکم بێت بەڵام دەگەڵ داوای لێ بوردن لەهەست و سۆزی بابم هەر کە پاکەتی نامەکەم کردەوە و دیتم سجیلە شڕەکەی زەمانی شایە ورد وردم کردو لە زبڵدانە ڕەشەکەی بەردەرگام هاویشت.
ـــــــــــــــ
ئەم قاتڵە وتارەکەی خامەنەیی جەللادی لەناو ژووری ڕێکخراوی نەتەە یەکگرتوەکاندا وشە بە وشە خوێندەوە.
لە ڕاستیدا ئێرانیەکان بە گشتی حوکمەتێکی بێ شەڕەفیان هەیە حاکمانی ئەم ڕژیمە هێندە بێ شەڕفن مرۆڤ دەکەوێتە شکوگومانەوە و لە خۆی دەپرسێت ئایا لەڕاستیداشەڕەف و ئەخلاقو ئینسانییەت چییە؟
ئەم قاتڵە کە دەبوو هەر لەم ژوورە دا قۆڵبەستی بکەن و بیبەن بۆ بەندیخانەیەکی وەک حەمیدی نوری ئەشکەنجەگەر کە لە سوئێد دادگایی کرا دادگایی بکەن بەڵام لەوپەڕی بێ شەڕەفی دا دەرسی عەداڵەتو ئینسانییەت و مافی مرۆڤی بە ئامادەبوان دا!
باسی زوڵمو زۆری ئیسڕائیلی کرد کە دەرحەق بە فەلەسینیەکان ئاپارتایتی سەهیۆنیستییە.و مافی چارەنوسی نەتەوەیی خەڵکی فەلەستین پێشێل دەکات!
بەڵام ئاغای قوڕمزاغ باسی میللەتی کورد ناکات کە هەردوو حوکمەتی شاو خومه ینی چ جۆرە مێژوێکی سەرکوتو فاشیستانەیان دژ بە میللەتی کورد هەیە!؟
پێویست ناکات وشە بە وشە ی بێ شەڕەفیەکانی دووپات بکەمەوە بە س ئەوەندە دەڵێم خۆم بەسەربەرز دەزانم کە هیچ ناسنامەیەکی ئێرانیم نییە و ئەم بێ شەڕەفانە سەرکردەو سەرۆک و پاشای من نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست