کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئێران چی روویدا؟

Saturday, 23/09/2023, 20:42


لە نووسینی:مەهدی نەسیری

تاران

زۆرینەی گەنجەکانی هاوتەمەنیی من لە خۆیان دەپرسن بۆ چی لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٨ی ئێراندا بەشداریمان کرد؟ لە جوابی ئەو پرسیارەدا دەبێ ئاماژە بەو هۆیانە بکەین کە خەڵكی ئێران پشتیان پێ بەستبوو.ئیتر بۆخۆتان دادوەربن.وتووێژیی رۆژنامەی / کەیهان / کە دەگەڵ خومەینی کردوویەتی لە خوارووی ئەو بابەتە دەنووسرێتەوە تا خوێنەری ئێرانی بە کوردیشەوە بۆخۆی، خۆی بکاتە قازی وبڕیار بدا.
پرسیاری رۆژنامەی کەیهان کە خومەینی وجوابەکانی وی بۆ ئەو رۆژنامەیە:
کەیهان: بەفرانباری ساڵی ١٩٧٩ی زایینی لە خومەینی دەپرسێ:
خومەینی: رووحانیەکان نابنە سەرۆککۆمار.
کەیهان: بەفرانباری ١٩٧٨ی زایینی:
خومەینی: هەرکەس لە دەربڕینی بیروڕآ ئازادە.
کەیهان: رێبەندانی ساڵی ١٩٧٨ی زایینی:
خومەینی: ماڕکسیستەکان لە دەربڕینی بیروڕا ئازادن.
کەیهان: ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٩٧٨.
خومەینی: من نابمە ڕێبەر یان سەرۆککۆمار.
کەیهان: ٧ی رێىەندانی ١٩٧٨.
خومەینی: زیندانیی سیاسیمان نابێ.
کەیهان: ٧ی بەفرانباری ١٩٧٨.
خومەینی: پارەی نەفت دەچێتە سەر سفرەی خەڵک.
کەیهان: ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٩٧٨.
خومەینی: تەواوی بنەماڵەکانی ئێرانی مووچەیەک بە ناوی مووچەی نەفت وەردەگرن.
کەیهان: ١٠ی بەفرانباری ساڵی ١٩٧٨.
خومەینی:من دەست تێوەردان لە سیاسەتدا ناکەم.
کەیهان: ١١ی بەفرانباری ١٩٧٨ لە جوابی ئەو رۆژنامەیەدا دەڵێ:
سیاسەت بۆ کەسانی سسیاسەت مەدارە،مەلاکان سیاسەت مەدار نین.
کەیهان: ١١ی رێبەندان ١٩٧٨.
خومەینی لە جوابدا ئاوادەڵێ: لە ئیسلامدا دیکتاتۆڕ بوونی نییە.
کەیهان: ١٤ی رێبەندانی ١٩٧٨.
خومەینی:هەر ئێرانییەک دەکەینە خاوەن ماڵ.
کەیهان: ١٩ی رێبەندانی ١٩٧٨.
خومەینی: نزول یان بەهرەی بانکیی لادەبەین.
کەیهان:٨ی رەشەمەی ١٩٧٨.
خومەینی: ئاووبەرق دەکەینە خۆڕآیی.
کەیهان: لە سەرزاری خومەینی ئاوای نووسیوە:شکەنجەوزیندانیکردن لە ئێڕاندا قەدەغە دەکەین.چوون دینی ئیسلام،دینی ئازادیە وجگە لە پێشگرتن بە گەندەڵی،پێش لە هیچ شتێکی دیکە ناگرین.

سەرنج: 

خوێنەری ئەو بابەتە دەبێ بۆ خۆی بڕیار بدا.قسەکانی خومەینی بایی چەند بون ؟چەندیان وەڕاست گەڕان.

پێناسەیەکی بچووک لەسەررۆژنامەی کەیهان لە ئێران:

ئەو رۆژنامەیە،رۆژنامەیەکی فەرهەنگی ،وەرزیشیی،کۆمەڵگایی وسیاسی وئابووریە لە وڵاتی ئیران کە لە سەراسەریی دونیادانزیکەی ١٠٠٠ کارمەندیی هەیە.ئەو رۆژنامەیە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٣ لە مانگی جۆزەرداندا ئەو ساڵەدا یەکەمین ژمارەی لێ دەرچوو،رۆژنامەی کەیهان کۆنترین رۆژنامەیە دوای رۆژنامەی ئیتلاعات لە ئێران.
لە نووسینی مەهدی نەسری. شآری تاران.
وەرگێڕانەوە بۆ سەر زمانی کوردی:کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە