فاڕوق رەفیق پسپۆڕی لێهاتوو لە بواری جنێوداندا
Thursday, 21/09/2023, 21:39
جنێو واتا قسەی زبر و قسەی تیژ و بریندارکەر، کە کەسێک یان کەسانێک بۆشکاندنی کەسایەتیی رووبەڕووەکەی بەکاری دێنێت و دەهێننە سەرزاران. جنێو بەو قسەیە دێت کە لەزاری کەسێک دێتەوە دەرەوە، کە بەشێکی بوختان و ناڕاستییە، چونکە بەرامبەرەکەی رەنگە شتێکی دیکەی پێ وتبێت، ئەمیش لە تۆڵەدا بەرپەرچی دەداتەوە و تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستێت کە دوورە لە راستییەوە،
جنێو زۆر جاریش بووە کە کەسانی خوێندەوار و ئاکادیمیکیکیش بۆ خۆ زاڵ کردن بەسەر بەرانبەرەکەیدا پەنای بۆ جنێو یان قسەی سوک بردووە.گەلێک جاریش بەکار هێنانی قسەی زبر و جنێولە نێوان دوو زلهێز و یان دوو دەوڵەتیش بەکار دەهێنرێ. ریشەی وشەی جنێولە هەر زمانێکداچۆن لێکدەدرێتەوە جیاوازە. لە هەر نەتەوەیەکدا بە پێی فەرهەنگ وکولتوری ئەو نەتەوەیە هەڵدەسەنگێندرێ. تەنانەت لە ناوخۆشماندا لێکدانەوەکان وەک یەک نین.لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کەسێک بڵێی:غەڵەتەت کرد لەوانەی گرژیی چێ بێ، یان بە کەسێک بڵیی: زەلام. زۆری پێ تێکدەچێ. لە حالێکدا ئەو دوو گووتنە لە باشوور و باکوری کوردستان ئاساییە.
جنێو لە ناو فەرهەنگیی سەرکەردە و حیزبە کلاسیکەکان:
کاتی خۆی لە بیرمە کە شەڕی ناوخۆیی لە نێوان حیزبی نادێمۆکڕات و کۆمەڵەی دژە رەنجدەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگیرسا، لە سەر رادیوکانیان جنێوی زبر و پیس نەمابوو بۆ یەکتری حەواڵە نەکەن. سەدان کوڕە کوردیان بە دەست یەکتر کوشت و بریندارکرد، کە چی ئیستێش داوای لێبووردنیان لە کەس نەکردوە.
کاتی خۆی لە بیرمە شەڕ لە نێوان مەلایی و جەلالی لە باشوری کوردستان هەڵگیرسا، لە سەر رادیوکانیان قێزەونترین وپیسترین جنێویان حەواڵەی یەکتر دەکرد. زۆر جار مرۆڤ شەرمی لە خۆی دەکرد کاتیك ئەو جنێوانەی دەبیست و دەیگووت: بەراستی ئەوانە شۆڕشگێڕن؟
کاتی خۆی لە بیرمە کە قاسملوو و مەلا عەوڵای حەسەنزادە (حەیاکی) بە کوردپەوەروەرێکی وەک مامۆستا هێمنیان دەگوت: (جاشە میللی)، (جاشە پیرە) یان (سەرقافڵەی جاشان)، یان نازناوی (جاش موجاهید)یان بۆ (ح. د.ک)، رێبەرایەتی شۆڕشگێڕدیاری کوردبوو!
خەڵک لە زاری مەلامستەفاوە بیستوویەتی کە کاتێک وشەی: حیز، سەگباب، قووندەر، ئاراستەی لایەنی بەرانبەرەکەی دەکرد!.کاتی ڕۆیشتنی بۆ سۆفیەت هاوڕییەکانی کۆ کردوە وپێی گووتن: هەرکەس لێرە ژن بێنێ..گەووادە!کە چی بۆخۆی یەکەم کەس بووە ژنی لە سۆڤیەت هێنا.
روانگەیەکی دیکەی جنێو کاتێکە لە شەڕ لە نێوان دووکەس یان چەند کەس روودەدات. ئیتر ئەو کات لایەنەکان یەکتر جنێوباران دەکەن، بەڵام لایەنێکی دیکەی مەترسیداری جنێو، ئەو کاتەیە کە کەسانێک بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی خۆیان لە باشووری کوردستان، هەرچی خەیانەت و دزی و فزی ووڵاتفرۆشیی و نۆکەرایەتی بۆ داگیرکار و گرتن و شکەنجە و جنێووسوکایەتیی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی پەرەردەپۆش بکا و نەیانبینێ. ئەو جۆرە کەسانە لە ئەخلاق و ویژدان و مرۆڤبون بە تاڵن. هێنانی تانک و تۆپ و لەشکری بەعس بۆ سەر خاکی کوردستان بە رەوا دەبینن، بەڵام کاتێک کەسێک وتارێکی لە سەر کوردستانپۆست بڵاوکرایەوە کە قسەی زبر و تیژ و جنێوی تێدا بوو، دەبێ بەرپرسیی ئەو سایتە هەڕەشەی بۆ بنیرنرێ یان دادگایی بکرێ!، کە ناوی جنێو لێرەوە دەنووسم لە روانگەی ئەوانەوە دەینووسم/.
ئەگەر جنێو و جنێودان،کاڕێکی ناپەسەندە، دەبێ دوولایەنە بێ. ناکرێ تەنیا لایەنێک خەتابار ببێ. جنێو پێدان نابێ بۆ کەسی رەخنەگر حەڵال بێ، بەڵام بۆ دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی حەرامە و نابێ جوابیان بدرێتەوە. خەڵك کۆیلە نییە و ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە. لەوانەش بترازێ، بێ ڕێزیی بە خاکی کوردستان و نەتەوەی کورد و شەهید و ئاڵا و سروودی نەتەوەیی جنێوە؟یان جوابدانە بەو جنێوانەی کە دەسەڵات بە خەڵکی دەدا؟ من هیچ دەستەواژەیەکی زبر و جنێوێکی پڕ بە پێست نادۆزمەوە کە رەوایی هەبێ لە هێندەی ئەو٣٢ ساڵ لە دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی بارزانی ئەگەر پێیان بدرێت، لە راستیدا جنێو لە ئاست ئەوانەدا لاواز و هەژارە. ئەو دەسەڵاتە دەبێ دادگایی بکرێ وسزای خۆی بۆ دیاریی بکرێ.
کوردستان پۆست، سەکۆیەکی ئازادە بۆ دەبڕینی راستیەکان. پێگەیەکی نەترسە بۆ لە قاودانی دەسەڵاتداریەتی چەتەکانی باشووری کوردستان. بۆیە زۆری پێ تەنگاون و چاویان بەرایی نادا ئەو سایتە بەردەوام بێ لە کارەکانی. رۆژانە سایت و مێدیا و چاپەمەنی و دامودەزگاکانی ئاسایشی سەر بە دەسەڵات خەریکی درۆ و بێ رێزیی کردن بە خەڵک.کوردستانپۆست سنووری رەخنەکانی بەزاندووە، لە هەر پارچەیەکی وڵات هەر حیزب یان کەسایەتیەک هەنگاوی هەڵە و کوێرانە بەرەو نەتەوەی کورد هەڵگرێ دەکەوێتە بەر رەخنەی تووندیی کوردستانپۆست. هەروەها ئەگەر نوسەرێک وتار بۆ کوردستانپۆست بنێرێ وقسەی زبریی تێدابێ وسەرنووسەریی ئەوسایتە بە خاوەنی بابەتەکە بڵێ: بۆت بڵاو ناکەمەوە،یەکسەر رەخنەی تووندی لێ دەگێرێ و بە پێشێلکردنی دێمۆکڕاسی و ئازادی بیروباوەڕ تاوانبار دەکرێ!
کوردستانپۆست، خوڵقهێنەریی، ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ و قیادەمووەقەت و رێفڕاندۆم نەبووە. ئەوانە مێژوویەکی کەمن لە بێ رێزیی بنەماڵەی بارزانی دەرحەق بە کورد و کوردستان.
گرفتی گەورەی فاڕوق رەفیق ئەوەیە کە خۆی بە رووناکبیر و عاقڵ و فەلسەفەزان دەزانێت، بەڵام ئەو نامە دەنگییەی کە بۆ بەرپرسی کوردستانپۆستی ناردووە، کەسایەتیی ئەم کابرایە لە هەموو جوانییەک خاڵی دەکاتەوە، ئەوەی گوێ لە دەنگەکەی بگرێت شەرم دەیگرێت، کە روناکبیرەکانی کورد لە چ ئاستێکی فیکری و هەزر بەتاڵدان.
فاروق رەفیق، کە دکتۆر نییە و زیاتر لە بیست ساڵە لە باشوور وەک دکتۆر خۆی ناساندووە، هەر بەو ناوەشەوە بانگی دەکەن، لە نامەیەکی دەنگییدا بۆ کاک کەمال جەمال موختار بەرپرسی کوردستانپۆستی ناردووە، کۆمەڵێک جنێو و قسەی بازاڕیانەی کردووە، دەڵێت:
(تۆ نەنووسەریت و نەرۆژنامەنووسیت، تۆ نازانیت من بۆچی چوومەتە هەولێر بۆ لای پارتی و لەگەڵ چەند ئەندامێکی پارتیی و پاراستندا وێنەم گرتووە...)
هەڵبەت وێنەکەی ژوور سەری فاروق، وێنەی مەلا مستەفای جنێوفرۆشە، دیارە فاروق لەوەوە فێر بووە، کە ئەمیش لەسەر رێبازەکەی مەلا مستەفا بڕوات و جنێو بدات.
ئەم فەیلەسوفە لە نامە دەنگییەکەدا دەڵیت (... بڕۆ خۆت بکوژە، من خاوەنی 24 کتێبم ئێوە هیچتان نییە، ئێوە ترسنۆکن، بۆیە نایەنەوە کوردستان و وێنەیەک لەبەر دەرکی سەرادا بگرن...).
فاروقی نادکتۆر بۆیە لە کاک کەمال توڕە و هار بووە، چونکە کاک کەمال ئەو کۆمێنتەی خوارەوەی لەسەر نووسیوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست