کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیسلامی سیاسی و بەدگومانی لەسەر ناسنامە و كلتوور

Monday, 28/08/2023, 20:23


ئیسلامی سیاسی و بەدگومانی لەسەر ناسنامە و كلتوور، مژاری ئەڵقەی هەشتەمی بازنەی گفتوگۆ بوو


‎ئەمرۆ 28ی ئابی 2023 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەشتەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی " ئیسلامی سیاسی و بەدگومانی لەسەر ناسنامە و كلتوور" لە هۆڵی بەش بەرێوەچوو.
‎لەم گفتوگۆیە دا كە بەڕێزان " د.سالار عوسمان، د.بەشیر حەداد، د.نازناز محەمەد قادر، د.فاروق رەفیق، د ئارام قادر، د.عەرەفات كەرەم، سۆران سێوكانی و، ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ – عەبدولڕەزاق عەلی ، شڤان حەمدی، د.نەزاكەت حسێن، د.جەلال ئەحمەد و فەرهاد محەمەد" بەشدار بوون، گفتوگۆیەكی زۆر راشكاوانە لەسەر ئەم پرسە گرنگە كرا و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، كە جیاوازییەكی زۆر گەورە لە نێوان ئایینی ئیسلام وەك باوەڕی موسڵمانان و ، بەسیاسیكردنی ئایین وەك ئەوەی حزبە ئیسلامییەكان دەیكەن، بوونی هەیە. كاتێك ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ مەبەستی سیاسیی لەلایەن حزبە ئیسلامییەكانەوە دەكرێتە ئایدیۆلۆژیەت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، پاشاگەردانی لەناو كۆمەڵگە دورست دەبێت ، ئەوجا ئەو كۆمەڵگەیە هەر كۆمەڵگەیەك بێت، لەمەش زیاتر حزبە ئیسلامییەكان بۆ فریودانی خەڵك و دووبارە بە ئیسلامیكردنەوەی كۆمەڵگە زۆر بێویژدانانە مامەڵە لەگەڵ تاكەكانی كۆمەڵگە دەكەن و، ئەوانەی پێچەوانەی ئەو ڕەوتە ئیسلامییانە بۆچوونێكی جیاوازیان هەبێت، ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە ئیسلامییانە بە زمانێكی زۆر  زبری بازاڕیانە هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە ئەو تاكە تەكفیربكەن.
‎جێگەی ئاماژە پێكردنە بەشداربووانی ئەم گفتوگۆیە ، زۆر بە بایەخەوە دەستخۆشییان لە بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، كە هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەم پرسە گرنگ و هەستیارانە دەكات و زۆر راشكاوانەش بیربۆچوونی ئازادانەی ئامادەبووان لەسەر لاپەرەكانی گۆڤاری گوڵان و ئۆرگانەكانی تر بڵاو دەكاتەوە، ئەمەش جیا لەوەی پانتاییەك فەراهەم بووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم پرسە گرنگانە قسەی جدی بكرێت، لە هەمان كاتدا بیربۆچوونە جیاوازەكانیش پێكەوە كۆدەكاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە