کێ بوو مەڕەکانی سەردەبڕی؟
Saturday, 16/09/2023, 22:52
مەڕەکان لە تەواوی تەمەنیاندا لە گورگ دەترسان، بەڵام لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت شوان بوو ئەوانی سەر دەبڕی نەک گورگ!
مەبەست لە گووتنی ئەو رستەیە ئەوەیە کە بارودۆخێکی زۆر مەترسیدارە کە بەربینگیی بە باشووری کوردستان گرتووە.لەو بارودۆخە نادیارەدا بەرپرسیی سەرەکی دانیشتوانی باشووری کوردستانن.بەواتایەکی دیکە خەتا،خەتای ئەو خەڵکەیە کە نەیویستووە دەسەڵاتداریەتیی ئەو دووبنەماڵەیە لە ریشەوە بن بڕبکا.نەتەوەیەک کە دژی دڕندەیەکی وەک سەددام وحیزبی بەعس بەرخۆدانی هەڵبژارد،هۆیەکەی چییە کوردیی دەسەڵاتداروەک داگیرکارێکی بێ بەزەیی رەفتاردەگەڵ خەڵک دەکا،کە چی خەڵک بێ دەنگن!؟
نەتەوەی بن دەست بە بێ ئەوەی پرسی پێکرابێ یان وڵاتەکەی دابەشکراوە،یان بە فیتی زلهێزەکان دەستەمۆی دەسەڵاتێک کراوکە هاوڕەگەز و هاوزمان هاونیشتمان وهاو دینی خۆیەتی.هۆیەکەش بەرژەوەندیی سیاسی وئابووریە بۆ پاراستنی سەروەتوسامانی ئەو دەسەڵاتەیە کە لەرێگای ترس وتۆقاندنی کۆمەڵگا جڵەوی دەسەڵاتداریەتیی بۆ ماوەیەک بە دەستەوە گرتووە.وڵاتانی عەڕەبی وئافریقایی وکوردستانی خۆشمان نموونەی هەری بەرچاون لە سەدەکانی رابوردوودا.
پاش شەڕی یەکەم ودووهەمیی جیهانی زۆر گەل ونەتەوە توانیان ببنە خاوەنی کەیانی خۆیان وبگەنە سەربەستیی وئازادی.لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پرسە گرینگە مەزنتر خۆی نیشآن داوە.لەو بەشە لە جوغڕافیای دونیادا پرسی کورد تا ئەوسەردەمە بە بێ چارەسەریی ماوەتەوە.مرۆڤ کاتێک دەڕووانێتە کێشەی کورد بۆی دەردەکەوێ هۆی ئەوەی کە کورد نەبۆتە دەوڵەت یان کەیانێکی دێمۆکڕاتیک و ئازادوسەردەمیانە،تەنیا دووژمن وداگیرکاریی خەتابار بین.خۆمان خەتابارین،
خەتای خۆمانە:
تاکە سەرکردە وتاکە سەرهەڵدانێکی نەتەوەی کوردم بۆ ناوبێنن کە کلکی بە داگیرکار گرێ نەدابێ بۆ ئەوەی دووژمنایەتی بەشێک لە سەرهەڵدانی کوردبکا بە خاتری بەرژەوەندیی خۆی وبنەماڵەکەی؟ / مەبەستم باشوورورۆژهەڵاتی کوردستانە/.لەودووبەشە لە وڵات سەرکردە یان حیزبیی کوردیی لە پێگەی چینایەتیەکداتەمەنیان بەرێکردووە تا ئەوکات دەگەڵ شۆڕش وسەرهەڵدانی کوردن کە بەرژەەندیی خۆیان نەکەوێتە مەترسییەوە!
هیچ گوناح نییە کە بەرپرس وسەرکردەی کورد کوڕە هەژار بێ یان کوڕە دەوڵەمەند.لە مێژووی گەلانی سەربەخۆدا زۆر جار بەرپرسانی سەرهەڵدانەکە بەرژەوەندیی وپێگەی جینایەتی خۆیان قارەمانانە فیدای خاک ونەتەوەکەیان کردوە وسەریش کەوتوون.مرۆڤێکی زانای وێنەی مارکس تا رۆژی مردن بە فەقیریی وهەژاری ژیا.هەن کەسانێکیش کە دوای بە دەستەوەگرتنی دەسەڵات وەک فێرعەونیان بەسەر هاتووە وخەریکی دزین وتاڵانکردنی سامانی خەڵک بون.
بنەماڵەی بارزانی نموونەی دیرۆکین بۆ ئەو کارە.ئەوان هاتنەوە سەر حازریی وبە سەر سامانێکی مەزنی نەتەوەییدا کەوتن.پێش گەڕانەوەیان بۆ باشوور،لە بن دیوارەکانی شاری کەرەج داخەڵک خێری پێدەکردن.بۆ بژیوی ژیانی رۆژانەیان دەستی یارمەتیان بۆ هەرکەس درێژ دەکرد.
بەڵام دوای راپەڕینی خەڵكی فیداکاری باشووری کوردستان،زۆریی نەخایاند کە وەرەقی سیاسیی وەرگەڕاوئەوبنەماڵەی وەک فێرعەون کەوتنە گیانی خەڵکی بێ تاوان،ئەوەی سەددام نەیکردبوو،ئەوان بەسەرکوردیان هێنا!دەگەڵ وتارەکە وێنەیەکی نیچیروان بارزانی ببینن!ئەو سەیارەی پشتی سەری،سەیارەی کۆنی سپای پاسدارانە کە وەریگرتووە یان رەنگە بە پارەیەکی کەم پێیاندابێ تا خۆی پێ بژێنێ.هەژاری ونەداریی عەیب نییە،مەرج ژیانێکی سەربڵیندانەیە.
لەوسەردەمەداچاولە ژیانی نێچێروبنەماڵەکەی بکەن!لەوپەڕی بێ شەرمیدا منەتیش بە سەر خەڵكدا دەکەن ودەڵێن:پڕۆژەی ئابووریی سەربە خۆشکستی نەهێناوە!داروبەردیی خاکی باشووری کوردستان وەک بەرهەڵیخی بەسەر هاتووە کە هەرئان لە رووخان نزیک دەبێتەوە کەچی،نیچیروان بارزانی لە بابەتێک دەدوێ کە لە بێ رێزیی کوردن بە خەڵک چی تێدا نابینرێ ونابیسرێ!ئەو گووتنەی خواروو بەتەواوی باشووری کوردستان دەگرێتەوە:
مەڕەکان لە تەواوی تەمەنیاندا لە گورگ دەترسان،بەڵام لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت،شوان بوو ئەوانی سەر دەبڕێ نەک گورگ!ئێستێ لەوباردودۆخەداگورگەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانین کە بوونە بکوژوسەربڕی نەتەوەکەکان لە باشوری کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست