کاتێک قوربانى دەمەلاسکێى جەلادەکەى دەکاتەوە
Friday, 15/09/2023, 21:57
کاژمێر 1:25 بەروارى 12/9/2023 تەواوى پاش نیمەڕۆیە بەپێیان لە گەڵ هاوڕێیەکمدا بەشەقامى سالمدا هەرڕێک لەوشوێنەى جادە خزمەت گوزاریەکە تێکەڵ بەشەقامە سەرکیەکەى بەردەم ماڵى کۆسرەت ڕەسوڵ مۆنیکایەکى بەرزى ڕەنگ سپی پێشی بە قەمەرەیەک گرتوە سەیارەکان لەبەرداخستنى ڕێگە کەلە پشتەوە عەوقیان خواردوەتەوە نزیک دەکەوینەوە دەبینین دوچەکدارى دەمامک دار بەشەقو زلە کلکە دەمانچە کەوتونەتە گیانى هاووڵاتیە کى سڤیل مرورەکە ناتوانێت پێیان بڵێت شە قامەکە بکەنەوە بەڵام لە هەوڵى ئەوەدایە ئەو هاووڵاتیە لەدەست دووچەکدارەکە قوتار بکات .
سەرەڕاى ئەوەش یەکێک لە چەکدارە دەمامک دارە کان مۆبایلەکەى دەردەهێنێت پەیوەندیەک دەکات لەچاو ترو کانێکدا دو ترۆمۆبێلى دژەتیرۆرى پڕلە چەکدارى دەمامک دار دەگەن هێندە بەپەلە ترۆمۆبێلى نێو شەقامەسەرەکیەکەلەم لاو لەولاوە ڕادەوەستن ڕێگەیان بۆدەکەنەوە چەکدارەکان دادەبەزن لەچاو تروکانێکدا کابراى سڤیل هەڵدەدەنە کوشنى ناوەڕاستى یەکێک لەترۆمبێلە کانى دژەتیرۆرەوە پاشان بەشەقامى بەرانبەردا بەتیژەرەوى دەئاژون لەم دەمەدا هێدى هێدى ئەو خەڵکە کەمەى سەر شەقامەکە گرد دەبنەوە بەترسەوە لەدورەوە تێیان دەڕوانن کەس ناوێرێت لەدوچەکدارەدەمامک دارەکەو هێزەکەى دژەتیرۆر نزیک بێتەوە شەقامەکە چۆڵ دەبێت ترۆمبێلە کان دەڕۆن دەنگى ناڕەزایی لەشەقامەکە بەرز دەبێتەوە یەکێک دەڵێت :
پێم دەڵێن مەچۆبۆدەرەوەى وڵات ئاخر یەک کارە ساتى وابەسە بۆئەوەى یەک سەعات لەم وڵاتە نەمێنیتەوە کوڕێکى قۆزى جل سپی کەلەنزیک ئێمەوەستابوو هاوارى کرد ڕوى بابم ڕەش بێت ئەگەر یەک تۆز داگیر کارى تورکو فارسم پێناخۆش بێت ئاخر چى جوانیەک من دەبەستێتەوە بەم خاکەوە
ئەم چیرۆکە راستیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست