سیاسه‌تی براگه‌وره (جەلال تالەبانی )، و میراتی برا بچوک (نەوشیروان)
Tuesday, 05/09/2023, 17:30
دیموکراسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌ڵکه، له‌سایه‌ی دیموکراسیدا، هاوڵاتی به‌گیان وهۆشهوه به ووڵاته‌که‌یانه‌وه ده‌به‌سرێنه‌وه، و پاره و ماڵ وموڵکی میلله‌ت نایه‌ڵن به‌خۆرای بڕوات. له‌سیسته‌می دیموکراسیدا هه‌موو ژیانی سیاسی وئابوری بهئامارو ژمارهدهبێت. هه‌رکه‌سێک لهههرساتێکدا بییه‌وێت زانیاری ده‌رباره‌ی ئاماری دارای وخه‌رجی وباج وخه‌راجی وڵات بزانێت، به‌ئاسانی چنگی ده‌که‌وێت. دارای وده‌سکه‌وتی هه‌ر کۆمپانیایه‌کی ئه‌هلی وحکومی ساڵانه خەڵکی ده‌توانێ بیزانن، وبه‌هیچ جۆرێک خه‌رجیات ودهسکهوتییان شاراوه نابن. زاناکانی کۆمه‌ڵایه‌تی، تائه‌و مه‌ودایه‌ی پێیان وایه دیموکراسی سیاسی به‌بێ دیموکراسی ئابووری مه‌حاڵه. تا ئه‌مرۆ که‌س نه‌ی زانیوه، دیموکراسی ئابوری داهێنه‌ری دیموکراسی سیاسییه یان به‌پێچه‌وانه‌وه. که‌چی له‌وڵاتی ئێمه، له‌کوردستانی باشور، به‌حیساب هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی ده‌نێین. ده‌مانه‌وێت له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ببینه وێنه‌ی وڵاتێکی دیموکراسی تاقانه. تامیللهتانی دراوسێمان لاسایمان بکه‌نه‌وه. پاش حه‌ڤده‌ساڵی کوله‌مه‌رگی، بیخوێنه‌وه.
بزانن کاک نه‌وشیروان:
به‌حیساب یه‌کێکه له‌سه‌رکرده‌کانی باڵی ریفۆرم چی ده‌ڵێت:
من یه‌کێک بوم له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌موو دامووده‌زگای دارایی و ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم لهرابردوی یه‌کێتی و له دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو لایه‌نه سه‌لبی و ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتیدا، هه‌روه‌ها شه‌ریکم له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیه منه‌ت به‌سه‌ر مندا بکات.
خۆێنهریبهرێز وردببنه‌وه له‌م ووشانه:
(دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم، شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی، شه‌ریکم له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیه منه‌ت به‌سه‌ر مندا بکات).
له‌م چه‌ند نیووه رستانه‌دا:،
دوو وشه زاڵن که ( سه‌ره‌کی و شه‌ریكی )یه. دوا سه‌رنجیش له‌م دوو وشه‌یه بده‌ن بۆتان ده‌رئه‌که‌وێت که‌یه‌ک وشه‌یی ئاوێته‌یه: شه‌ریکی سه‌ره‌کی، له ماڵ ودارای یه‌کێتیدا. بۆخۆی ده‌ڵێت:
بێمنه‌ت بن ئه‌ز شه‌ریکی سه‌ره‌کیم، لێره‌دا ریسه‌که‌مان کرده‌وه به‌خووری. که‌سێک داوای ریفۆرم بکات، پێش هه‌موو داواکارییه‌ک، داوای ریفۆرمی سیسته‌می دارای ده‌کات، چونکه ده‌روازه‌ی گه‌نده‌لی ومهحسوبی وا له‌سیسته‌می دارایدا. گه‌نده‌ڵی به‌خۆرای ناکرێت، به‌ماڵی ئه‌ومیلله‌ته ده‌کرێت، که چه‌ندکه‌س وچه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی ئهومیلهتهدا ده‌گرن. به‌ئاره‌زوی ئاشییان گه‌دا ده‌که‌ن به پاشا و پاشا ده‌که‌نه گه‌دا، نه‌زان ده‌که‌نه فه‌یله‌سوف و فه‌یله‌سوف ده‌که‌نه نه‌زان. له‌م ساته وه‌خته‌دا ده‌بوو کاک نه‌وشێروان به‌ده‌نگی به‌رز جاری بدایه، که ئه‌و پاره وماڵ وموڵکه‌ی له‌میلله‌ت زهوتییان کردووه، بگه‌رێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، نه‌ک خۆت بکه‌یته برا شه‌ریک. جه‌نابییان درێژه بهوتهکانییان ده‌دات " هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه ده ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی حکومه‌ت و گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بوه ئه‌وه‌ش یه‌که‌م هاوکاری و دوا هاوکاری مام جه‌لال بوه بۆ ئێمه و، هه‌مو ئه‌وانه‌ش به ناوی کۆمپانیای وشه‌وه تۆمار کراون که شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه. ئه‌مه‌شمان ئه‌وه‌نده وتۆته‌وه که خه‌ریکه نرخی سیاسی و مه‌عنه‌وی هاوکاریهکهنامێنێ.
ئه‌م چه‌ند رسته‌یه به‌وردی بخوێنینه‌وه، ده‌بینیین، 10 ملوێن دۆلاری ئه‌وسا، بینایه‌کی حکوومه‌ت، گردێک موڵکی کۆمپانیای نۆکان، به‌شه‌رع وقانونی ئیسلامی بهبرابچوک دراوه. ئه‌گه‌ر ههوڵاتی کوورد خاوه‌نی ئه‌زموونێکی دیموکراسی بوایه ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه کاک نه‌وشیروانی بدرایه به‌دادگا وپێی بسهلماندرایه. بۆچی؟
مام جه‌ڵال 10 ملوێن دۆلاری داوه‌تێ، بۆ دهملوێن دینار ئاوی حه‌مامه؟ یان نانی سه‌رته‌نووره. پێمان ناڵێن ئه‌م پاره‌یه له‌کام خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت دابووه. سامان ودارای یه‌کێتی له‌کوێوه هاتووه وجهنابییان بۆچ شه‌ریکن؟. بۆ ماڵ وموڵکی یه‌کێتی خوێنی مه‌یووی شه‌هیدان نییه؟. مام جه‌لال به‌چ حه‌قێک پاره وماڵی میلله‌ت به‌سه‌ر تۆدا شاباش ده‌کات. بۆ جه‌نابتان نائیب سه‌رۆکی گروپێکی مافیای روسی بوون له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوخۆ هه‌قی خۆتییان داویتەتێ، تاکێشهیان بۆدروست نه‌که‌یت؟
به‌چ هه‌ق و دادگایه ده‌ڵێیت؛ که‌س نییه منه‌تم به‌سه‌ردا بکات. ئه‌ی ئه‌و ژنه گوندییه منت به‌سه‌ر کێدا بکات، کاتێک ده‌یگێرێته‌وه:
(گونده‌كه‌مانیان كاتێك به كیمیایی بۆردومان كرد، له ترسا به‌په‌له به‌ره‌و شاخه‌كان رامان كرد، به‌ڵام حكومه‌ت توانی هه‌موومان بگرێت‌و به ئه‌شكه‌نجه‌دان سواری زیلیان كردین‌و به‌ره‌و قه‌ڵای نزاركێ، له‌وێ ئێمه‌یان كرده قاتی سه‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاكه، گریان‌و زریكه‌ی منداڵەکان، هاوکات ئه‌وه‌نده‌ی تر وه‌زعه‌كه‌ی ترسناك كردبوو. پاش كه‌مێك سه‌ربازه‌كان هاتنه ژوره‌وه‌و به‌دارو حه‌یزه‌ران كه‌وتنه ناومان، هه‌موومانیان ئه‌شكه‌نجه‌دا. بۆ رۆژی دوایی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوه‌كاندا دهكردو من به‌چاوی خۆم بینیم كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خوشكه‌زاكه‌م ده‌كرد، هه‌تا توانییان به‌دار لێیانداو پاشان كه‌وت به‌زه‌ویدا، له‌وكاته‌دا یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان بلۆكێكی هێناو كێشای به‌سه‌ریداو سه‌ری ته‌قاند. من له‌ترسدا خه‌ریك بوو له‌هۆش خۆم ده‌چووم، به‌ڵام ئه‌وان بهپانكردنهوهی سه‌ری خوشكه‌زاكه‌م وازیان نه‌هێنا، به‌ڵكو دوای مردنیشی زۆر به‌توڕه‌یی به‌دارو به‌ئاسن ده‌یانكێشا به جه‌سته مردووه‌كه‌یدا.. نازانم بۆ؟». منیش نازانم بۆ؟ دهملوێن دۆلاره موڵکی ئه‌و میلله‌ته نییه، کهههمووژیانی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار بووه. ئێستاش پاره‌ی ئه‌ومیلله‌ته به‌ئاره‌زوی خۆتان بێمنه‌ت له‌ناو خۆتانا شاباش ده‌که‌ن، ئه‌مه چ ئینسافێکه و چ چاکسزییەکە و چ دیموکراسییه‌که.
بۆئێوه که‌له‌شاخ بوون له‌گه‌ڵ ئێران وتورکیا وئه‌مه‌ریکادا توجارهتان ده‌کرد. بۆ ئه‌و دهملێۆن دۆلاره، پاره‌ی بیست مووه‌لیده‌ی نیومێگای نییه که بهجهنابتاندراوه. که لهشاخبوون پێشمه‌رگه هه‌ژاره‌کانتان به‌پێڵاوی لاستیکییان ده‌گووت ( که‌وشی باته). که‌چی ئێستا جه‌نابتان منه‌تی گردێکی ناوسلێمانی نازانن. ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی رۆشنبیری ئه‌هلیت بابزانین، خۆئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی پروپاگانده‌ی دامرکاندنه‌وه‌ی که‌فوکوڵی ناره‌زایی خه‌ڵکی بۆیه ئاوا شاباش کراون باهه‌ر بزانین. به‌رێز کاک نه‌وشێروان ریفۆرم به‌دابه‌شکردنی میرات مسۆگه‌ر نابێت، ریفۆرم له‌وه‌ته‌ی مێژووی مرۆڤه، ئاکامی تێکۆشان وخۆبه‌خت کردنی هه‌موو خه‌ڵکه. هه‌رگیز وامه‌زانه ریفۆرم، به‌سیاسه‌تی براگهورهێتی، و به‌میرات دابه‌شکردن پییاده ده‌بێت. ئه‌و دامووده‌زگایه‌ی جه‌نابتان به‌شداری سه‌ره‌کی درووست کردنتان کرده‌ووه. دامووده‌زگا گه‌نده‌ڵه‌که‌ی به‌عس بوو فوتان تێکرده‌وه. گه‌ر وا بروات، هه‌ر ئه‌و داموودهزگایه ده‌بێت که به‌م زووانه، رۆژانه گه‌نجه‌کانمان به‌ر به‌رد ریفۆرمی ده‌که‌ن. باشتروایه له‌کۆتایدا به‌م وته‌یه‌ی (سوزان مایسێلاس) که‌شه‌ریکی که‌س نییه، ومنت به‌سه‌ر که‌سدا ناکات کۆتای بهنووسینهکهم بهێنم. ( چاو و ئه‌ندێشه‌م پڕه له‌مناڵی خوا‌و له‌بێوه‌ژن، لهپارتیزان، لهكهلاوهو گوندی خاپوركراوو، له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ‌و له‌ژنی ره‌شپۆش ).
----------------------------------------------------------------------
ئازادی بە پلەی یەکەم لە گەل زەوت دەکرێ.
بە گەمژەکردنی.
گەمژەکردن ئاسانترین شێوەیە بۆ دزینی ئازادی وکامەرانی.
میللەتێک هەژار بکە دوای بڵێ چاکسازی‌و بۆ دەکەم. دەوڵەمەندت دەکەم.
رێگا‌و بان وکارەباو ئاو وێران بکە دوای، خۆت بەفێڵ بخەرە دەرەوەی دەسەڵات بڵێ؛
من وڵاتان بۆ ئاوەدان دەکەمەوە.
نەوشیروان موستەفا باشترین وێنەی ئەم کڵاو لەسەر نانەی میللەت بوو.
سەلەفی، دز، خزمەت چی ئێران وبرا پچوکی بنەماڵە، پیاوی بەعس وپارە خۆر،(سەیری بەڵگە نامەکانی بکە)
پیاوی بنەماڵە و برابچوکی بنەماڵە.
هەرچی کوری چاک ورۆشنبیری ولاوی خوێن گەرمی ئەو شارە هەیە ، بۆ بەعس وبنەماڵە وئێران شەهیدی کردن.
هەرچی هەرچی وپەرچی ئەو میللەتە بوو کردی بە کەڵەگا، جوێن فرۆش بەسەر خەڵکی رۆشن بیر و خاوەن رەوشتەوە.
نەوەی برا بچوکی مامە میللەتی واگەمژەکرد، تا ئەمرۆ، بەهەزاران شوێن کەوتووی هەیە.
نوسراوێکم لە ساڵی ٢٠٠٦ دا نوسی لەسەر پاشقولێکی نەوە زیرەک چ رۆپژنامەیەکی ئەو دەمە بۆیان بڵاو نەکردمەوە.
نەوشیروان دەمی رۆژنامەکانی ئەو دەمەی چەور کرد بوو، بەڵام کۆپییەکە چوو بوو بۆلای نەوەی گردەکە، حەرەسەکانی ئەیانزانی من نوسراوم دژی چاک سازی دزییەکەی نەوەی گردەکە نوسیوە. پیاوانی پیاوە زیرەکەکەی باڵی دزی چاک سازی؛
ئای بە ئاشکرا وبەلابەلا جوێنیان بۆ ناردم،
ئەمرۆ بەباشم زانی یەکێ لە نوسراوکانی ٢٠٠٨ کۆپێکەی تۆزگرتووی بیتەکێنم وبڵاوی بکەمەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست