قوباد تالەبانی بە هه‌زاران دۆنم زه‌وی له‌سه‌ر خۆی و حیزەکەی تاپۆ كردووە
Tuesday, 05/09/2023, 15:09
له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردو، فه‌زيحه‌ی زۆر گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان قه‌وما، له تاڵانكردنی نه‌وت و غازه‌وه بۆ بڕینی موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پیروپه‌كه‌وته.
حیزب به‌ته‌گبیری چه‌ند مافیایه‌ك، ده‌ستیان به‌پیلانێكی فراوان كردوه بۆ داگیركردن و فرۆشتنی هه‌زاران هێكتار و دۆنم موڵكی گشتی و تاپۆكردنیان له‌سه‌ر چه‌ند ده‌ڵاڵێك كه لێره‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر ههڵئهماڵین.
قوباد تاڵه‌بانی دوای تۆرانی له‌حكومه‌ته فاشیله‌كه‌ی مه‌سروربارزانی، به‌هۆی باندێكی مافیای فه‌رمانگه‌ی تاپۆ و به‌رپرسی نه‌خشه‌دانان له پارێزگای سلێمانی كه سه‌رۆكه‌كه‌ی ((له‌یلا عومه‌ر)) بوو، ده‌ستیان به‌داگیركردنی ئه‌م موڵكه گشتیانه له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی سهربهیهكێتی كرد:
- سه‌دان دۆنم زه‌وی ده‌وری پاركی هه‌واری شار بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی (مایۆركا سیتی).
-هه‌موو زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی دۆڵه‌ڕوت به‌ره‌و مێرگه‌پان بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی (گوندی قه‌یوان).
-زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی قوله‌ره‌یسی بۆ راپه‌رین هه‌ردو پرۆژه‌ی ڤێلاكانی (ژیانه‌وه، دهروسیتی).
-شوێنی عه‌لوه‌ی سلێمانی و ته‌قاندنه‌وه‌ی عه‌لوه‌كه بۆ پڕۆژه‌ی شوقه‌كانی (گراند بوڵیڤارد).
-شوێنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار بۆ پڕۆژه‌ی شوقه‌كانی (سه‌رچنار سیتی).
-شوێنی پاركی باوك كه قه‌رار بوو له‌په‌نا پاركی دایك دروست بكرێت بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی (كهڵینان تاوه‌رز).
-داگیركردنی گه‌راجی به‌غدا كه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه گه‌راج بوو.
-داگیركردنی شوێنی پاركی بابان و دروستكردنی سێ تاوه‌ری چل و پێنج نهۆمی به‌ناوی سێكوچكه‌ی بابان.
-داگیركردنی شوێنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی رۆڤار سیتی.
-داگیركردنی شوێنی پاسی مه‌سڵه‌حه له شه‌قامی سالم په‌نا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی دڵی شار.
-داگیركردنی زه‌ویه‌كی ته‌رخان كرا‌و بۆ ماڵی مناڵانی بێ لانه بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی سولی ڤی‌و.
-داگیركردنی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان بۆ پڕۆژه‌ی ئه‌وین سیتی دوو.
-داگیركردنی زه‌وی بۆ پاركێكی گه‌وره به‌ڵام دراوه به پرۆژه‌ی شوقه‌كانی نه‌ورۆز سیتی.
-داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه‌كانی بناری چیای گۆیژه و ئه‌زمه‌ڕ بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی گۆیژه‌و شاری ئارام.
-سوتاندنی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی جاده‌ی راپه‌رین-تاسڵوجه و به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه، ئێستا سه‌دان دوكانی تیجاری لێ دروست كراوه.
-داگیركردنی گه‌راجی قه‌پانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان و گواستنه‌وه‌ی شوێنی قه‌پان بۆ عه‌ربه‌ت.
-داگیركردنی زه‌ویه گرانبه‌هاكانی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره بۆ دروست كردنی كاسۆ مۆڵ.
-داگیركردنی دوو پاركی گه‌وره بۆ دروست كردنی بازاڕه‌كانی ماجدمۆڵ و فامیلی مۆڵ.
ئێستایش به‌نیازی چه‌ندی پیلانێكی تازه‌ن بۆ داگیركردنی موڵكی گشتی تریش بۆ پرۆژه‌ی جۆراوجۆری بازرگانی وه‌ك:
-دروست كردنی ئوتێلی بازرگانی له‌ناو پاركی هه‌واری شار.
-دروست كردنی ئوتێلی بازرگانی له‌ناو پاركی ئازادی.
-داگیركردنی شوێنی بیناكانی زانكۆی سلێمانی و تێكدانی بۆ پرۆژه‌ی شوقه.
- دروست كردنی ئوتێلی بازرگانی له‌ناو پاركی دایك.
-تێكدانی قه‌یسه‌ری نه‌قیب كه مێژویه‌كی سه‌دان ساڵه‌ی هه‌یه.
ئه‌م موڵكه گشتیانه كه نرخه‌كه‌یان ده‌یان ملیار دۆلاره، سه‌رۆكی مافیاكه قوباد تاڵه‌بانیه و جێ بهجێكارهكهیشی له‌یلا عمری سه‌رۆكی شاره‌وانی و مه‌ریوانی حاجی جمالی كۆنهمحاسبی قوباده، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌سئولێكی یه‌كێتیش قسه نه‌كات، هه‌ریه‌كه‌یان شوقه و ڤێلایایان به به‌رتیل دراوه‌تێ. مهسروربارزانیش كه هه‌مان خیانه‌تی ده‌رهه‌ق به‌موڵكی گشتی له‌هه‌ولێر و دهۆك كردوه، كارئاسانی بۆ دزیهكانی یه‌كتر ئه‌كه‌ن.
به‌ڵام پرسیارێ: ئایا گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و لایه‌نه‌كانی تر بۆچی له داگیركردنی موڵكی گشتی بێ ده‌نگن؟ تائێستایش هه‌ر وێبسایته بوێره‌كه‌ی كوردستانپۆست ئازایه‌تی وروژاندنی ئه‌م مه‌له‌فه‌ی هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست