کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا بریکس بەسەر دۆڵاردا سەردەکەوێ؟

Tuesday, 05/09/2023, 14:02


سەردەمی دونیای دووجەمسەریی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمێک کە ئامریکای ئیمپڕیالیست وشووڕەوی لەزۆر بواردالە پێشبڕکێدابون.لە شوێنێکی ئەو جیهانەدا رێکخراوە یان حیزبی چەپ بونی هەبایە کومونیزمی سەر بە سۆڤیەت خۆی دەگەیاندێ تا دژی سیاسەتەکانی ئامریکا هانیان بداویارمەتیان بگەیەنێتێ.بە پێچەوانەش ئامریکای زلهێزیش بەوپەڕی توانای خۆیەوە حەولی دەدا سیاسەتە فراوانخوازیەکەی شوڕەوی پووچەڵ بکاتەوە.لە ناوەدا تەنیا گەلانی بندەست ولاواز دەبوونە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەو دووزلهێزە.زۆریی نەخایاند شوڕەوی هەم لە بواری ئابوری وهەمیش سیاسی تووشی پڕێسترویکای میخاییل گوڕباچۆف بوویەوە.گۆڕباچۆف دەیخواست سۆفیەتێکی نوێ ودووبارە بونیادبنێتەوە ودەستی کرد بە چآکسازیی،بەڵام تێیدا سەرنەکەوت وشوڕەوی رووخاولەت لەت بوومەبەستەکانی ئامریکاش هاتەدی.بەڵام ئەوە کۆتایی دونیا نەبوو.
لەپاش،داڕمانی سۆڤیەت،ئیتر دونیا ئاڵوگۆڕیی مەزنی بە خۆیەوە بینیوە.دونیا دووجەمسەریی کۆتایی پێهاتووە،دونیای چەند جەمسەریی کاریگەیی لە سەر سیاسەت وئابووری جیهانی سەردەم داناوە.لە پشتی سەری سیاسەتی مەزنی ناونەتەوەیی ئابووریی مەزنی ناونەتەوەیی دەبێتە خاوەن هیزو رۆژلە رۆژ زیاتر ئەو هێزە پەرە دەستێنێ.

بریکس چییە؟

 لە داهاتوودا دەبێتە ناوی ئەو پارەیە لە جیهاندا کە وڵاتانی ئەندام لە بریکسدابۆ ساتوسەودای ناو نەتەوەیی کە بە دژی دۆلار بەکاری دێنن.هەروەها ناو گرووپێکە لە وڵاتانی زلهێزکە رێبەرایەتی ئابووری جیهان دەکەن.ئەو رێكارە تازە سەری هەڵداوە.ناوەکەشی لە پێكەوە لکاندنی پیتی یەکەمی پێنج وڵاتی بریکسە بە زمانی ئیگلیزیی کە بریتین لە:
برازیلیا،هیندوستان،رووسیە،چین وئافریقای باشووریی.بەڵام لە ژانویەی ٢٠٢٤ شەش وڵاتی دیکە بە ناوەکانی:ئاڕژانتین، ئێتیوپی،ئاماڕاتی یەکگرتووی عەڕەبی،ئێران،عەڕەبستان ووڵاتی میسر،بە کۆی ئەوپێنج وڵاتە زیاد دەکرێ.
ئەوەی کە یەکجارسەرسووڕهێنەرە ئەوەیە کە قەرارە / یەک بریکس / بەرابەر بێ بە / پەنجاوسێ دۆلاری/ ئامریکایی!ئەگەر ئەو ئاڵوگۆڕە سەربگرێ ،لە راستیدا پشتی دۆلاری ئامریکایی دەشکێ،جگە لەوانەش رێژەی ٤٧ لە سەتای نەفتی جیهان لە وڵاتانی خاوەن بریکس بەرهەم دەهێنرێ!بابەتێكی دیکەی مەترسیدار ئەوەیە کە بارودۆخیی ئابووری وسیاسیی سازمانی / ئۆپێک / یش دەچیتە ژێر گوشاردەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە ئێستێ ئەندامن لە بریکسدا،ئەگەر.ئەو وڵاتانە لە ئۆپێک بکشێنەوە،ئابووری جیهان بەرەوکوێ هەنگاو دەنێ؟دەبێ چآوەڕوانی داهاتوویەکی زۆر دوور نەبین.رەنگە لە کورتخایەندا زۆر بابەتی سیاسی وئابووریی مەزن لە گۆڕەپانی سیاسەتدا وەرچەخانێکی گەورە بە خۆیانەوە ببینن.بێ گومان ئەو ئاڵوگۆڕانە کاریگەریەکی مەزنیش لە سەردواخستنی کێشەی کورد ودۆزیی کورد دادەنێن.
رێژەی ئەو وڵاتانەی کە سیستمی پووڵیی بریکسدا روویان لە زیاد بوونە،رۆژ لە رۆژ بەرەوهەڵکشآن هەنگاو دەنێ.بۆیە دوای چەند کۆبوونەیەوەکی بریکس،شآزدە وڵاتی دیکەش داوای بە ئەندام بوونیان لە سیستمی بەرێوەبەریی بریکسدا کردوە،ئەو وڵاتانە بریتین لە:ئەلجەزاییر،ئەندۆنزیی،بەحریین،بیلارووس،بەنگڵادێژ،بولیوی،تایلەند،سێنێگاڵ،فەلەستین،قەزاقستان،کوبا،کوویەت،نیجیر،هیندوراس،وینزۆئێلا،ویەتنام.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە