پارتیی خەڵکی کەرکوک دەکاتە ئامانجی مەرامەکانی خۆی
Sunday, 03/09/2023, 21:57
پارتی زیاتر کەرکوکێکان وەک کارتێکی سیاسی بەکاردەهێنێت و سەلامەتیان دەکاتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی پارتی.
توندوتیژییەکانی دوێنێی کەرکوک بەرهەمی ململانێ سیاسیەکانی پارتی دیموکراتی کوردوستانە بێ گوێدانە بەرژەوەندی و سەلامەتی کەرکوکێکان. ڕوداوەکانی دوێنێی شاری کەرکوک پرسیارێک لە ویژدانی هەموو کوردێکدا دروست دەکەن: ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان بازرگانی بە ژیانی کوردانی دانیشتوی کەرکوک دەکات لە پێناوی پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆی؟
ستراتیژی پارتی نەک تەنها مەترسیە لەسەر پێکەوە ژیان لە کەرکوکدا و دەرئەنجام دەبێتە هۆی دابەشبوونی نەتەوەیی و سیاسی زیاتر لە کەرکوکدا. جوڵانەوە سیاسێکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان لەپێش بەرژەوەندی ئەو کۆمەڵگایە دەگرن کە خۆیان بە خاوەنی دەزانن و نوێنەرایەتی دەکەن.
هەوڵدانی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک وێنەیەکی نیگەرانکەر دەکێشێت لە ئامادەیی پارتی کە هەڵبژاردەکانی وەک داردەستێک بەکاربهێنێت لە یارییەکی سیاسی فراوانتردا، کاریگەری درێژخایەنی ئەم جووڵەیە هێشتا نادیارە، بەڵام تێچووی ڕاستەوخۆی بە دڵنیاییەوە کەرکوکیەکانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست