ئەرێ بە راست ئێوە پێشمەرگەن؟
Thursday, 31/08/2023, 15:51
بۆ نووسینی ئەو وتارە پەنام بردە بەر درووشمێکی کوردستانپۆست کە لەسەر ئەو باوەڕەیە مرۆڤی کورد،ئەگەر دڵسۆزیی خاک ونیشتمانەکەیەتی دەبێ رەخنە بگرێ ولە لۆمە وتەشەریی ئەموئەونەترسێ.بۆیە ئەو سایتە لەسەر باوەڕیە پێوستە رەخنە بگێرێ وئەویش رەخنەی تووندوبە چەکوش.
ناو لێنانی دەستەواژەی پێشمەرگە لە مێژووی دروست بونی ئەو بوونەوەرە دەگەرێتەوە بۆ کاتێک بۆ سەردەمی کۆماری مهاباد بۆ هێزێکدادەنرا کە بەرگریی لە نیشتمانی کورد بکا.قازی محەممەدودۆستەکانی خەریکی دانانی ناوێک دەبن کە چاپەزەکەی قازی کاتێک دێتە ژوورێ گوێی لە قسەکانیان دەىێ دەڵێ:بۆ ناوی ئەو هێزە نانێن پێشمەرگە؟ئەوانیش زۆریان پێ باش دەبێ بەقسەی دەکەن.
لەسەردەمی کۆماری مهابادا،پێشمەرگە لە ژێر کاریگەریی قازی محەممەدوبنەماڵەکەیدا بەرخۆدانێکی ئەوتۆیان بۆ نەکرا،بۆیە کۆمارزووخۆی رادەستکرد وشکستیی هێنا!چون پێگەی چینایەتی قازی وکەسایەتیەکانی ناو کابینەکەی کۆمار ئیزنی نەدابە پاراستنی دەسکەوتەکانی کۆماری مهاباد.تایبەتمەندیی ئەو چین وتوێژە لەوەدایە تا ئەو شوێنە دەگەڵ پرسی وکوردو چارەسەریی کێشەی کورددایە کە بەرژەوەندییە شەخسیەکانی نەکەوێتە ژێر پرسیار.
لەو کاتەوە دەستەواژەی پێشمەرگە وەک ئایەتەکانی قوڕعانی بەسەرهاتووە کەس بۆی نییە رەخنە لە پێشمەرگەوپێشمەرگایەتی بگرێ.تەنانەت حیزبە چەپەکانی کوردیش کە خۆیان بە چەپ وسکولارپێناسە کردوە،رێگا نادەن کە پێشمەرگە بکەوێتە ژێر پرسیار.
من لە هیچ کوێی دونیادا نەم بیستووە کە حیزب یان بنەماڵە بە ڕادەیەکی بەرفراوان وبێ بنەما هێزێکی نیشتمانیی وەک پێشمەرگە بخاتە ژێر چۆکی خۆی وبە کەیفی خۆی هەڵی فریوێنێ ولە ڕێگای ئەو هێزەوە خۆی بکاتە میلیاردێڕوخەڵكی هەژاریش بێ ئاووکارەباوبژیوی ژیان وبرسی ڕابگرێ.
ئاخر تۆی پێشمەرگە کام بونەوەری کە فززەت لێ نایە ودەنگ هەڵنابری؟شەڕی ناوخۆییت پێدەکەن،هیچ ناڵێی! برسیت رادەگرن هیچ ناڵێی؟لە بەرچاوی تۆبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بوونەتە میلیاردێڕکە چی تفەنگێکی ژەنگاویان داوەتە تۆوپێشت دەڵێن پێشمەرگە!ئازادیخوازی کورد ورۆژنامەوانی کورد تڕۆردەکرێ یان زیندانیی دەکرێ تۆ هەر بێدەنگی!٣٢ساڵە گەمەت لەسەر بەڕێوە دەبەن وەک بوونەوەرێکی کارتۆنیت بەسەر هاتووە وهیچ سکاڵایەکت نییە.
ئەگەر تۆ پێشمەرگەی بۆ ناچی ئەو پێگەوبنکانەی دەوڵەتی کورد کە لە ٣٠ پێگەی زیاترن بۆئەوەی بەرژەوەندیی بنەماڵەی بارزانی بپارێزن،وەدەر نانێی؟مەگەر تۆ پێش...مەرگی... پاراستنی نیشتمان نی؟ئیدی بەسسە خۆتان بدۆزنەوە ومەبنە داردەستی منداڵەکانی تاڵەبانی وبارزانی.
رەخنەی تووند بە چەکوش!
دەڵێن،قسەی حەق رەقە.دەبێ هەرواش بێ.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە هەرچی نەهامەتی وبێبەختی وماڵوێرانییەکی کە بەر کوردوکوردستان دێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان هۆیەکەی پێشمەرگەیە.کەس نازانێ ئێوە چكارەن!لەدوای شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی بۆ پاراستن وسەرخۆبونی وڵات هێزی بەرگریی / پێشمەرگە / رۆلی سەرەکی بینیوە لە ئازاد کردنی وڵات لە داگیرکاریی.کە چی ئێوەی بە رواڵەت پێشمەرگە رۆڵتان لە ماوەی ئەو ٣٢ ساڵەدا پاراستنی سەروەتوسامانی ئەو دووبنەماڵەیە بووە.ئەرێ شەرم لە خۆتان ناکەن؟لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە شێوەیەکی دیکە پێشمەرگە بۆتە دەسکەللای حیزب ومیزب وسەرکردەوبنکردەی کورد.چاو لە حاڵورۆژیان بکە بەرە کوێیان هەڵدەدێرن.
لە خۆتان پرسیوە کە ئێمەی پێشمەرگە شەڕی ساعشیشیان پێ کردین ودەیان مان گیانی خۆیان فیداکرد،بەڵام بەرهەمەکەی کوڕوکوڕەزاکانی ئەو دووبنەماڵەیە خواردیان.ئێستێ لە بآشوری کوردستان سیخوڕێکی سەربە میتی تورک زیاتر لە تۆی پێشمەرگە دەستی دەڕوا!لە خەوی گوێ لە مستی وبێ هەڵویستیی وەرنەدەر وپێل بۆ ئامێزیی گەلەکەت بکەوە،مەبە بە گلادیاتۆڕی داگیرکەری کوردستان.هێشتادرنگ نەبووە،هەستە لە خەو،ئەگەر خۆت بە پێشمەرگە دەزانی،دەنا فڕت بەسەرپێشمەرگایەتیوە نییە، رێگا مەدە وەبەر نەفرەتی مێژووبکەوی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست