کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سی و یەکی ئاب

Thursday, 31/08/2023, 13:25


خاڵێک کە جێگەی سەرەنجە ئەوەیە کە تائیستا لە هەرێمی کوردستان خیانەت هیچ پێناسەیەکی یاسایی و کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەر نییە ، ئیستاش خیانەت لە ڕوانینی هیزێکی وەکو پارتی شەرم و عەیبە نییەو خیانەتکاریش لای پارتی بەرگێکی پیرۆزی بە باڵادا بڕاوە ، ئەمەش جۆرێکە لە ڕوو قایمی پارتی کە خیانەت پیرۆز دەکەن و شانی خیانەتکارانیش پاک دەکەنەوە لە تاوان. 
سی و یەکی ئاب تارمایی و ململانێی شەڕی نێوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی بوو ، بەڵام خیانەتەکە هێندە گەورەیە هەموو سنورو پرەنسیپ و مۆراڵ و ویژدان و ئەخلاق و بەهایەکی نیشتمانی بەزاند، سی و یەکی ئاب زیانی گەورەی گەیاند بە ئاسایشی نیشتمانی و خەڵکی كوردستان و هیچ ڕوداوێك و خیانه‌تێك وه‌كو ۳۱ـی ئاب مرۆڤ بیتاقه‌ت ناكات ، ۳۱ـی ئاب به‌ هه‌موو ده‌لاله‌ته‌كانی ڕوداوێكی مێژووی قێزه‌ونه‌ ، ۳۱ـی ئاب كوردبونیشی خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ .
روانین و خوێندنەوەی یەکێتی و پارتی بۆ خیانەتی ٣١ـی ئاب زۆر کۆمیدیتراژیدیە ، لای هەردوو حیزبەکە ٣١ـی ئاب وەک مەسەلەیەکی حیزبی لێی دەڕوانن ،ئەگەر پێویستبکات لاپەڕەکانی ئەو مەلەفە هەڵدەدەنەوە پێویست بێت دایدەخەن! بۆیە نە پارتی و نەیەکێتی بوێری ئەوەیان نییە کە مێژووەکەیان و بانگەشەی کوردایەتییەکەیان بخەنە بەرئەنجامی لێکۆڵینەوەو ڕەخنەی بکەن ! 
لەلایەکی تر پاڵنەرو هۆکاری سەرهەڵدانی ڕووداوەکان هەرچییەک بێت نابێ دیماگۆجیانە مامەلە لەگەل روداوەكانی مێژوودا بکرێت و بازاڕی تەخوینکردن ڕاستی ڕووداوەکان بشێوێنێت ، ئەو چەکوشەی پارتی لە ٣١ـی ئابدا بە هاوکاری هیزەکانی بەعس وەشاندی بەر سەری هەموو كوردێک كەوت و رۆحی هەموو نیشتیمانپەروەرێکی بریندار کرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە