کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەوژمی ئیخوانەکان و سەلەفیەت لە کوردستان

Monday, 28/08/2023, 21:42


 بە درێژایی سی ساڵی ڕابردووی دوای ڕاپەرین ئیسلامی سیاسی لەهەرێمی کوردستان فۆڕم و دونیابینی ئیسلامیی کار ئەكات و لەسەر هەموو روداوەکان و كاردانەوەکان، لە راستیدا ئیسلامی سیاسی بەم فۆڕم و دونیابینینەی ئیستا بەشێك نییە لەو ئیسلامە رۆحیی و مەعنەوییەی کە بەدرێژایی سەدان ساڵ مرۆڤ پێی ئاشنا بووە ، بەڵکو بەرگێکی ئایدۆلۆژی کراوە بەبەری ئیسلامدا و لە چەندین رێگەوە کارلەسەر هۆشیاری گشتی و تەکفیرکردنی کۆمەلگا دەکات و وردە وردەیش کۆمەلگا بۆ ئیسلامێکی ئایدۆلۆژی رادەکێشن ، هوشیاری کۆمەلگا لە ڕێگەی ماكینەیەكی ئیعلامی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسیەوە و لە ڕێگەی گوتاری بانگخوازەکانەوە بەتەواوی پڕکراوە لە ئایدۆلۆژیای رادیکاڵی ئیسلامی سیاسی کە یەک دونیابینی بۆ هەقیقەت و ژیان هەیە . 
 ئیمە لە هەرێمی کوردستان چەندین جۆرو فۆڕم و تەوژمی جیاجیا لە ئیسلامی سیاسی مان هەیە ، ئەو دونیابینینەی کە سەلەفیەکان هەیانە بۆ ژیان و کۆمەلگاو پرسی سیاسی و هونەری بەڕێوەبردن جیاوازە لەو دونیابینینەی کە ئیخوانەکان پیناسەی دەکەن ، سەرباری ئەوەی کە لە رووی دینیشەوە دیدو روانینیان ژەهراوی بووە بە تیۆرێکی سەقەت کە ئەگەر ورد بینەوە ئەوەندەی خاڵی ناکۆک هەیە خاڵی هاوبەش نابینرێت ، بەگشتی تەوژمی سەلەفیەکان لە جیهاندا دابەشی دوو فۆڕم بوون ، فۆڕمێکیان سەلەفی دەعەوی یەو ئەویتریان جیهادییە ، تەوژمی سەلەفی دەعەوی پێچەوانەی تەوژمی جیهادی جیهادیان پێ تەکفیرە ، بەڵام سەرۆکی ئەو دەوڵەتەی کە تیدان هەتا ئەگەر دیکتاتۆر خوێنڕیژو مرۆڤ کوژیش بیت بە وەلیئەمری دەزانن و دژایەتیکردنی بە حەرام دەزانن تەنانەت ئەگەر ستەمیان لێ کردیت و ماڵیشیان زەوت کردیت و ناموسیان رفاندیت ! 
 هەرچی تەوژمی جیهادییە کار لەسەر کوشتن و سەربڕین و تەکفیرکردن دەکەن ، تەوژمی سەلەفی جیهادی هەموو دونیا بە دوژمنی خۆی دەزانیت و هیچ باکی نیە بە کوشتن و قەسابخانە و توندن بەرامبەر مەزهەبەکانی تر بە گومڕایان دەزانن ، لە دیدی منەوە هیچ جیاوازییەک نیە لە نیوان ئەم تەوژمانەدا چونکە یەک میکانیزمی عەقڵی توندڕەوی و ئیمانی تەکفیری بەرێوەی دەبات کە یەکێکیان خوینی مرۆڤ حەڵاڵ دەکات و ئەویتریان کۆمەلگا تەکفیر دەکات و دەسەلاتداران بە وەلیئەمر دەزانیت و مرۆڤەکان ملکەچ دەکات بۆ دیکتاتۆرێک ! کلتوری سەلەفیەت لە دوای روخاندنی رژێمی بەعسەوە توانیویەتی تارادەیەک شوین پێی خۆی بکاتەوە ، کە بەشیکی ئەم بۆشاییە پەیوەستە بە روانینی ئیخوانەکان و هەڵویستی هیزە ئیسلامیەکان کە خۆیان پێ فیکرەی میانڕەوی ئیسلامیە لەبەر بێتوانایی فیکری و نەبوونی هوشیاری ئاینی خۆیان لە قەرەی سەلەفیەت نادەن ،بەڵام هێشتا تەوژمی سەلەفیەت نامۆو قبوڵنەکراون لەلایەن هەستی ئاینی جوان و میانڕەوی خەلکی کوردستان . 
 شکستی پلەیەک حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە هیچ مواسەفاتێکی هونەری بەڕێوەبردنی تیدا نیەو لەبەرامبەر تەوژمی ئیخوانەکان و سەلەفیەتدا نەیتوانیوە بناغەی فەلسەفەیەكی پەروەردەیی مۆدێرن بۆ کۆمەلگا دەستەبەر بکات ، لێرەدا بۆشاییەک دروست بووە کە ئیسلامی سیاسی بە ئیخوان و سەلەفیەتەوە بەبەرگێکی ئایدۆلۆژیای رەنگرێژکراو پڕیکردووەتەوەو کار لە سەر هوشیاری کۆمەلگاو هەڵسوکەوت و ڕەفتاری مرۆڤەکان دەکەن ، کێشەی سەرەکی ئەم تەوژمە ئەوەیە کە کۆمەلگای کوردیان دوچاری دەرهاویشتەی سەقەتی فیکری کردوەو کۆمەلگایان لە نیوان ئیسلامی و نائیسلامی بێدین و دینداردا پۆلێن کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە