نەیانتوانیوە هێمنی کوردپەروەربشکێنن
Thursday, 24/08/2023, 21:06
پێشگووتن:
کارگێڕانی حیزبی ذێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و بەشێکی زۆر لە ئەندام ولایەنگروسەمپاتەکانی ئەو حیزبە قاسملوو بە مامۆستای دێمۆکڕاسی پێناسە دەکەن.مەلاعەوڵای حەیاکیش تا قاسملوو لە ژیاندا مابوو فززەی لێوە نەدەهات.کاتێکیش لە ژیاندا نەما (هیوادارم جێگای بەهەشت بێ)دەیگووت: قاسملوو مرۆڤێکی سەرەڕۆبووە.ئەگەرلە بنچینەو ریشەی ئەووشەیە بکۆلێنەوە واتای ئەوەدەدا کە قاسملووپرسی بەکەس نەدەکرد،ئەوەش یەكیکە لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤێک کە باوەڕی بە دێمۆکڕاسی نەبووە ودیکتاتۆڕ بووە.دوای ململانێی حیزبی لە کۆنگرەی ٤ی ئەو حیزبەدا کە لە مهاباد گیرا،هێمنی نیشتمان پەروەر بە هۆی جیاوازیی فکریی دەگەڵ قاسملوووهاوبیرەکانی لەو حیزبە جودا بۆوە.هەر زۆر زوومامۆستای دێمۆکڕاسی پێناسەی،جاشی میللی پێوە نووساند وگووتی:هێمن جاشی میللیە!
هەروەها،بەفەرمانی مامۆستای دێمۆکڕاسی لە ساڵی ١٩٨٣ هێمنی کوردپەروەر بە هۆی جیاوازیی بیروڕاخرایە ناو زیندانی / دۆلەتوو/ نزیک شاری سەردەشت.ئەو زیندانە هی حیزبی،د،ک،ئێران بووە لە کاتی خۆیدا.هێمنیش ئەوکات بە پێکەنینەوە گووتبووی:چاک نییە لێرە فکر لە نەبوونی قەند وچآییەکەم ناکەمەوە!
حەزرەتی مەلاعەوڵای حەسەن زادەش / حەیاکی / بۆ ئەوەی نیشآنی بدا دەگەڵ قاسملوو هاوڕایە ئەویش بە خێرایی رق وکینەی خۆی هەڵڕست و بە هێمنی دڵناسکی گووت: جاشە پیرە ویان سەرقافڵەی جاشان.هەروەها لە وتوووێژێکدا ئەو زاتە دوای نەمانی قاسملوو گلەیی لێ دەکرد وگووتی:قاسملووتەنیا جارێک منی دەگەڵ خۆی بردۆتە لای سەددام. ئەوەش بەوواتایە دێ کە پێشووتر بۆخۆی چەند جاڕێک بە تەنیا سەددامی دیوە!
ئەوحیزبە بەتەواوی هێزوتواناوپێشینەی حیزبیی خۆیە دەرەقەتی جەستەی لاوازودڵە گەورەکەی هێمن نەهاتوون.ئێستیش زۆر حەول دەدەن بیگەڕێننەوە ریزیی حیزبەکەیان بەڵان نەیانتوانەوە.لە شۆڕشی ژن ،ژیان ،ئازادی،حەولیان پشت بە هۆنراوەیەکی هێمن ببەستن کە بۆ ژنی نووسیوە وبڵێن،ئەو درووشمە هی حیزبی ئێمەیە،بەڵام ئەوەشیان بۆ نەکرا.
دەست چنێک لە نامەیە مامۆستای پایەبەرزی کورد هێمن موکریانیی:
ئەرکی نەتەوایەتی ئێمڕۆی شاعیرونووسەرەکانمان.
ئەرکی شاعیرونووسەرە پێشکەوتووەکانمان لە هەلومەرجی ئیمڕۆدا،پشتیوانیکردن وهاندانی تێکۆشەرانی ئەم قۆناغەی خەباتەکەمانە.ئەرکێکی گەورەو گرینگە،ئەرکێکی پیرۆز وخاوێنە وئەرکێکی سووک وهاسان نییە.شاعیرونووسەرە نیشتمانپەروەرەکانمان لە قۆناغی ئیمڕۆدا بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە دەبێ لە ناو خەڵكدا بژین. لە کۆمەڵانی زەحمەتکێش وچەوساوەی خەڵک جوێ نەبنەوە.لە پێشەوە ئاگاداریی وەزعی ژیان وبەڕێچوون وخەباتی ئەوان بن وهەست بە ئێش وژان وئازارەکانیان بکەن.
لە ژیانی رۆژانەی ئەوان ئیلهام وەرگرن ولە گەڵ تەجرەبە،زانستی خۆیان تێکەڵی بکەن وبیکەنە مایە بۆ نووسراوە وشێعر.شاعیرونووسەری کورد دەبێ ئیمڕۆ قەڵەمەکەی بە قازانجی زۆربەی گەلەکەمان بگەڕێ وبە زمانێک بنووسێ،جووتیاروکاسبکار تێ بگا.دەبێ زمانی شوان وگاوان وسەپان بزانێ.دەبێ بۆ زەحمەتکێشان بنووسن وئەوان هان بدەا بۆ خەبات.نووسین وشێعری ئەوڕۆمان تا ساکارترو بێ گرێ وگۆڵتر بێ،زیاتر خزمەت دەکا.
شاعیرونووسەری ئیمڕۆمان دەبێ شوێنەواری شاعیرونووسەرە پێشکەوتووەکانی جیهان موتاڵا بکەن وشتی تازەونوێ فێر بن ولە تەجروبەی ئەوان کەڵك وەرگرن وبەرگی کوردیی تەواوی لە بەر بکەن.شاعیرونووسەری ئێمڕۆمان دەبێ لە دژی رێوشووێنی کۆن وناپەسەند خەبات بکەن ولەکردوەی دزێو،رەخنە بگرن وڕێگای راستی ژیان بە خەڵک نیشآن بدەن.
شاعیرو نووسەری کوردستان نابێ ئەوەندە بەرزەفڕبن کە خەڵک نەیانگاتێ ولە ژێرڕا تێیان هەڵبڕوانێ ولە قسەیان تێنەگا.لە بیریان نەچێ ڕۆڵەی ئەم گەلەن،لە باوەشی ئەوچیاوکەژەداپەڕاوازە بوون ودەبێ پاداشتیان بدەنەوە،پاداشتێکی مەعنەوی وبە کەڵك،پاداشتێکی جوان وساکار،پاداشتێکی بە نرخ وبێ پێچ وپەنا.
کۆتایی وتن:
کەم کەسم وەک هێمن دیوە لە ژیانیدا ئەوەندەی دەردوئازار بینیبێ.دەردوئازارەکان بۆ ئەو دووجۆرەبون.ئەو ئازارانەی کە لە دەستی دووژمنی کورد چێژتویە.بەڵام ئازاری گران لە ژیانی هێمنداکە تاسەرەمەرگیش بەرۆکی بەرنەداوژیانی لێکردوە کەکرە وژهری مار،ئازار گەلێک بون کە هاو رەگەز وهاوڕێی وهاوحیزبییەکانی کە بە دەستیەوە دەیناڵاند.هیچکاتیش گلەیی وگازەندەی لە هیچ کەسیان نەکرد.بۆیە دەڵێ:
شینم گەلێ گێڕا خۆشیم کەم دیوە
شادی دەڵێن هەیە بەڵام نەمدیوە
هەڵوەدا بووم لە دووی پەری ئازادی
تووشی نەبوم نەلەودیونە لەم دیوە.
سەرچاوە:کتێبی هەواری خاڵی.لاپەڕەی ٧٠و٧١.
لە نووسینی:هێمن موکریانی
پەراوێزێکی پێویست:
هێمنی کوردپەروەر لە گووتاڕێکی خۆیداکە لە کتێبی هەواری خاڵی لاپەڕەی ٢٩٥ زۆر بەڕاشکاوی دەڵێ:ئەی دونیا بزانە کورد سەربەخۆیی دەوێ.(سەرچاوەی وتارەکە:رۆژنامەی کوردستان،ژمارەی ٢٩،دەی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی کە دەکاتە٣٠ماڕسی ١٩٤٦ی زایینی).ئێستەشی دەگەڵ بێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران نەیوێراوە باسی سەربەخۆیی کوردوکوردستان بکا.کە چی لە کۆتایی تەمەنی پڕ لە هێش وژان وئازارودەست تەنگیی هێمن،هاوبیرەکانی لە دووژمن زیاتر بێ رێزیان پێکرد ودڵێان شکاند،بۆ خۆیان سەریان بە سەددام وحیزبی بەعس بەند بوو،کە چی بە هێمـنیان دەگووت جاش!کوائەووشەیە شایانی هێمنە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست