سزای چوونە سەر ئاینێکی دیکە لە ئیسلامدا
Thursday, 24/08/2023, 8:59
هەندێك له‌و كێشه یاسایی و فیكریانهی كه ئیسلام له جیهانی هاوچه‌رخدا دروستی ده‌كات، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگه‌یه كه له هه‌ر موسوڵمانێكی ده‌كات ئه‌گه‌ر له ئیسلام پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئیتر به هه‌ر هۆكارێك بێت: هۆكاری سیاسی بێت و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بێت، هۆكاری ئابوری بێت و سه‌رپێچیكردن بێت له باجه ئایینیه‌كان هۆكاری فیكری بێت و په‌شیمانبونه‌وه بێت له بیری ئایینیی ئیسلامی، نه‌بونی باوه‌ڕ بێت به بیروباوه‌ڕێك یان یاسایه‌كی چه‌سپاوی ئیسلام لەمێژووی دەسەڵاتی ئیسلامدا بەهەمیشەیی هەڕەشەو سوکایەتی و دەربەدەرکردن لەسەر ئەوکەسانە هەبووە کە وازیان لە ئیسلام هێناوە یان بەنیاز بوون وازی لێ بهێنن، موسڵمانان کارێکیان کردووە کەس جورئەتی ئەوە نەکات بڵێت چیتر من موسڵمان نیم، بەجۆرێک ترس و ڕقی خۆیان نیشانی هەڵگەڕاوەکان داوە کە ناچاریان کردوون لە ناخ و بیرکردنەوەیاندا وازیان لە ئیسلام هێنابێت بەڵام بەڕووکەش نا بەم شێوەیە تا مردنیان بەدووڕوویی ژیاون.!
کوشتنی هەڵگەڕاوەکان لە ئیسلامدا حوکمێکی نەگۆڕەو بەهەمیشەیی بەردەوامە، تەنها لەبەر ئەوەی واز لە ئیسلام دەهێنن و هیچی تر، دەیانکوژن.! دووبارەی دەکەمەوە: تەنهاو تەنها واز لە ئیسلام بهێنن و هیچ قسەو ڕەفتارو گوناهێکی تریان نەکردبێت، یەک ڕەخنەشیان نەگرتبێت، بچوکترین سوکایەتیشیان نەکردبێت، بە چاوێکی بێ‌ڕێز تەماشای قورئان و موسڵمانیشیان نەکردبێت، کەچی هەر دەیانکوژن.!
کوشتنی هەڵگەڕاوە یەکێکە لە حوکمە هەرە نا ئینسانیەکانی مێژووی کۆن و نوێی مرۆڤ، بەهای مرۆڤ ناهێڵێت، ناخ دەکوژێت، کەرامەت دەڕوشێنێت، ئازادیەکانی دەکاتە خۆڵەمێش، ژیانی دەکاتە قەقنەس. کە قسەیەکیش لەم بارەیەوە بکەین بەگژماندا دەچنەوەو پێمان دەڵێن بۆچی ڕەخنە لە ئیسلام دەگرین.!!
موسڵمانان کردویانە بەخوو، بە موسڵمانبوونی کەسێک شاگەشکە دەبن، کەسێک ببێتە موسڵمان، ئەگەر ئەلفوبایەکیش لە دینەکە نەزانێت، هەر شانازی پێوە دەکەن و ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، بەڵام ئەگەر لێی پەشیمان ببێتەو واز لە ئیسلام بهێنێت، ئیتر موسڵمانان ناڕەحەت دەبن، لە دەروونیاندا هەست بە نەقس دەکەن، هەست بە کەموکوڕی دینەکەیان دەکەن، ئیتر کەسەکە سەد زاناش بێت، کە دەسەڵاتیان بوو هەر دەیکوژن. جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵآتی ئیسلامی‌یش، كه له هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك و تاكێكیشه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگه وه‌كو بیانوهك به‌كارده‌هێنێت بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌مو هه‌وڵێكی سه‌ربه‌خۆبونی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئابوری و فیكری. ئێمه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا تێبینیه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی خۆمان ده‌رده‌بڕین:
1. به‌ڵگه‌ی ئه‌م یاسایه له ئیسلامی ته‌قلیدیدا چه‌ند (حه‌دیث) ێكه كه سزای كوشتن بۆ پاشگه‌ز (موڕته‌د) واته موسوڵمانی پاشگه‌ز له ئیسلام داده‌نێن، وه‌كو: (لا یحلّ دم امرئ مسلم یشهد أن لا إله إلا الله وأنی رسول الله إلا بإحدی ثلاث: النفس بالنفس، والثیب الزاني، والمفارق لدینه التارك للجماعة) (بوخاری و موسلیم). و (من بدّل دینه فاقتلوه) (بوخاری، حاكیم، ئه‌بو داوود، نه‌سائی، تیرمیذی، به‌یهه‌قی، ئیبن حیببان، دارقوطنی، و كه‌سانی تر)، و (من ترك دینه فاقتلوه).. له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی تر، وه‌كو ئه‌وه‌ی گوایه ژنێك به‌ناوی (أم مروان) له ئیسلام پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمانی داوه ئیسلامی بخرێته پێش چاو، جا ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه باشه ئه‌گه‌رنا ده‌بێت بكوژرێت (دارقوطنی، به‌یهه‌قی). هه‌روه‌ها له هه‌ندێگ گێڕانه‌وه‌دا هاتوه كه پێغه‌مبه‌ر كاتێك (موعاذی كوڕی جه‌به‌ل) ی ناردوه بۆ یه‌مه‌ن پێی وتوه: (هه‌ر پیاوێك له ئیسلام پاشگه‌ز بوه‌وه بانگی بكه‌ره‌وه بۆ ئیسلام، جا ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه باشه ئه‌گه‌رنا له ملی بده، هه‌ر ژنێكیش پاشگه‌ز بوه‌وه بانگی بكه‌ره‌وه بۆ ئیسلام، جا ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه باشه ئه‌گه‌رنا له ملی بده) (طه‌به‌رانی). به‌گشتی گوایه حهدیثهكانی كوشتنی موڕته‌د له ده صهحابیهوه هاتوه: ئیبن عه‌بباس و ئه‌بو مو‌سا و موعاذ و عه‌لی و عوثمان و ئیبن مه‌سعود و عائیشه و ئه‌نه‌س و ئه‌بو هوڕه‌یڕه و موعاویه‌ی كوڕی حه‌یده. به‌م پێیه حه‌دیثه‌كه به حه‌دیثی (مستفیض) داده‌نرێت كه گوایه پله‌یه‌ك له خوار حه‌دیثی (متواتر) ه‌وه‌یه.
وه‌كو دواتریش ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م (حه‌دیث) ـانه له سه‌رده‌می بره‌وی بازاڕی سه‌نعاتی حهدیثبێژی و چیرۆكخوانی له سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كاندا هاتونه‌ته كایه و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ ده‌قه ئیسلامیه‌كانی پێشتردا نیه، به‌تایبه‌تی قورئان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م حهدیثانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریش، به‌ڕونی دیاره كه مه‌رجدار و كۆتكراون، واته ئه‌م چه‌ند حه‌دیثه كه (مطلق) ـن به‌پێی كۆمه‌ڵێك ده‌قی به‌هێزتر ده‌بنه (مقیّد)، لێره‌دا ئه‌م حهدیثانه كه باس له كوشتنی كه‌سی پاشگه‌ز له ئیسلام ده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و ده‌قه قورئانی و سوننه‌تیانه‌ی كه باس له كوشتاری لایه‌نی بهشهڕهاتو ده‌كه‌ن، مه‌رجدار و تایبه‌ت ده‌كرێت به‌وه‌ی ئه‌و پاشگه‌زه چه‌كدار بێت و بچێته به‌ره‌ی دوژمن (ئه‌مه كه به زاراوه‌ی ئیسلامی پێی ده‌وترێت "موحاڕه‌به") و نهێنیی سه‌ربازی بباته ده‌ره‌وه.. به‌م شێوه‌یه سزاكه وه‌كو سزای (ناپاكیی نیشتمانی) ی لێ دێت. بۆیه (ابن الهمام) ی گه‌وره فه‌قیهی حه‌نه‌فی له (فتح القدیر) دا كه ڕاڤه‌ی كتێبی متمانه‌داری فیقهی حه‌نه‌فی (الهدایة) یه، ده‌ڵێت: (بۆ كوشتنی موڕته‌د ده‌بێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی خراپه‌ی موحاڕه‌به (ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی چه‌كدارانه) بێت، نه‌ك سزای بێباوه‌ڕی.. ). كه‌واته ئه‌و سزایه كه له ئیسلامی ته‌قلیدیدا هه‌یه تایبه‌ته به حاڵه‌تی ناپاكیی سیاسی و چه‌كهه‌ڵگرتن و ڕۆشتن بۆ به‌ره‌ی دوژمن، بۆیه حه‌دیثه‌كه له‌پێناسه‌ی (موڕته‌د) دا ده‌ڵێت (التارك لدینه المفارق للجماعة)، واته كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدار به‌جێ بهێڵێت به‌ره‌و كۆمه‌ڵی دوژمن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك حهدیثیش هه‌ن كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر كه‌سی پاشگه‌ز له ئیسلامی نه‌كوشتوه، بۆ نمونه: له (جابیر) ه‌وه: ده‌شته‌كییه‌ك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمان بو، به‌ڵام هه‌وای شاری مه‌دینه‌ی پێ نه‌كه‌وت و له موسوڵمانێتی و په‌یمانه‌كه‌ی په‌شیمان بوه‌وه و له مه‌دینه ده‌رچو و ڕۆشته‌وه (بوخاری 1883)، ئیتر ناڵێت پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر پاشگهزبونهوهكهی كوشتی. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی (عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌عدی كوڕی ئه‌بو سهڕح) كه ماوه‌یه‌ك قورئانی بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌نوسیه‌وه و پاشان پاشگه‌ز بوه‌وه و چو بۆ مه‌ككه، ئه‌مه‌ش چونكه كه قورئانه‌كه‌ی ده‌نوسیه‌وه و كه‌مێك گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرد پێغه‌مبه‌ر نكولیی لێ نه‌ده‌كرد یان جاری وا هه‌بو عه‌بدوڵڵا پێشی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌وت بۆ ته‌واوكردنی كۆتایی ئایه‌ته‌كه و پێغه‌مبه‌ر به‌دڵی ده‌بو، بۆیه عه‌بدوڵڵا كه‌وته گومانه‌وه (و وتی "كه‌واته منیش ده‌توانم وه‌كو ئه‌و بیڵێم"!) و ئیتر پاشگه‌ز بوه‌وه.. ئینجا دواتر له فه‌تحی مه‌ككه‌دا پێغه‌مبه‌ر بڕیاری وابو ئه‌و عه‌بدوڵڵایه بكوژرێت، به‌ڵام عوثمانی كوڕی عه‌ففان په‌نای دا و پێغه‌مبه‌ریش پهنادانهكهی قبوڵ كرد. جا ئه‌گه‌ر (كوشتنی موڕته‌د) یاسایه‌كی ئیسلامی بوایه نه عوثمان ڕێگریی لێ ده‌كرد و نه پێغه‌مبه‌ر لێی خۆش ده‌بو.
2. ڕاسته له قورئانیشدا پاشگه‌زبونه‌وه (ارتداد) زۆر به سه‌ختی باسی لێوه كراوه و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه به هه‌تاهه‌تایی له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه: (ومَن يَرْتَدِدْ مِنكم عن دينه فيَمُتْ وهو كافرٌ؛ فأولئك حَبِطت أعمالُهم في الدنيا و الآخِرة، وأولئك أصحاب النار هم فيها خالدون) (البقرة: 217)، به‌ڵام له قورئاندا هیچ سزایه‌كی یاسایی و دنیایی بۆ پاشگه‌زبونه‌وه دانه‌نراوه، مه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌قانه‌ی كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به كوشتار و كوشتن و ئازاردانی بێباوه‌ڕ و فره‌په‌رست، ئینجا پاشگهزبونهوهیش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ حاڵه‌تی بێباوه‌ڕی یان فره‌په‌رستی.. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه جیاوازه له حوكمی ڕه‌های كوشتنی (پاشگه‌ز له ئیسلام) به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته له ئیسلامدا هه‌یه، چونكه ـ بۆ نمونه ـ ئه‌گه‌ر موسوڵمان پاشگه‌ز ببێته‌وه و ببێته مه‌سیحی ئه‌وه به‌پێی ئه‌و ده‌قه قورئانیانه ئه‌گه‌ر سه‌رانه بدات سه‌ری سه‌لامه‌ت ده‌بێت.. كه‌واته ئه‌مه جیاوازه له‌و حوكمه ڕه‌هایه‌ی له‌و حهدیثانهدا هاتوه. ئینجا لێره‌دا ئێمه ئه‌و پرسیاره بكه‌ین: یاسایه‌كی وه‌ها گرنگ و هه‌ستیار و چاره‌نوسسازی وه‌كو كوشتنی موڕته‌د كه هه‌ڕه‌شه له ژیانی هه‌زاره‌ها مرۆڤ ده‌كات له ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی ئیسلامدا (قورئان) نه‌هاتبێت؟! بێده‌نگبونی قورئان له حوكمی كوشتنی موڕته‌د له هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌دا كه سزا ئیسلامیه‌كان ده‌خاته ڕو له خۆیدا به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قورئان ئه‌و حوكمه ناناسێت و دوای قورئان دروست بوه؟ بێ گومان ناگونجێت قورئان بایه‌خ بدات به ورده‌كاریه‌كانی ـ بۆ نمونه ـ ده‌ستنوێژ به‌ڵام یاسایه‌كی چاره‌نوسسازی وه‌كو كوشتنی موڕته‌د پشتگوێ بخات ئه‌گه‌ر له ئیسلامدا هه‌بێت. ده‌بوایه هه‌ر له‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا (البقرة: 217) كه باسی پاشگه‌زبونه‌وه ده‌كات قورئان حوكمی كوشتنه‌كه‌ی ڕون بكردایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر شتێكی وا له بنه‌ڕه‌تی ئیسلامدا هه‌بێت. به‌ڵكو هه‌ندێك ئایه‌تی تریش هه‌ن كه له پاشگه‌زبونه‌وه ده‌دوێن و هیچ ئاماژه‌یه‌كیان بۆ كوشتن تێدا نیه و ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی سزای ئه‌و دنیا ده‌كه‌ن: (كيف يهدي الله قوما كفروا بعد إيمانهم وشهدوا أنّ الرسول حقّ وجاءتهم البيّنات؟ والله لا يهدي القوم الظالمين. أولئك جزاؤهم أنّ عليهم لعنة الله والملائكة والناس أجمعين، خالدين فيها لا يُخفّف عنهم العذاب ولا هم يُنظَرون، إلا الذين تابوا من بعد ذلك وأصلحوا، فإنّ الله غفور رحيم) (آل عمران: 86، 87)، كه به‌پێی ئه‌م ده‌قه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش پاشگه‌ز ببێته‌وه ده‌كرێت دوای ماوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه و قبوڵ ده‌كرێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵی ئیسلام، ئه‌مه‌ش واته به‌پێی به‌پێی ئه‌م ده‌قه كه‌سی موڕته‌د ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه كوشتن بێت ده‌قه‌كه نه‌یده‌توانی بڵێت (ئه‌وانه‌ی دواتر بگه‌ڕێنه‌وه) (الذین تابوا من بعد ذلك). هه‌روه‌ها ده‌قێكی تر هه‌یه ده‌ڵێت: (إنّ الذين كفروا بعد إيمانهم ثم ازدادوا كفرًا لن تقبل توبتهم، وأولئك هم الضالّون) (ێ‌ل عمران: 91)، ئه‌م ده‌قه باسی كوشتن ناكات. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌قه‌ی تریش: (إنّ الذين ارتدّوا على أدبارهم من بعد ما تبيّن له‌م الهدى؛ الشيطان سوّل له‌م وأملى له‌م، ذلك بأنّهم قالوا للذين كرهوا ما نزّل الله: "سنطيعكم في بعض الأمر"، والله يعلم إسرارهم. فكيف إذا توفّتهم الملائكة؛ يضربون وجوههم وأدبارهم، ذلك بأنّهم اتّبعوا ما أسخط الله، وكرهوا رضوانه فأحبط أعمالهم) (محمد: 25 ـ 28)، له‌م ده‌قه‌شدا باسه‌كه باسی پاشگه‌زبونه‌وه‌یه و باسی كوشتن ناكات. هه‌روه‌ها ده‌قێكی تری قورئان ڕوبه‌ڕوی موسوڵمانان ده‌ڵێت: (يا أيّها الذين آمنوا! من يرتدّ منكم عن دينه فسوف يأتي اللّه بقوم يحبّهم ويحبّونه، أذلّة على المؤمنين أعزّة على الكافرين..) (المائدة: 54)، كه ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌ستان له ئایینه‌كه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه خوا خه‌ڵكێكی باوه‌ڕدار ده‌هێنێت كه خۆشی ده‌وێن و خۆشیان ده‌وێت.. ئیتر باسی كوشتنی پاشگه‌ز ناكات..
3. ئه‌و پێشه‌وا ئایینیانه‌ی ئیسلامی ته‌قلیدی كه به‌ڵگه بۆ ئه‌م یاسایه ده‌هێننه‌وه، پشت به‌وه ده‌به‌ستن كه گوایه یه‌كده‌نگی (إجماع) ێكی موسوڵمانان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه پێك هاتوه. بۆ نمونه (ئیبن قودامه) ی حه‌نبه‌لی له كتێبی (المغني) دا ئه‌م (ئیجماع) ـه ده‌گێڕێته‌وه، به‌و پێیه كه ئه‌و حوكمه له ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر و عوثمان و عه‌لی و موعاذ و ئه‌بو مو‌سا و ئیبن عه‌بباس و خالید و كه‌سانی تره‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه و كه‌سی نكولیی لێ نه‌كردوه و ئیتر ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئیجماع. هه‌روه‌ها (قه‌ڕه‌ضاوی) یش ئیجماعی هه‌مو ڕێبازه‌كانی ئیسلام (سوننی و ناسوننی، و نامه‌زهه‌بی) له‌سه‌ر سزادانی موڕته‌د ده‌سه‌لمێنێت و ده‌ڵێت خه‌ریكه ئیجماعیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داده‌مه‌زرێت كه ئه‌و سزایه كوشتنه.
ئینجا ئه‌م ئیجماعه، كه جگه‌له‌وه‌ی (ئیجماع) ێكی (سكوتی) ـه، واته هه‌ر له‌وه‌وه ده‌فامرێته‌وه كه كه‌س نكولیی لێ نه‌كردوه، به‌ڵام جگه‌له‌وه‌ش بیروڕای فیقهیی هه‌ندێك له پێشه‌وا كۆنه‌كان هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی (ئیبراهیمی نه‌خه‌عی) (سوفیانی ثه‌وری) كه وتویانه كه‌سی موڕته‌د ناكوژرێت به‌ڵكو بۆ هه‌تاهه‌تایی له زینداندا ده‌بێت و بۆ هه‌میشه داوای ته‌وبه‌ی لێ ده‌كرێت!
4. یان ڕه‌نگه به كوشتاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی سه‌رده‌می (ئه‌بو به‌كر) له‌گه‌ڵ خێڵه هه‌ڵگه‌ڕاوه و یاخیه‌كاندا به‌ڵگه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه، كه پێی ده‌وترێت (حروب الرِّدّة)، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر جیاوازه چونكه ئه‌وه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی چه‌كدار بوه و جگه‌له‌وه‌ش ـ وا ده‌رده‌كه‌وێت ـ پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و یاخیبونه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه ئیسلامیه‌كه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندیی هه‌بوه به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی باجه‌وه (به ناوی زه‌كات) بۆ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی، ئه‌و خێڵه بیاباننشینانهش كه سالاری بیابانن به‌و جۆره كۆتءبهند و باج و سه‌رانه و ده‌سه‌ڵاته مه‌ركه‌زیه شێت ده‌بن، بۆیه له گێڕانه‌وه‌كاندا هاتوه كه ئه‌بوبه‌كر وتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا پهتێكیان به زه‌كات دابێت و ئێسته نه‌یده‌ن كوشتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م له‌سه‌ری! (واللهِ لو مَنَعُوني عِقالا كانوا يُؤدّونه إلى رسول الله؛ لَقاتَلْتُهُم عليه)!.. بۆیه ئه‌مه‌ش جیاوازه له حوكمی ڕه‌های كوشتنی موسوڵمانێك كه له باوه‌ڕ به ئیسلام په‌شیمان ببێته‌وه یان باوه‌ڕی به بیروباوه‌ڕێك نه‌مێنێت.
5. ئیتر به‌ڕونی دیاره كه له سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كاندا، كه سه‌رده‌می بره‌وی سه‌نعاتی حهدیثبێژیه، په‌یدا بوه و، ڕه‌نگه پێویستیی ئومه‌ویه‌كان به پاساوی ئایینی بۆ له‌ناوبردنی دژه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و فیكریه‌كانیان و پارێزگاری له ئاسایشی ده‌وڵه‌ت داخوازیی كردبێت، چونكه كه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌تیش موسوڵمان بێت ئیتر ئه‌وان ناتوانن هیچی لێ بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و حهدیثانه بیانوی كوشتنی موسوڵمانبویشیان دا به ده‌ست ئومهویهكانهوه به بیانوی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و پاشگه‌زبونه‌وه یان نكولیكردن له بیروباوه‌ڕێك (بۆ نمونه ئومه‌ویه‌كان هه‌ندێك له بیرمه‌نده موعتهزیلیهكانیان به بیانوی نكولیكردنی هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی وه‌كو قه‌ده‌ر و قسه‌كردنی خوا كوشتوه، له كاتێكدا ئه‌وانه ته‌نها ئۆپۆزیسیۆن بون و زۆربه‌یشیان به‌بنه‌ڕه‌ت عه‌ره‌ب نه‌بون).
6. ئه‌م یاسایه دواتر بوه‌ته پاساوێك بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌مو بیرێكی ئازاد و هه‌مو داخوازی و ئامانج و بزاڤێكی كولتوری و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، بوه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ ڕێگرتن له ئازادیی فیكر و توێژینه‌وه و وشه، ئه‌گه‌ر بیرمه‌ندێكی ئایینییش دوای لێكۆڵینه‌وه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بگاته ئه‌نجامێك كه پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕێكی ئیسلامی بێت ئه‌ویش ئه‌و یاسایه ده‌یگرێته‌وه! هه‌تاكو كاتی خۆی (د. موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د خهلهفوڵڵا) كه بۆ نامه‌ی دۆكتۆرات خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی بۆ چیرۆكه‌كانی قورئان كردبو ئه‌ویش له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه به موڕته‌دد ناوبرا و هه‌وڵ درا ئه‌و یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت. چاكسازی سودانی (مه‌حمود موحه‌ممه‌د طاها) كه دوای خه‌ڵوه‌ت و ئه‌زمونێكی ڕۆحیی قوڵ وتی گه‌یشتوه‌ته پله‌یه‌ك كه ئیتر پێویستیی به نوێژكردن نه‌ماوه (له كاتێكدا كه‌س به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و به دڵ و ڕۆح نوێژی نه‌كردوه، دو كتێبی به‌نرخیشی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی نوێژ هه‌یه كه ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان (رساله الصلاة) وه‌سف كراوه به گرنگترین كاری ئایدیۆلۆجیایی ئیسلامی له سه‌رده‌می نوێ‌دا)، ئه‌ویش ساڵی (1985) به‌پێی حوكمی موڕته‌دد له سێداره درا له كاتێكدا ته‌مه‌نی گه‌یشتبوه (75) ساڵ! به‌م شێوه‌یه هه‌ر موسوڵمانێك ئه‌گه‌ر یه‌ك بیروباوه‌ڕ یان یاسای بنه‌ڕه‌تی له ئیسلامدا نكولی بكات، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و بیركرنه‌وه‌یه‌كی ته‌واویش بێت و نهیشچێته به‌ره‌ی دوژمنه‌وه، هه‌ر به موڕته‌دد حسێبه و سزای كوشتنه. بۆ نمونه شاعیر و فه‌یله‌سوف و عاریف و نوێخوازی ئیسلامیی گه‌وره (موحه‌ممه‌د ئیقبال) (1873 ــ 1938) ئه‌گه‌ر ئێسته له سه‌عودیه یان میسر بوایه حوكمی موڕتهددی به‌سه‌ردا ده‌درا و ده‌كوژرا، چونكه ـ بۆ نمونه ـ له (بنیاتنانه‌وه‌ی بیری ئایینی له ئیسلامدا) كه‌یدا ده‌ڵێت (به‌هه‌شت و دۆزه‌خ دو حاڵه‌تن نه‌ك دو شوێن)، یان وتویه‌تی (كهعبهكهمان ئاوه‌دانه به بته‌كانمان، و كوفر پێكه‌نینی دێت به ئیسلامه‌كه‌مان.. موفتیهكهمان بازرگانی به فه‌تواوه ده‌كات، و واعیز و ئامۆژگارهكهمان چاوی له بتخانه‌یه)، ئه‌م قسانه كه فیكر و به‌رنامه‌یه‌كی نوێكاریی هه‌مه‌لایه‌نه له پشتیانه‌وه هه‌یه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی لای موسوڵمانی ته‌قلیدی ئه‌و كه‌سه به بێباوه‌ڕ و موڕته‌دد دابنرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ بكرێت..
7. ئینجا ده‌رباره‌ی حوكمی كوشتنی موڕته‌دد ناكۆكییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ڕێبازه ئیسلامیه‌كاندا، به‌پێی بیروڕای زۆرینه موڕته‌دد سه‌ره‌تا داوای ته‌وبه‌ی لێ ده‌كرێت ئینجا ده‌كوژرێت، بۆیه وتویانه تا سێ ڕۆژ داوای ته‌وبه‌كردن و په‌شیمانبونه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ئینجا ده‌كوژرێت! هه‌ندێكی تریش وتویانه تا مانگێك! هه‌تا (ئیبراهیمی نه‌خه‌عی) و (سوفیانی ثه‌وری) وتویانه بۆ هه‌تاهه‌تایی له زینداندا ده‌بێت و بۆ هه‌میشه داوای ته‌وبه‌ی لێ ده‌كرێت! له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وانه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك (حه‌سه‌نی به‌صره‌یی و طاووس و ــ به‌پێی گێڕانه‌وه‌یه‌ك ــ شافیعی، و ظاهیریهكان، و هه‌ندێكی تر، ده‌درێته پاڵ ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری و موعاذی كوڕی جه‌به‌لیش) وتویانه ده‌بێت یه‌كسه‌ره بكوژرێت و داوای ته‌وبه‌ی پێ ناوێت! بۆ (زیندیق) [واته كه‌سێك هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕی نه‌بوبێت و به ڕواڵه‌ت موسوڵمان بوبێت] ئیمامی مالیكیش وتویه‌تی به‌بێ داوای ته‌وبه ده‌كوژرێت! لای فه‌قیهێكی تر به‌ناوی (عه‌طائی كوڕی ئه‌بو ڕه‌باح) بۆ كه‌سێك له دایك و باوكێكی موسوڵمان بێت و دوایی پاشگه‌ز ببێته‌وه هه‌مان حوكمی هه‌یه. ئه‌مه‌ش واته پێش ئه‌وه‌ی كابرا مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی ڕون بكاته‌وه و داكۆكی له خۆی بكات، یان مۆڵه‌تی بده‌نێ بۆ بیركردنه‌وه، ده‌یكوژن و حه‌واڵه‌ی جه‌هه‌ننه‌می ده‌كه‌ن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست