یەکەمین ئایینی جیهان مەسیحیە
Saturday, 19/08/2023, 23:39
مەسیحییەت یان خاچ پەرستی (لە وشەی عەرەبی مەسیح، بەواتای شۆراو بە ڕۆنێکی پیرۆز،[١] بە ئینگلیزیی: Christianity، لە وشەی یۆنانی: Xριστός، Khristos، یاخود "Christ"، وێژەیییانە: "کەسێکی پاکبووەوە لە گوناھ") لەکوردەواری پێیان دەڵێن (فەلە)، یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراھیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، ڕەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە ھاتووە، بەواتای کەسی ھەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبووەوە، ئەم ناونانەش دەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەشوا کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێت، یەشوا کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و ھتد… لەو جۆرە ناونانانە؛ ئاینی خاچ پەرستی لەئێستادا گەورەترین ئایینە و بە پلەی یەکەم دێت و بەدوای ئەویش ئایینی ئیسلامە. [٢] مێژووی دروستبوونی خاچ پەرستی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی ٢٧ی زایین لەڕەگێکی ھاوبەش لەگەڵ ئایینی جوولەکایەتیی، کە تا ئێستا شوێندەستی ئەو ڕەسەنییەتە ھاوبەشە وەک خۆی ماوەتەوە لەڕێگەی بەپیرۆز ڕاگرتنی تەورات و تەناخ لەلایەن مەسیحیییەوە کە ناوی دەبەن بە پەیمانی کۆن کە بەشی یەکەمی پەرتووکی پیرۆز پێک دێنێت لەلای خاچ پەرستەکان، لەکاتێکدا کە پەیمانی نوێ، بەشی دووەم پێک دێنێت. خاچ پەرستەکان پێیان وایە کە پێشگوێیەکانی کە پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن کردوویانە، لە یەشوادا ڕووی داوە، ئەمەشە ھۆی ڕێزگرتنییان لە تەورات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پەیمانی نوێ باس لە خوێندنەکان و ئامۆژگارییەکان و ژیانی عیسا دەکات، کە کۆی بڕواکانی خاچ پەرستی پێک دێنێت.
زۆرترین شوێنکەوتووانی خاچ پەرستی لەچەندین ڕێباز، بڕوایان وایە کە یەسووع، مەسیح و کوڕە واتە کەسی دووەمە لە سێ شێوەیی خودا، ھەروەھا ئەو خواوەندێکی تەواوە. ھەروەھا لە مریەمی پاکیزە لەدایکبووە بە شێوەیەکی دەرئاسا. لەماوەی ژیانی زەویینیدا، خاوەنی کۆمەڵێک زۆر لە پەرجۆ و شتی سەرسوورھێنەر بووە، دواتریش لەخاچدرا و کوژرا بەھۆی کوفر و گوناھەکانی مرۆڤەوە، پاشان دواتری لە مردن ھەڵدەستێتەوە لەڕۆژی سێیەمدا و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان یەکگرتوو لەگەڵ خودای باوک، بەوجۆرەی کە ڕۆحی لەلای ئاسمانە و لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی و ئاشتی دەگەڕێنێتەوە و ژیانی نەمری دەدات بە چاکان و پاشان لە بەھەشتدا.
حەوزی خۆرھەڵاتیی دەریای سپی ناوەڕاست چەقی قورسایی ئایینی خاچ پەرستی بوو لە سەدە سەرەتایییەکاندا و ئورشەلیم، ئەنتاکیا، ئەلرەھا، ئەسکەندەرییە پایتەختی ڕۆشنبیریی خاچ پەرستی بوون پێش گواستنەوەی بۆ ڕۆما و قوستەنتینیە و کاریگەرییان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.
خاچ پەرستی زۆرێکی ناڵاند لەسەرتاکانەوە بەدەست سەرکوتکردن و کپکردنەکانی ئیمپڕاتۆرییەتیی ڕۆمانی بەڵام لەسەدەی چوارەمەوە ئایین زاڵبوو بەسەر ئیمپڕاتۆرییەتدا سوودی لە ڕۆشنبیریی یۆنانی و ڕۆمانی وەرگرت و بەقووڵی کاریگەرییان ھەبوو لەسەری. وەک ھەر ئایینێکی دی، لەناو خاچ پەرستیدا کۆمەڵێک ھۆز و ڕێباز و کڵێسا سەری ھەڵدا کە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش خێزانی گەورە: شەقبوونەکان ھاوکات بوون لە سەدەی چوارەمدا کاتێ کە کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی و ئۆرسۆدۆکسی کۆن لەیەک جیابوونەوە، لەپاش ئەو ساڵی ١٠٥٤ شەقبوونی گەورە ڕوویدا لەنێوان کاسۆلۆکییەت و ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی دواتریش پرۆتستانییەت لەماوەی سەدەی شازدەھەمدا کە ناسراوە بە چەرخی چاکسازیی. وەک چۆن کاریگەر بووە، خاچ پەرستی کاریگەریشی بەسەر ئایینەکانی ترەوە ھەیە و جێ دەستی زۆر دیاری ھەیە لەسەر شارستانییەتی نوێ و مێژووی مرۆڤایەتی لەچەندین سەدە و چەرخی جیا جیادا.
مەسیحییەت
یەسووعی مەسیح: کەسایەتیی سەرەکی لە ئایینی مەسیحییەتدا.
ئایین
خاچ پەرستی (مەسیحییەت)
سەرکردە
بابا بینیدکتۆسی شازدەھەمی کڵێسای کاتۆلیکی
بەتڕیرک بابا شنۆدەتی سێیەمی کڵێسای قوبتی ئۆرسۆدۆکسی
بەتڕیرک بریتلماوسی یەکەمی بەتریریکییەتی قوستەنتینییەی ڕۆم ئۆرسۆدۆکسی
شاژن ئێلیزابێسی دووەم سەرگەورەی کڵێسای ئەنجلیکانییەت
و ھتد…
شوێنی دەرکەوتن
قودس/ئۆرشەلیم، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی
درێژبوونەوە
ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، ئەورووپا، ئۆقیانووسا، ئەفەریقای ناوەڕاست و ئەفەریقای باشوور، ھەروەھا لە ئاسیادا کەمینە پێک دێنن.
ژمارەی بڕوادارانی
٢٫٥ ملیار
دامەزرێنەر
یەسوعی مەسیح
شوێنە پیرۆزەکان
کڵێسای قیامەت، قودسی ڕۆژھەڵات، فەلەستین
کڵێسای مەھد، بەیت ئەللەحم، فەلەستین
کڵێسای بەشارە، ناسیڕە، ئیسرائیل
کاتدرائییەتی پایەدار بوتڕووس، ڤاتیکان بۆ کڵێسای کاتۆلۆکی
جەبەل ئاسۆس، یۆنان بۆ کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی.
بڕواگەلی ئایینی
ئایینە ئیبراھیمییەکان
ڕێژە زیاتر لە ٢.٥۳ ملیار (ئاماری ساڵی٢٠٢٣)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست