کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆنەکان و قەوارە ی هەرێم

Saturday, 19/08/2023, 23:28


ئەو گەنگەشەیی دەسەڵات لە ژێرناوی قەوارەی هەرێم و بچووک کردنەوەی هەڵواشانەوەی لە لایەن بەغداد ڕۆژانە لە میدیا و سۆسیال میدیاگەرمی دەکەن و ئاگری ناخی وورژاندن و چەقبەستنی بیروفکرو ڕامانی خەڵکی پێ لە قاڵبدەدەن، تەنیا چەواشەکارییە. بۆ ئەوەی خەڵک بێئاگابێت لە داگیرکاری تورک و فرۆشتنی باشوور.
بۆ ئەوەی ڕاستینەی تاڵانچێتی و دزیی و جەردەیی و داهاتی حزبی و بنەماڵەیەکانیان کەم نەکات بە شێوەیەکی زۆر بێ ڕەووشتانە هەمووهێزی میدیای و دەزگا جاسووسیەکانیان بۆ خستۆتە گەڕ لەلایەکی تریش بەغدایان کردۆتە دێوەزمە کە خۆیان زۆر لە دێوە زمە خراپترن.
 بۆئەوەی خەڵک لە ترس و دڵەڕاوکێ و گوماندا بژی و بێدەنگی هەڵبژێرێت شایەتمان بەم گەندەڵستانەی خۆیان بێنێت.
دەسەڵات بەردەوام لە کاتی داڕمان و شکستی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری نزیک دەبێتەوە دەیان سینارۆیی ترسناک و چاوەشەکاری بڵاودەکاتەوە.!؟ 
ئایا بە ڕاست قەوارەی هەرێم بوونی هەیە؟ ئەگەر هەیە چۆن بوونێکە، دەستوور چەکی پاراستنی هەرێمە لە عێراقی فیدراڵدا بۆ نییە؟ کێنایەوێت ئەو قەوارەیە تێک بچێ؟ پارتی و یەکێتی زۆر لە خەمی قەوارەدان!؟ یان لایەنی دەرەوە نایەڵێت قەوارەکە لەناوبچیت!؟ دەیانپرسیاری تر دەتوانی هەژمار بکەین. 

بەڵام ئەوەی ڕوونە قەوارەی هەرێم ستاتۆیەکی نێودەوڵەتی هەیە! یەکێتی و پارتی لەناو ئەم هەرێمە لەسەربنەمای قۆناغی ئەو کاتەی هێزبوون، بوون بەخاوەنی ئەم هەرێمە. بە ئارازووی خۆیان لە دەرەوەی دەستوور و یاسا بوون بە خاوەنی، وەک مافیا باڵادەست بوون نەکفەرمانڕاوا.
ئەگەر بیر لە قەوارە بکەینەوە دەبێت خاوەن هەڵوێست و سیاسەتێکی ڕوونی ئیداری و حوکمڕانیەکی ئاسایی بین،  زۆر خۆمان گەورەنەکەینو خۆمان  زۆر بچووک نەکەینەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەلومەرجەکان بتوانین خاوەن سیاسەت و بڕیاری خۆمان بین. بۆئەوەی هاوسەنگیبپارێزێین.
بۆیە هەرکەس دەزانێت ئەو قۆناغەی کە ئەمڕۆ تێیدا دەژین زۆر ترسناک و کاولکارە! فرۆشتنی خاک و ئاسمان بۆ دەوڵەتانی داگیرکەهەردەچێت بەرفراوان و  گشتگیتر و خراپتر دەبێت.
ئەو هێرشە  درۆنی و تیرۆری ڕێکخراوەییە و سیستەمی خاینی و جاسووسی پەیڕەو دەکرێت، ترسناکی و لەناوچوونی قەوارەکە ئاسانتردەکات، دەستی بەغداد بەهێز دەکات، ئەگەر چی عێراق شامی شەریف نیییە، بەلام بە بەراورد بە هێرشە هۆڤانە و داگیرکاریەکانی توورکهیچ نییە! ئەوەی لەم ماوە کورتەی ڕابووردوو دەبینن باش دەرک بەوە دەکرێت لە پێناو پارە و بازرگانی و بەرژەوەندی بنەماڵە و حزبەکانیخۆیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک و ئاشکرا پەلکێشی هێزی داگیرکەری تورک دەکرێت بۆ بست بەستی ئەم خاکە و هاوکاری ئیستخباراتیدەکرێ.  بۆیە ڕوون و ئاشکرایە دەولەتی توورک چەند بەهێز و خاوەن تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوو بێت، ناتوانێت ئەوەی بیەوێت بیکات لە دووریسەدان کیلۆمەتر ! ئەگەر هێزە ئەمنیەکان هاوکار و پشتگیریان نەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە