کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەشدی فارسیی وحەشدی تورکیی وحەشدی کوردیی!

Saturday, 19/08/2023, 21:19


مەرج نییە هەرمرۆڤێک بابەتێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی نووسیو بڵاوی کردوە،سەرجەم خوێنەرانی ئەو بابەتە چەپڵەی بۆ لێبدەن وئافرینی پێ بڵێن رەخنەی لێ نەگرن.ئەوکۆمەڵگایەی کە لە ژێرداگیرکاریی ئەو دووبنەماڵەی ٣٢ساڵە دەناڵێنێ،وەک خانووبەرەیەکی رووخاوی گڵیی بەسەرهاتووە کە لە داڕمانی یەک جاری زۆرنزیک بۆتەوە.دوارۆژیش کەس نازانێ ئەو بارودۆخە بەرەو کام ئاقار هەنگاو دەنێ.ئەوەی کە وەک رۆژی رووناک دیارە ئەوەیە تەنیا خەڵک ودانیشتوانی باشووری کوردستانن کە تووشی بێبەختی دەبنەوە.
لەماوە سێدەیە زیاترلە دەسەڵاتاداریەتی جووت بنەماڵە وسەرهەڵدانی داعش،بۆ ماوەیەک ئەوانەی کە لەسەرناوی پێشمەرگایەتی شەڕی داعشیان کرد وکەسانێکیش گیانی شیرینی خۆیان لە دەستدا،ئەوان دڵسۆزانە ئەو رێگایەیان هەڵبژارد.بەڵام بەداخەوە بەرپرس وسەرکردەو بنکردەی حیزبە کوردیەکان بەرهەمی خوێنی ئەو شەهیدانەیان بۆ خۆیان قۆستەوە وخواردیان.ئەو بنەماڵانەی کە دوای شەهید بونی ئەو پێشمەرگانی هیچ خێرێک و بەروبوومێکیان  لەو کارەساتە نەدی. 
لەسەرنەختە دەراوێکی بچووک وبستە زەویەکی بچوک تفەنگ لێک رادەکێشین.لە سەر پرسی بە ناموسکردنی ژن وێنەی داشەهارە یەکتر دەکوژین.کوردێک بە کوردێک بڵێ،گەوواد،کفوکوڵی تووڕەیی وێنەی وشترلە زارماندا کەف دەکاوزۆر جاریش دەست بۆ ئامرازی کوشتن دەبەین.لەماوەی ٣٢ساڵەی دەسەڵاتی کورددا زۆر جارلە سەرژن یەکتریان کوشتووە.
کە چی ئەوەی دووژمن بە رۆژی رووناک بەسەرمان دێنێ لە ترسان لێی بێدەنگ دەبین.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە واتای حەشدی شەعبی وحەشدی کوردیی بە وردیی نەخراوەتە ژێڕ کوربین وشڕۆڤەی لە سەرنەکراوە.ئەو حەشدانەی لە سەرووی بابەتەکە وەک سەردێڕ ناوم هێناون،بە کەسانێک دەگووترێ کە راستەوراست چەک بە دژی گەلەکەیان بەکار دێنن،جا بۆ مووچەی مانگانە بێ ویان حەزیان لە خۆفرۆشی بێ.هیچ لە نەهامەتیەکە کەم ناکاتەوە.

جیاوازیی حەشدەکان:

حەشد بە گشتی لە عێڕاق بەرهەمی ئیدۆلۆژیای شیعەیە لە ئێران ولەوعەڕەبانەی کە لە عێڕاق خاوەن دەسترۆیشتوویین.ئەوانە بۆ دوارۆژی کورد لە باشووری کوردستان تەیار کراون.پرسی هەری گرینگ ئەوەیە،ئایا حەشدی شەعبی وبەتایبەت حەشدی کوردیی کە بارەگاکانیان لە کەرکوک وخانەقین وتووزکراوەتەوە،خاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی هەن؟بێ گومان نا.ئەو لەشکرانە بە فەرمانی سەرووی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن.بۆ هەرکوێ فەرمانی شەڕیان پێ بدرێ ئەنجامی دەدەن.
من هێزی پێشمەرگە بە حەشدەکان ناشوووبهێنم،دووڕێکاری جودان.بەڵام ئەوەی کە ناتوانم خۆمی لێ بدزمەوە مێژوویە.لێرەدا مەبەستی من نزیکەی نێوسەدەی پاڕتورێکخراوەکانی کوردیە لە باشووری کوردستان ودەسەڵاتداریەتی ٣٢ساڵەی ئەو دووبنەماڵەیە.کاتێك کارنامەی ئەو دەسەڵاتە هەڵدەدەیەوە مرۆڤ شەرم دەیگرێ.
لە ئاکارە دزێوەکانی قیادەمووەقەت دەست پێبکەم.کۆماری ئیسلامی زۆر زیرەکانە کەڵكی لە لاوازیی وبێدەرەتانی بنەماڵەی بارزانی وەرگرت ودەگژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بەردان.ئەوە ساڵهایە وەک ئەوەەی کە زنجیرکرابن لە کەمپەکاندا زەمینگیربون.دەی ،جیاوازیی حەشدی شەعبی وحەشدی کوردیی دەگەڵ چەکدارەکانی بنەماڵەی بارزانی لە چیدادەبینن؟چۆن پێشمەرگە تین دەدرێ دژی هاورەگەز وهاودین وهاوخاک وهاودۆزیی نیشتمانەکەی چەک بۆ داگیرکەرێکی بیانی هەڵبگرێ؟لەوەش بترازێ،لە پرسی کەرکوکدا چەکدارەکانی سەربە بنەماڵەی بارزانی زۆر زوو ئەوشارەیان چۆل کرد وهەڵاتن.ئەگەر حەشدەکانی کە ناوم هێناون،خاوەن ئیرادە سیاسیی ونیشتمانی خۆیان نەین،خۆ پێشمەرگەش لە کەرکوک ولە شەنگاڵ هەمان دەوریان گێڕا.چوون سەرکردەکانیان یان پیاوی ئێرانن ویان نۆکەری تورکیەن.
ئەوە نییە،بە فەرمانی مەسعود بارزانی،راستەوراست شەڕیان دژی گریلا راگەیاندووە!ئەگەر قەرار بێ حەشدی کوردیی پیاوی بیانی بێ،خۆ سەکردەوبنکردەی کوردیش لە باشووری کوردستان پیاوی بیانین.مەلا مستەفای باوکیان لە کاتی خۆیدا بەشای ئێڕانی گووت:تۆباوکی ئێمەی،هەرچی بۆ تۆ باش دەبێ ئاوابکە!لەوسەردەمەشدا نێچێروان بارزانی دەڵێ:چارەنووسی ئێمە گرێدراوی کۆماری ئیسلامییە!لە مەسعود ومەسرووری کوڕیشی مەپرسن کە چۆن بوونەتە غوڵامی ئەردۆغآن.
لە باشووری کوردستان پێشمەرگە بە ئاشکرا بێ ئیرادە کراوە،زۆنی سەوزسەربەرداوی کۆماری ئیسلامین وبە فەرمانی ئەوان سەدان رۆڵەی تێکۆشەری کورد لەو بەشە کوژراون یان ترۆرکراون یان رادەست کراون.لە بەشی زۆنی سەوزیش،زەوی وئاسمانی ئەو بەشە دەبەردەستی ئەردۆغان وتورکەکاندایە،هەر کەسێک کە پێیان خۆشبێ یان بە درۆن دەیکوژن یان بە فیشەک تڕۆری دەکەن!
ئێڕان وتورکیە بە هیچ شێوەیەک رازی نین کە هێزی پێشمەرگە بکرێتە هێزێکی نیشتمانی ولە چەنگ بنەماڵەو حیزب بێتە دەرێ.لە راستیدا ئەو دووبنەماڵەیە لە بوونی پێشمەرگە لە چەنگ ئەو دووبنەماڵەیە رازیترن تا ئەوەی کە ئەو هێزەیان لە دەست بێتە دەرێ.ئامریکاش لەو سیاسەتە تێگەیشتووە،بۆیە ساڵهای حەول دەداوفشاریان بۆ دێنێ کە دەبێ ئەو هێزە یەک بخرێتەوەوسەربەخۆیانە بڕیاری لەسەر بدرێ.
ئەگەر حەشدی کوردیی یان هەرحەشدێکی دیکە چاوکوێرانە وبێ ئامانج دژی نەتەوەکەی خۆیان چەک هەڵدەگرن،پیشمەرگەش بە بێ ئەوەی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی وسەرۆکەکانی حیزبی بکا کوێرانە فەرمانەکانیان وسیاسەتەکانیان بەڕێوە دەبا.دووپات دەکەمەوە من پێشمەرگە وەک حەشدی کوردیی یان هەر حەشدێکی دیکە وەک یەک پێناسە ناکەم.بەڵام بە ڕآشکاوی دەڵێم:پێشمەرگەکانی ژێر دەستی زۆنی زەردوسەوزیش چ فەرقێکیان دەگەڵ حەشدی کوردیی هەیە؟ئەگەر واتاوناوەڕۆک یەک نین،خۆ کردەوەکانیان وێکچوونی زۆریان دەگەڵ یەکتر هەیە.
کۆماری ئیسلامی وتورکیە هیچکات پێیان خۆش نییە،هێزی پێشمەرگە ببنە هێزێکی یەکدەست ونیشتمانی.چون بەوجۆرە باشتر لە رێگای بەرپرسانی ئەو جووت حیزبە کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

کۆتاکەلام:

حەشدی کوردیی لە سەر هیچ بنەمایەکی فەلسەفی وئەخلاقی وکۆمەڵایەتی دانەمەزراوە.چون بەشداربوانی ئەو ڕێبازە قڕێژە چاوکوێرانە وبێ ڕەحمانە بۆ کوشتنی مرۆڤەکان وهاونیشتمانی خۆیان سڵ ناکەنەوە.ئەوان هەر چی بەرپرسەکانیان پێیان بڵێ،جێ بە جێی دەکەن.ئێوەی پێشمەرگەش تا ئێرە ئەگەر خاوەن رێبازیی جودان،بەڵام هەرچی بەرپرسانی حیزبی وبەڕێوەبەرانی حیزبیی پێتان دەکەن.جێ بەجێی دەکەن.پێم ناڵێن جیاوازیی ئێوە دەگەڵ حەشدی کوردیی چییە؟تائەوڕۆی دەگەڵ بێ،شەڕی تەواوی پارچەکانی کوردستانیان بە تۆی پێشمەرگە کردوە،قەت لە خۆتان پرسیوە بۆ واتان لێدەکەن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە