شۆڕشی برسیکراوەکانی نەیجیریا، کۆدەتای سەربازیی نەبوو
Tuesday, 15/08/2023, 17:34
پێش ئەوەی کە باس لە نەیجیر بکەین، با لە سویدەوە بە فرت وفێڵی سیاسیە جامبارە وساختەچیەکان ئاشنابین، بۆ نموونە دوای ئاماری لەدایک بوون، پاشان ژمارەی مردووەکان، هەروەها ژمارەی ئەوانەی کەلە سویدەوە کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی ووڵات، واتا ئیتر لە سوید ناژین وناگەڕێنەوە، بۆ نموونە خانە نشین بووەو دەیەوێت ئەو تەمەنەی ماوویەتی لە ووڵاتێکی بەسەری بەرێت کە خۆی پێیخۆشە، سویدی زیاتر ڕوودەکەنە کەنارەکانی ئیسپانیا، فەڕانسا، یان دەپەڕنەوە بۆ مەراکۆ، تونس، واتا دوای ئاماری مردوو، کۆچکردن بۆ دەرەوەی سوید، پاشان ژمارەی لەدایک بوون، دەردەکەوێت کە جێگای نیشتەجێی٦٠ هەزار کەس چۆڵ دەبێت، بۆیە خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان سیاسیەکان ناچار دەکەن کە ٦٠ هەزار کەس بهێنێت، هەتا جێنشیان بکەن، تا خانووەکان چۆڵ نەبێت، هەتا خواردن بخورێت، هەروەها ٦٠ هەزار کەسیان پێویستە کە ئینتەرنێت و بەنزینیان پێبفرۆشن، چوونکە خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان باج دەدەن بە دەسەڵاتی سیاسی، ئەوساش دەسەڵاتی سیاسی ناچارە کە داواکانیان جێبەجێ بکات، ئەمەش بەپێی ئەو ئامارەی سەرەوە، لەبنکەی کار تۆمارکراوەو لینکەکەی دادەنێم کەبە زمانی سویدیە، نوسراوە کەبەم نزیکانەش دەبێت نیو ملێۆن مرۆڤی تر وەربگرێت. هەتا ئێرە کێشە نیە، ئەی چۆنە کە سکرتێری حزبی" ئێس،دێ، (ئۆکەسۆن)" ڕەگەز پەرستەکان هەرکە دەگاتە پەرلەمان، یەکەم ووتەی و دوا ووتەی (بیانیە) واتا ئەوانەی کەبەڕەگەز سویدی نین و هاتوون لێرە دەژین، هەربەم لێدوانانەش بۆتە دووەم هەرە گەورە حزبی سویدی، بەکورتی ڕاستیەکە ئەوەیە کە سوید پەنابەری پێویستە، کەچی ئەم ئێسدێیەش بە دژایەتی پەنابەر بۆتە دووەم هەرە گەورە حزبی سوید، مەبەستە کە بڵێین گەلەکەی خۆیان لە خشتە دەبەن.
https://www.facebook.com/100073375701550/videos/260143520212969
با لە سویدەوە بچین بۆ پرسە جیهانیەکە و پەرپاکردنی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانا، ڕەوانشاد ( جیلیۆ کیزا) لە ساڵی ٢٠١٥ لەناو پەرلەمانی ئەوروپا هاوار دەکات و ئەڵێ: ووریا بن خۆتان ڕادەستی ئەمەریکا مەکەن، شەڕێک بەڕێوەیە، دروستکردنی نازیەت لە ئۆکرانیا لەسەرەتایدایە، کۆنەپەرستەکانی ئەمەریکا بەنیازن کەلەهەموو ئەوانە بسەروێنن کە لە ڕوسیاوە نزیکن، ئەمەریکیە بالادەستەکان، دەیانەوێت کە فرۆشتنی (غاز،نەوت) ی ڕوسیا ڕاوەستێنن، جلیلۆ کیزا جەخت لە سەرسەختی شەڕەنگێزی پۆڵۆنیاکان دەکاتەوە، ووتەکانی ڕەوانشاد لە ساڵی ٢٠١٥ دایە، فاڵگرتنەوە نیە، بەڵام ئەوەی ئەو باسی کردووە، ئێستا لە پێش چاوی خۆمانەو دەیبینن.
https://www.facebook.com/profile/100073375701550
پرسیارەکەش لێرەدا ئەوەیە، کە هەرچەند کیزی هەر هەموو نهێنیەکانی باس کردووە، کەچی هێشتا خەڵک وەک بێئاگا، کەس نقەی لێوە نایەت، لێرەشدا دیسان مەبەستمان لە خشتەبردنی گەلانە، بەبەرچاویەوە، نەخشەی لەناوبردنی بەڕێوە دەچێت، کەچی مێش مێوانی نیە، لێرەشدا باسی ئەوروپای شارستانی دەکەین نەک ئەفغانستان، چوونکە ئەوەی کەجیلیو کیزی لە ٢٠١٥ باسی دەکات، بەبێ کەمووکوڕی، هەرهەمووی بەدیدی هەرهەموومان دەبینن. تا ئێرە مەبەست لە گوێنەدانی گەلانە بە کێشە گرنگەکان، هەرچەندیش کە هەڕەشەکە گەمە نیە، هەر هەموومان خوێندومانەتەوە، کەلە شەڕ ڤێتنام ساڵی ١٩٦٥ بۆ ساڵی ١٩٧٤نزیکەی ٢٨٢ هەزار سەربازی ئەمەریکی تێدا کوژرا، بەبێ ئەوەی کە ڤێتنامیەکان لیترێک ئاوی ئەمەریکیەکانیان بردبێت، کەچی هەتا تەرمەکان نەگەیشتنە ماڵەکان، کەم کەس بیری لەوە دەکردەوە، ئەرێ کە بپرسێ، ڕۆڵەکانمان لەسەرچی بەکوشتن دەدەن.
هەروەها هەرهەموو ئاگادارین کەسەری زمان بنی زمانی ناتۆییەکان، پێداگریەلەسەر ئابڵۆقەدانی سەربازی وئابووری ڕوسیا، ووڵاتی سویدیش وەک هەر هەموو ووڵاتانی دیکە پابەندە بە ئابڵۆقەدانی ئابوری ڕوسیا، کەچی مەدیاکانی خوودی سوید ئەڵێن کە کۆمپانیاکانی سوید، ٢٣٠٠ ملیارد کرۆنیان خزانۆتە کاسەی ڕوسیاوە!
https://www.svt.se/nyheter/utrikes
ئەو چەند دێڕەی سەرەوە، گەواهیە کەگەلانی جیهان بێئاگان، جگە لەبێ ئاگایی و ژیری، ئامادەییان نیە، کە ڕووبەڕووببنەوە، ئەگەرچی پرۆسەکە هەڕەشەیە بۆسەر ژیانیشیان.
بۆیە ئەوەی لەئەفەریقا دەیبنن هەمان کارەساتە، کە فەڕەنسا بە سەدان شێوە ئەفەریقیەکان دەچەوسێنێتەوە وتاڵانیان دەکات، لەوەش ترسناکتر، گەلانی ئەفەریقا بەکار دەهێنێت، لە پوختە کردنی " یۆرانێۆم" دا، ئەمەش کارێکی مەترسیدارە، بۆیە بۆیە هەزاران هەزار بوونە قوربانی پیتاندنی یۆرانێۆم. لەم لینکەی خوارەوە ڤیدێۆی گۆڕەبەکۆمەڵ نێژراوەکانی قوربانی پیتاندنی یۆرانێۆم ببینە.
٢٦ی٧ی٢٠٢٣ کودەتاکرا بەسەر محمەد بازوم دا
لەو چرکەشەوە، هەر هەموو ووڵاتانی سەرمایەداری مشەخۆر و خوێنخۆر لە کودەتاکە هاتوونەتە دەنگ و هەڕەشە دەکەن، بە جاشەخۆفرۆشەکانی ئەفەریقاشەوە وناویان ناوە کودەتای سەربازی، هەر هەموو ووڵاتانی سەرمایەداری مشخۆریش هەڕەشەی پەلاماری سەربازی دەکەن.
بەڵام لە ڕاستیدا کودەتای برسیکراوەکانە،ڕەواترین کودەتایە لەمێژووی مرۆڤدا، تەنها کودەتایەکە کەلە بەرژەوەندی خەڵکی ووڵاتەکەیدایە، چوونکە فەڕانسا نەک هەر ئەو ووڵاتەو ووڵاتانی ئەفەریقا تاڵان دەکات، بەڵکوو ژیانیشی بەهۆی پیتاندنی یۆرانێۆمەوە (کێکی زەرد) کردۆتە دۆزەخ، لەبەر ئەوەی بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی (گرین پەیس) واتا ئاشتی سەوز یان ژینگە پارێز، فەڕەنسا لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا، ٤٥ ملێۆن تەن پاشماوەی کێکی زەرد ( یۆرانێۆم) ، هەروەها ٢٧٠ ملیارد لیتر ئاوی ژێر زەوی ئالودەی تیشکی یۆرانێۆم کردووە، هەر بەپێی سەرچاوەی پێشوو پشکنینەکانی دەرکەووتووە کە هەوا ٥٠٠ جار ڕێژەی ئالودەبوون بە تیشکی یۆرنانێۆمی بەرزترە.
Extracting a radioactive disaster in Niger
کورتەیەک لە مێژووی فەڕەنسا و داگیرکاریەکانی ئەفەریقا، یەکەم جار ساڵی ١٦٢٤ سەنگالی داگیر کرد، دواتر ساڵی١٨٣٠ جەزائیر، لەوێشيوە پەلی داگیرکاری هاویشت بۆ سەرجەم وولاتانی دیکەی ئەفەریقا، لەو ماوەدا فەڕەنسا٥،٣ ئەفەریقای وەک کۆیلەی کار لەناو کۆپانیاکانی فەڕەنسی ووڵاتانی دیکەی داگیرکەردا فرۆشتووە، هەروەها لە جەنگەکانی یەکەم و دووەمی جیهاندا بەکاری هێناون، لە دڕنندەیەشدا بە ملێۆنانی دیکەیان لێ کوژراوە، پاشانیش وەک ڕاپۆرتەکەی گرین پەیس ئەڵی خەڵکێکی زۆر تووشی نەخۆشی ترسناک بوونە، کەچی دوکتۆرە نامەردەکان ئەڵێن ئەوە ئەنجامی نەخۆشی ( ئایدزە)، واتا دەشیان کوژن و برسیشیان دەکەن تاوانیشیان بۆ دروست دەکەن.
ساڵی ١٩٧٧ گوایا فەڕەنسا دوا کۆڵۆنی لە ئەفەریقا ( جیبۆتی) بە جێهێڵا، بەڵام ئەوە تەنها ڕووکەشیانەبوو، چوونکە ئەمجارە ئیپریالیزمی فەڕەنسی بەشێوەیەکی نوێ یان ڕوویەکی نوێ هاتە پێشەوە، بۆ سەرجەم ئەو ٢٠ وولاتەی ئەفەرەیقا، فەڕانسا یاسای تایبە هەبوو، بەناوی ئەوەی کە فەڕەنسای شارستانی ئەو گەلانەی ڕزگارکردوە لەدواکەوتووی ونەفامی،
یەکەم یاسا دەبێت واژۆی بکەن کە زمانی فەڕەنسی زمانی فەرمی دەوڵەت بێت.
دووەم یاسا دەبێت واژۆی بکەن کە فەڕەنسا مافی دەست تێوەردانی هەبێت هەر کات بیەوت، هەروەها هەر گرێبەستێکی بازرگانی، دەبێت لەپێشدا بۆ فەڕانسا بێت.
سێهەم دەبێت فەڕانسا، لە فەڕەنسا پارە بۆ١٤ ووڵات چاپ بکات،لە سەدا٥٠ بۆ فەڕەنسا بێت، لەسەدا پەنجاکەتریشی جگە لە سەدا ١٥ بۆیان نیە دەست لەو پارە بدەن، ئەگەر ویستیشیان ئەوا بەقازانجی بەرزەوە قەرز وەردەگرن، پارەکە تەنها لەناو ئەو ١٤ وولاتە کار دەکات، لەدەرەوەی ئەو ١٤ ووڵاتە،لە هیچ ووڵاتێکی دیکە بەهای نیە.
چوارەم یاسا هەرهەموو دەبێت واژۆی بکە کە بەهای ئازادی واتا باجدان بە فەڕەنسا،کە زۆر جار دەگەیشتە سەرووی لەسەدا چلی بەرهەمی نیشتیمانی ئەو ١٤ ووڵاتە، پارەکەشیان ناونا فرانکی فەڕەنسی، ئەم یاسا دڕندانە لە قۆناغی شارل دیگۆلەوە، ئەفەریقا تاڵان دەکەن.
ئەو ١٤ وولاتەی خۆرئاوای فەڕەنسا بینیان کە جیاوازیەکی ئەو تۆ نیە لەگەڵ داگیرکاریەکەدا، هەرچی ووڵات بەرهەمی دەهێنێت، بە شێویەکی نوێ دەگەڕێتەوە گیرفانی فەڕەنسا، هەژاری لە جێگای خۆیەتی، ژیری و قوتابخانە هەر هیچ، بێکاری نەش ونما هەر هیچ بۆتە، ئەفەریقیەکان بیریان لەئازادبوونی ڕاستی کردەوە. یەکەم کەس یەکەم ووڵات، کەلە یاسا دڕندانەکەی فەڕەنسا یاخی بوو، ووڵاتی " غینیا" بوو بە سەرۆکایەتی " ئەحمەد سیکوتوری" سیکۆتوری ووتەیەکی ناوداری هەیە کەئەڵێ ژیانی هەژاری مەردانەترە،لەکۆیلەی ساماندار، غینیا پارەی نیشتیمانی خۆی بە چاپ گەیاندا، بەڵام فەڕنسا لە شێوەی هەمان پارە، ژمارەیەک زۆر پارەی ساختەی ناردە غینیایەوە وبەوەش دەولەتەکە هەڵوەشایەوە، ئەڵمانیای نازی کاتی خۆی ویستی پاوەندی بەریتانای بەهەمان دەرد بەرێت، بەڵام بەریتانیا فریا کەوت، هەرەهەموو ٥ پاوەندیەکانی لەبانک بازاڕەکان کێشایەوە.
هەروەها سەرۆکی " تۆغۆلی " "سلڤانۆس ئۆلۆمپیو" پارەی ووڵاتەکەی خۆی بە چاپ گەیاندا، بەڵام فەڕەنسا بە دەستی یەکێک لەو سەربازانەی کە خۆی پەروەردەی کردبوو، تیرۆری کرد، بەدەستی " ئەتیان غەناسانغی" دواتریش فەڕەنسا ئەتیانی کردە سەرۆکی تۆگۆ بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ.
هەروەها لە " بورکیان فاسۆ"ش " تۆماس سەنکارا" بەهەمان ڕێچکەدا ڕۆشت لە فەڕەنسا یاخیبوو، سەنکارا بە جیڤارای ئەفەریقا ناسراوە، هەروەها "مۆدێبۆ کیسا" لەمالی هەمان ڕێبازیان گرتەبەر، بەڵام فەڕەنسا توانی هەردووکیان تیرۆر بکات،لەجێگاشیان کەسانی هاوپەیمانی خۆی هێنا، چوونکە ئەو دوو سەرۆکە دەستیان برد بۆ چاک سازی و یاخی بوون لەو پارەی کە فەڕەنسا دیاری کردبوو کە بەکاری بهێنن لەژێر فشاری خۆیدا. یان لەژێ خۆیان واتەنی مافی و مرۆڤ و دیموکراسی ڕەشکەیەک دەستەواژەی ژەهراوی بریقەدار.
سەر ئەنجام،
فەڕەنسا خۆی زێڕی نیە، کەچی خاوەنی ٤ هەم ووڵاتی زێردارە،٢٤٣٦ تەن زێڕی هەیە.
مالی٨٦٠ کانە زێڕی هەیە، ساڵانە٧٠ تەن زێر بەرهەم دەهێنێت، بەڵام مالی خاوەنی گرامێک نیە، هەمووی فەڕەنسا لێیاندەدزێت.
فەڕەنسا ساڵانە ٤٠٠ ملیارد بۆ ٥٠٠ ملیارد یۆرۆی دەست دەکوێت، لەسامانی ووڵاتانی ئەفەریقا.
بە یۆرانێۆمی نەیجیر لەهەر ٤ گلۆپ، ٣ گڵۆپی بەیۆرانێمی نەجیر ڕۆشن دەبێت، نەیجیریش خۆی کارەبای نیە، زیاتر لەسەروی٤٢ لەسەدی نەیجیر لەژێر هێڵی مەرگدا دەژی، بۆیە کۆدەتاکە کودەتای سەربازی نیە و کودەتای برسیەکانە.
فەڕەنسا ٥٠ جار دەست تێوەردانی لە ئەو ١٤ وولاتەدا کردووە، بەشادری کودەتای کردووە لەبەرژەوەندی خۆیان، نیهشتیمان پەروەرانیان تیرۆرکردووە.
بەپێی هەر هەموو پێوەرەکان نەیجر ساماندارترین ووڵاتی جیهانە، هەروەها هەر بەپێی پێوەرە جیهانیەکە، هەژارترین گەلی جیهانیشە، لەسایەی بارزانیەکانی نەیجرەوە، سەرەتا کۆمەڵەی ئابوری بە هانادانی فەڕەنسا هەڕەشەی بەکار هێنانی هێزیان کرد، تەنانەت فەڕەنسا وئەمەریکا هەمان هەڕەشەیان کرد، بە کوودەتاچیەکان، وەڵامی هیچکانیانیان نەدایەوە، تەنانەت نوێنەری ئەمەریکاش "ڤیکتۆریا نولان" نەیتوانی کە چاوی بکەوێت بەسەرۆکی کودەتاچیەکان.
ئەمانە هەر هەموو ئەوە دەگەیەنێت، کە کوودەتاچیەکان بەڵێنی تەواویان لە ڕوسیا و ڤاگنەرەوە وەرگرتووە، یان هەر ڤەگنەر بەشداری ڕاستە و خۆیە، ئەگینا سوپاسی نەیجر ناگاتە ١٠هەزار کەس کە نە فڕۆکە نە چەکێکی کاریگەری ئەوتۆی نیە، تەنانەت بۆبەرگری، کەچی سەرسەخاتەنە دژی هەموو لایەن وەستانەوە و ملیان بۆ هیچ هەڕەشەیەک نەدا. هیوامانە کە گەلانی ئەفەریقا بەتەواوی ڕزگاری ببێت لەخوێنمژەکانی فەڕەنسا و جیهان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست