کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمە تراژیدیایە لە باشوور دەگوزەرێت

Monday, 14/08/2023, 15:11


ئەو قۆناغە سەختەی باشوور تێدا دەگوزەرێت دەرئەنجامی بێ بەرپرسیاری و نەبوونی ئیرادەیەکی سیاسی سەربەخۆ و سیاسی ونیشتمانی نەتەوەی و دیموکراتیە.
بۆیە هەر ڕۆژ بە شێوەی تراژیدیایەکی ترسناک و کاولکاری و داروخان و پەرتەوازەی و کوشتووکوشتار تیرۆر پەیڕەو دەکرێت، بێ هیچسڵمینەوەیەک بەرامبەر بە دامەزراوە حوکمیەکان، کە بە دەیان هەزار چەکدار و هێزی جیاواز لە خۆی دەگرێت لە ژێرناوی پاراستنی نیشتمانو خەڵکدا.
بێگومان ڕۆژ نییە دەیان کەس بە هۆکاری کۆمەڵایەتی و جیاوازی فکر و سیاسی ڕووبەڕووی تیرۆرکرد نەبنەوە، ئەم دەرهاویشتەیکەڵەکەبوونی هەموو کێشەکان لە خۆی دەگرێت، هەموو جومگەکانی ئیداری سیاسی و کۆمەڵایەتی توشی ئیفلج بوون بووە، کەسێک ولایەنێک نییە خۆی بەرپرسیار ببینی لەبەرامبەر بە کوشتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەو تیرۆرەی بە سیتەماتیک پەیڕەو دەکرێت خاوەندەرکەوێت و دەنگێک هەڵبڕێت.
بێگومان زیاتر لە داڕمان و لەناوچوون خودی ئەو تراژیدیا سامناکەیە کە بەرۆکی باشووری گرتووە و هیچ هیوایەک و تروسکایەک نییە کەکۆمەڵگا و خەڵک هیوایەکی لە سەر هەڵچنن.
ئەوەی دەگوزەرێت وەک ئاسایی و بە هۆکاری بێ بنەما هەڵسەنگاندن و نرخاندێکی سوکی بۆ دەکرێت، کە ئەم هەڵوێستە لە خۆیدا داڕمانیهەموو بەها نیشتمانی و ئەخلاقی و ئازادی و مرۆڤ.ئەگەر چی هەندێک هەڵوێست یان دەنگێک هەبێت بەرامبەر بە هێرشە تیرۆستیەکان وکوژران دەیان کەسی مەدەنی، بەڵام هیچ لە قورسایی ئەم دۆخە ناگۆڕێت بەڵکوو وەک دەبینن ڕۆژ بە ڕۆژ بەرفراوان دەبێت و هیچ سنورێکناناسێت.
 تیرۆری دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی بەرفراوان بێ هیچ ئەخلاقێکی سەربازی و سیاسی پەرەدەسێنێت لە ژێر ناویی دوژمنی ئێمەپەکەکەیە،بە ئارەزووی خۆی باشووری کوردستانی کردۆتە گۆڕەپانی شەڕ و لە هەر شوێن و جێگایەک بیەوێت بە هاوکاری خیانەتکاران تیرۆرو کوشتن و سوتاندن و کاولکاری ئەنجام دەدات، بێ ئەوەی ئەم دەسەڵاتە هیچ ووشەیەک بڵێ، تەنیا ئەوەنەبێت بە ناوی دەزگایی ئاسایشیگشتی ڕەوایەتی بە هێرشکان دەدرێت و ناوی کەسەکان و بەرپرسیارییان و چ کارێک دەکان دەکەنە هەواڵ.
ئەگەر ئەم کارەساتە لەهەر جێگایەک و ووڵاتێکی تر بوایە بێگومان لە تاکێکێکی کۆمەڵگا تاکوو ئاستی هەرە باڵا خاوەن هەڵوێستێکی سیاسینیشتمانی یان ئینسانی نیشان دەدرا  تاکوو کۆتایی دەهات!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە