قوتی میلله‌ت و سه‌گه‌كانی سوڵتان
Thursday, 10/08/2023, 0:32
هه‌ندێك له به‌رپرس و خوا پێداوه‌كانی وڵات ، كه ئێمه و مانان هه‌میشه له پشتی وێنه‌كانمانه‌وه ده‌نووسین" وه‌ته‌ن دایكه" وان هه‌میشه ده‌یدۆشن ، له باخ و ته‌لارو مه‌زراو ڤێللاو كۆشك و سه‌راكانیادا هه‌موو جۆره باڵدارو مه‌ل و ئه‌سپ و سه‌گ و ئاژه‌ڵێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه‌و مه‌گه‌ر خودا خۆی ناوی هه‌موو شته‌كان بزانێت ، له كۆشكی یه‌كێك له‌و خوا پێداوانه كه به‌ڕێكه‌وت جارێكیان خۆم لێدیته‌وه هه‌نده‌ی نه‌مابوو وون بم ، سه‌گیان هه‌یه موچه‌و پێویستیه‌كانی مانگانه‌ی به‌شی موچه‌ی چه‌ندین خانه‌نشین و پاكه‌وانه ، ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم سوكایه‌تی نیه به‌و پاكه‌وان و خانه‌نشینانه ، هێنده‌ی ئه‌وه سوكایه‌تیه كه ژیانی سه‌گ و ئاژه‌ڵه‌كان له ژیانی مرۆڤه‌كان باشتر بێت، ئه‌سپیان هه‌یه هێنده‌ی موچه‌ی چوار شه‌هیدی بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن ، له باخ و كێڵگه‌ی ئه‌واندا داریم دیوه گوتویانه یه‌ك ده‌فته‌رمان پێداوه، له یه‌كێك له‌و كۆشكانه‌دا كه دۆستێك به‌ناویدا تێپه‌ڕیبوو بۆی گێڕامه‌وه به‌س نرخی دار‌و دره‌خته‌كه‌ی ناوی، پاره‌ی چوار خانوی ئه‌و خانوانه بوو كه بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان دروستكرابوو ،له ساڵی 1923 تا ساڵی 2003 كه سێ قۆناغی پاشایه‌تی ، كۆماری ، دیكتاتۆری بوو ، هێنده‌ی ئه‌م بیست ساڵه گه‌نده‌ڵی نه‌كراوه ، دژی و تاڵان نه‌كراوه، به شێوه‌یه‌كی دیكه‌ش مرۆڤی ئه‌م وڵاته بێشكۆو بێئیراده نه‌كراوه ، ئه‌م بیست ساڵه تاریك ترین بیست ساڵی ئه‌و مێژوه خوێناویه‌ن كه هه‌رگیز عیراق و هاونیشتمانیه‌كانی تێیدا نه‌حه‌ساونه‌ته‌وه له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ 150011ملیار دۆلار هاتوه‌ته عیراقه‌وه و هێشتا كاره‌با نیه ، ئاو نیه ، سواڵكه‌رو به‌له‌نگازو ده‌رۆزه كه‌ر هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت بۆ هه‌رێمۆكه‌كه‌ی خۆیشمان كه ده‌بوو ئێستا له 2017ه‌وه ده‌وڵه‌ت با وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یان ده‌كرد زیاتر له 140 ملیار دۆلارداهات بووه ، ئه‌مانه گومرگ و باج و شتی دیكه‌ی تیانیه ، " هه‌موو ئه‌و دیكه‌و تیكانه‌ی وه‌زاره‌تی دارای ده‌یخسته رسته‌ی بودجه‌وه ، كاتی خۆی له‌و پاره‌یه‌دا نین " هه‌ڵبه‌ت هه‌موو رۆژێك به رۆژه‌كانی هه‌ینیشه‌وه چوار ملیۆن و نیو 4500000به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت و له‌و بڕه‌ش سێ میۆن و نیو بۆشكه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت ، عیراقیش كه بیست ساڵه هه‌ندێك ده‌موچاوی ناشرین حوكمی ده‌كه‌ن جگه له ماڵ و كۆشكه‌كانی خۆیان له وێرانه ده‌چێت ، له‌م رۆژانه‌ی به‌رێدا كه‌چوومه كه ناری دیجله له دڵه‌وه به‌زه‌م به‌و روباره كه‌نار پیس و پۆخڵه‌دا هاته‌وه كه جه‌واهیر به دیجله‌ی خه‌یرو ئوم ئه‌ابه‌ساتین ناوی ده‌برد .
گه‌نده‌ڵی له ئومقه‌سره‌وه تا برایم خه‌لیل ئه‌م وڵاته وێران و هه‌لا هه‌لا ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتیش وازی له مه‌رگی مرۆڤه‌كان هێناوه‌و بۆ تۆپینی سه‌گێك و مردنی ئه‌سپێك پرسه داده‌نێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست