کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕی سازمانی / CIA/ لە کوردستان

Wednesday, 09/08/2023, 23:56


ئەو شەپڵاغەیەی لە سەددامیان دا!

ئێستیش زۆر بابەتی گرینگ ودیرۆکیی لە سەر رووخاندنی حیزبی بەعس ودەسەڵاتی سەددام حوسێن لە لایان ئامریکا و سازمانی / CIA /ی ئامریکاو هاوپەیمانەکانی بە شاراوەیی ماونەتەە.گەلێک رازی سەر بەمۆرهەیە رەنگە هیچکات سەریان ئاواڵا نەکرێ وبە نەهێنی بمێنێتەوە.ئیتر زۆردار زۆردارە هەچەند دونیاش لە سەردەمی پێشکەوتندا دەژێ ودەژی.
لەکاتی هێرش کردنی ئەلقاعیدە بۆ سەرناوەندیی بازەرگانیی ئامریکا لە سەرخاکی ئامریکا،ئامریکاییەکان زۆریی پێ زوێر بوون وباوەڕیان نەدەکرد بەو شێوەیە بکەونە ژێرپرCIAر.لەو سەردەمەدابوو کە سەددام بەدەستی خۆی گۆڕی خۆی هەڵكەنەد کە کاتێک هاتە سەرشاشەی تیڤیەکان وگووتی:ئەوە شەپەڵاغەیەک بوو لە ئامریکا درا!
ئەوقسەیە وای کرد کە سەددام لە کونێكدا بهێنرێتە دەرێ ودادگایی بکرێ ولەدار بدرێ.بەڵام ئەوە کۆتایی ئەو سیناریویە نەبوو کە بیانوویان دا بە ئامریکاوتا هێرشیی نیزامی بکاتە سەرعێڕاق.ئێستیش زۆربابەت هەڵدەدرێتەوە کە رەنگە ڕای گشتی لێی بێخەبەر بێ.

شەڕی سازمانی CIA لە کوردستان:

ئەوکتێىە لە نووسینی سام فێدیس کە یەکێکە لە ئەفسەرانی پێشووی سازمانی CIAی ئامریکاکە بەڕێز مەنسوور سۆفی وەریگیڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی زاری سۆرانی.دیداری ئەو ئەفسەرە بۆ یەکجار دەگەڵ مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی سەرنج ڕاکێشە،کاتێک دەیان بینێ بە سەرشووڕمانەوە دەڵێ:داوای چەک وپارەیان لە ئامریکا دەکرد بۆ حیزبەکانیان.
یەکەم کاری ئەفسەرانی سەر بە سازمانی / CIA / بە سیخوڕکردنی مرۆڤەکان بووە.لە ناو تەواوی سیخۆڕەکانی عەڕەب وکورددا ئەوەی کە بۆ منی خوێنەری ئەو کتێبە بەرچاو بوو،سیخۆڕیی مەسروور بارزانی،کوڕی مەسعود بارزانی بووە.ئەو کوردکوژومتمانەیان پێدەدا کە بە هەمووجۆڕێک هاوکاریی دەگەڵ ئەفسەرەکانی سەر بەو سازمانە بکە بۆئەوەی کە لە قافڵەی نۆکەریایەتی بە جێ نەمێنێ،چون نەکا جەلال تاڵەبانی  وحیزبەکەی لەو پێش بڕکێیەدا لە وان پێشتر بکەون.

سام فێدیس لە لاپەرەی١١٣ی کتێبەکەیدا ئاوا باسی مەسروور بارزانی دەکا:

ئامریکا بۆئەوەی ڕەوایی بداتە هێرش بۆ سەر سەددام،دەنگۆیەکی بڵاوکردبۆەوە کە سەددام چەکی کۆمەڵکوژیی هەیە ودەبێ لەسەر دەسەڵات نەمێنێ.ئەگەر لە بیرمان مابێ خەڵک تووشی دڵە راوکێیەکی زۆر ببو.دەگووترا بۆ پاراستنی خەڵک لە چەکی ژەهراوی / دەمامک / یان ماسک پێویستیەکی زۆری هەیە بۆ خەڵك.لەو کاتەشدا ئامادەکردنی ئەو بابەتە بۆ جەماوەر نەدەگوونجا،ئامریکاش پێشنیاریی ئەو ئەفسەرانەی قەبوڵ نەکرد کە دەمامک بۆ خەڵکی کوردستان وعێڕاق بنێرێ.چۆن دەیگووت پارەیەکی زۆری پێویستە.

لاپەڕەی ١٣٣ ئاوا دەلێ:

لە ساڵی ٢٠٠٣واشنگتۆن داخوازیی کوردەکانی بۆ ناردنی ماسک رەت کردەوە.بەڵام من زانیاریم بەدەست کەوت کە ئەڕتەشی عێڕاق بە ڕیژیەکی زۆر خەریکی کڕێنی ماسکن.سیخوڕەکانمان ئەو زانیاریانەیان پێ راگەیاندین.ئەو ماسکانە قەرار بوو لە تورکیەوە لە سنووری کوردەکان / مەبەست سنووری ژێر دەسڵاتی بارزانییە / لە نزیک شاری دەهۆک بۆ عیڕاق بە قاچاغی بێ.
منیش ئەو زانیاریەمدا بە مەسروور بارزانی وپێم گووت:ئیمە پێویستیمان بە ماسکی عێڕاقیەکان نییە. بۆمان گرینگە نییە ئەو ماسکەکان چیان بەسەردێ.تەنیا دەمانهەوێ بە دەستی سەددام نەگا!
مەسروور زووپلانی بۆ داڕشت وئیزنیاندا ئەو بارە لە تورکیەوە بێتە خاکی کوردستان ولەوێشەوە بێتە بەرەو هێڵی سەوز وەڕێ کەوێ / هێڵی سەوز مەبەست ئەو بەشە لە خاکی باشور نییە کە لە ژێڕ دەستی تاڵەبانی دایە /ودواتر پێشیان بە کاروانەکە گرت وتەواوی بارەکەیان بۆ خۆیان گل داوە وهاوکارە ئێراقیەکانیان دەست بەسەر کرد وماسکەکانیش لە لای پاڕتی / ون / بون!

ماسکەکان ون نەبوون:

ئەو ماسکانە کەوتنە ژێردەستی دزەگەورەکان وئەوەی بۆ خۆیان وبنەماڵەکانیان پێویست بووە رایانگرت تا لە کاتی پێویستدا کەڵکی لێ وەرگرن.ئاخر بنەماڵەی بارزانی خۆیان بە سەرووتری نەتەوەی کورد دەزانن.ئەوان زیندووبمێننەوە بەسسە!خەڵک چی لێ بەسەردێ بۆیان گرینگ نییە!پارەی ئەو ماسکانە کە سەددام کڕی بوونی ،پارەیەکی زۆریی پێدرابوو، بۆیە مەسروورە دزە بەئاشکرا دەستی بەسەرداگرتن وپاشآنیش بێ گومان بە شیوەیەک لە دەرەوەی کوردستان فرۆشتوویانە.ئەو دەمامکانە دەبوو بدرێ بەخەڵک بۆ کاتی پێویست.بەڵام ئەوکارەیان نەکرد.شەڕی سازمانی CIAوئامریکا بۆ خاتری بەرژەوەندیی کورد نەبووە،بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بووە.لەو رێگوزەرەشدا لە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نۆکەرتریان وەگیرنەکەوتووە.تائێرەش دوای ٣٢ ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە ئاخۆچەندیان تەمەن بۆداناون تا وەلایان بنێن؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە