بەدیل گرتنى شاجوانە کانى زاگرۆس لەلایەن پاشماوەکانى قەع قاع و خالیدى کوڕى وەلیدەوە
Monday, 07/08/2023, 22:49
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆمێژوو لەزۆر ویستگەى مێژوویدا دڕندەیی و نا ئینسانى وەح شی گەرى خێڵەعەرە بەکان دەبینین کە بەرانبەر نەتەوەکانى ژێر دەستیان ئەنجامیان داوە لەو کاتەوەى فتو حاتى ئیسلامى دەستى پێکردوە تاوەکو ئیستە دەم نادەمێک لەوێستگەیەک لەوێستگەکانى مێژوو دا هەمیشە دیومانە کە نەوەکانى قاع قاع و خالیدو ئەمسالە کانیان دەستیان گەیشتبێت بەهەر شوێنێک تاڵانیان کردوەو کچ و ژنە کانیان کردون بەسەبایا یان قەتڵو عامو جینۆسایدى نەتەوەکانى ژێر دەستى خۆیان کردوە بەهیچ شێوەیەک مرۆڤانە مامەڵە یان نەکردوە هەمیشە خواستو ویستى تاکەکەسیان خستۆتە پێش ئاینەوەو زۆرکردارى نامرۆڤانەیان ئەنجام داوە هەرلە تاڵانى ڕاو ڕوت بردنى کچ و ژن کوشتنى منداڵ و تاڵانى ئەمانە لە مێژودا بەباشی ناسراون هەرلە گێڕانەوە کانى خۆیانەوە سەیریان بکە لەو تێکستانەى خۆیان نوسیوییانە یان گەڕیدەو مێژوو نوسان لەتێکستە کانیان باسیان کردوە . زۆر سەیرە کاتێک خێڵى عروبە شەڕیانلەنێو خۆیان کردوە هیچ کات ئامادەنەبون کچو ژنى عەرەب وەک کەنیزەک و سەبایا ببەن بەڵام بۆنەتەوەى غەیرە عەرەب ئەمەیان بە عەمەلیکردوە لەتازە ترین مۆدێلی ئەم بەکەنیزەک کردنەدا لەساڵى 2014 داعش ئەبدەیتى ئەم نەریتە وەحشى گەرانەیەى کردوە بەرانبەر شاجوانە کانى زاگرۆس کەشەبەکو یەزیدیە کان بون کیژو کاڵى ئەوان کرانە سەبایاو لەبازاڕە کانى ڕەقەدا مامەڵەیان پێوە دەکردن دەست درێژیان دەکردە سەریان قەتڵو عامیان دەکردن کۆمەڵگەى مۆدێرنیش یان وڵاتانى زلهێزیش لەو لاوە زۆر بەسانای سەیرى ئەم تراژیدیایەشیان دەکرد هەر چەندە قسە هەیە دەڵێن حیزبە کوردیە کانیش دەستیان هەبوە لەم کارەساتو جینۆسایدەدا ئەوانیش پشکیان بەرکەوتوەو سودمەند بون ئەمە تاچەند ڕاستە نازانین دەبێت مێژوو یەکلاى بکاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست