کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو ژنە ئیزەدیە دووجارخۆی بە کۆیلە دەزانێ!

Sunday, 06/08/2023, 22:22


گووتنێکی بەنرخی کوردەواریی هەیە کە دەڵێ: هەرکەس سمێڵی سووربووبایزئاغا نییە.

شەهید سەکینە جانسزدەڵێ: کاتێک زیندانی کرام لە زیندانیی شاری دیاربەکر،بە هەمووشێوەیەک لە سەر دۆزی کورد شکەنجە کرام،تەنانەت مەمکیشیان بڕیم، بەڵام هەر سەرم بۆ شۆڕ نەکردن ودووپاتم دەکردوە کە من کوردم وهەرکوردیش دەبم.
کاتیک باس لە مێژووی ئیزەدیەکان دەکەین،باس لە مێژوویەک دەکەین کە پڕە لە ئینکاروشکەنجەوبچووک ژماردن وهاڵاواردن وژێنۆسایدوکوشتاری بە کۆمەڵ.زیاتر لە حەفتا جار کۆمەڵکووژیان بەسەردا سەپاوە.دوایین جارلەسەر پیلانی قڕێژیی ئەردۆغآن ومەسعود بارزانی وداعش لە رێککەوتی ٣/٨/٢٠١٤بووکە زۆر دڕندانە هیرشیان کرایە سەروکوشتاریان لەسەر بەڕیوە چوو!
ئەوە یەکەمجار نییە بنەماڵەی بارزانی لە بەرچاوی کورد وڕآی گشتی جیهانی نەتەوەی کورد تووشی نەهامەتی وئاوارەیی دەکەن.ئەوەی کە جێگای داخە کورد زۆر زووفەرامۆشکاریی بەسەردازاڵ دەبێ وبە زەردە خەندەیەکی سەر لێوی یەکێک لە جەللادەکانی بنەماڵەی بارزانی هەمووشتێک لە بیر دەکاودەچێتە بەردەرگای بنەماڵەیەک کە لەسەر خوێنی کورد سەروەتووسامان وژیانی خۆیان بونیاد ناوە.
لە ناو هەر نەتەوەیەکدابەشێک لەو نەتەوەیە خۆی پەراوێز دەکاو چآوی خۆی لە ئاست بەرپرس وحیزب وسەرکردەی کورد دەنووقێنێ،هەر ئەو خوووخدەیە قرێژەیە بۆتە هۆی ئەوەی ئەو دووبنەماڵەیە ئاوا گەمە بە داهاتووی کورد بکەن لە باشووری کوردستان.
ئەوژنەی کە لە رێڕەسمی یادکردنەوەی ساڵوەگەڕی ئیزەدیەکان بەرەو پیلی نێچیروان بارزانی چووودەستی لە ملی کردو تەوقەی دەکردوماچی کرد! لەو ژنانەیە کە وەک شەرمێکی مێژووی گەلێک دەچێ کە ئیزەدیبون وژن بونی خۆی خستە ژێر پرسیار.
ئەو ژنە ئیزەدیە،جارێک داعش وەک کۆیلە تڕآژیدیای بەسەر هێناون وجارێکیش بنەماڵەی بارزانی لە داعش خراتری بە سەر هێنان!لە کۆمەڵگایەکدا کە بەرپرسی ئەو کۆمەڵگایە خاوەنی سەروەتوسامانی دزیەتی بێ وخاوەنی گاڕآنێک چەکداری بێ ویژدان بێ،ئاوا بەشێک لەو کۆمەڵگایە بەئاشکرا تووشی کۆمەڵكوژیی بکا،رێگای پێ نادرێ لە ساڵوەگەرێکدا بەشدار بێ کە بەرپرسەکانێک کە راستەوراست شەریکی ئەو کۆمەڵکوژیەن کە بەسەر ئیزەدیەکانیان هێناون!
کە چی ئەو ژنە ئیزەدیە زۆر نەفامانە وگیلانە بەرەو پیلی کەسێک دەچێ کە بکوژی خۆیەتی وتەوقەی دەگەڵ دەکاو ماچیشی دەکا!ئاخر دەکرێ کەسێک کە ئایین ورێوڕەسمی لە لایان زۆرینەی ئاییندارانی موسڵمان قەبوڵ نەکراوە وگومانی خراوەتە سەر بەوشێوەیە باوەش بۆ کەسێک بکاتەوە کە نە باوەڕی بە ئیسلام هەیە ونە ئیزەدیشی پێ هاونیشتمانی خۆیەتی؟چون بنەماڵەی بارزانی ئایین وباوەڕیەکانی دیکە تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان بەکار دێنن.
لە کوێی دونیادا بینراوە دەسەڵاتێک خاوەنی هەزاران چەکدار بێ بۆ پاراستی ئیزەدخان لە شەنگال،بە بێ تەقە وبەرخۆدانێکی بچووک وێنەی رێوی قاچێکیان بکەنە چووارقاچ وڕآبکەن!لەوەش بترازێ لە ساڵوەگەڕێ ئەو کوشتارەدا ژنێکی دووجار بە کۆیلە کراوی ئیزەدی بەو شێوەیە باوەش بۆ قاتڵی خۆی وهاوڕەگەزەکانی بکاتەوە وماچی بکا وبە خێرهاتنی بکا وپێی بڵێ:گەورەم تۆ دەتوانی بمانکژی وبشمان کەیە کۆیلەی خۆت.دەک داوەشێی وعەمرت نەمێنێ بۆ ئاکارت.
هەرکەس سمێڵی سوور بوو،بایزئاغانییە.ئەو ژنە ئیزەدیەی باوەشی بۆکورد فرۆشێکی وەک نێچیروان بارزانی کردوە،تەنیا بە رواڵەت لە گەلی ئیزەدیە.ژن بوونیشی خستە ژێر پرسیار!سەکینە جانسزیش ژن بوو،تۆش ژنی؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە