ئینزباتەکانی عەقاری و نامەکانی سامان شاسوار
Wednesday, 02/08/2023, 19:48
ئینزباتەکانی عەقاری و نامەکانی سامان شاسوار
ساڵی 1982
کاک سامان کۆمەڵێک نامەی هاوکاری هێنا بۆ پیتاک کۆکردنەوە لە دەوڵەمەند و کاسبکارانی سلێمانی.
نامەیەکیان " بۆ حەمە سەعید عەنبەری برای حەمە حەمە ساڵح عەنبەری" پارێزگاری کۆنی سلێمانی بوو، کە بڕی " 2000" دیناری سویسری بوو.
دەمانزانی ماڵی کاک عەبدوڵا لە عەقاریە ، بەڵام ڕێک نەماندەزانی له کوێیە؟
نامەکه بە من بوو، چوومە دوکانی " عەنبەر خاتوون" لە عەقاری کۆمەڵێ کەس دانیشتبوو.
پرسیم : ماڵی کاک حەمە سەعید لە کوێیە؟
هەموو قڕوقەپیان کرد.
ووتم: تەنیا ئیشێکمان پێیەتی و نێتی خراپمان نیە.
پیاوێکی پیر بە تووڕە بوونەوە هەستا و ووتی منم.
ووتم: بەڕێز تا دەرەوە وەرە بێ زەحمەت.
هەموو گەنجەکان شوێنم کەوتن.
ووتم: هیچ کێشەیەک نیه، تەنیا نامەیەکی بۆ هاتووە و دەیدەمێ.
ماڵەکەی لەو بەر دوکانەکەوە بوو.
کە گەیشتینە بەردەم ماڵی خۆیان.
ووتم : نامەیەکی یەکێتیم بۆ هێناویت بۆ هاوکاری.
ووتی: یە کێتی ناناسم.
ووتم: نامەکەم هێناوە و دەشبێ وەریبگریت.
ئێمە لەم قسانەدا بووین، ئیڤایەک ئینزباتی عەسکەری لەبەردەم دوکانەکە وەستان.
سەیرێکی کاک سامانم کرد کە لەو بەرەوە چاودێری دەکردین ، و بە ئیشارەت پێم ووت ڕابکەین؟
ئەو بە ئیشارەتی پەنجە ووتی ئۆکەیە و ڕامەکە.
نامەکەم دا بە کاک حەمە سەعید.
لەگەڵ کاک سامان دەگەڕاینەوە بۆ ناوبازاڕ.
کە نزیک دایرەی ئەمنە کۆنەکە بووینەوە، کاک سامان هەندێ فیشەکی دەمانچەی دەرکرد و تەزبێحانەی پێدەکرد..
ئەو کاتە بۆ گەورەکردنی ئەم شۆڕشە دەیان گەنجی سلێمانی بە ڕۆحی خۆیان سواڵ و پیتاکیان بۆ کۆدەکردوه.
وەختێکیش بوه خاوەنی بودجە و نەوت و دابەشکردنی پۆست و پلە و پایە، کەسیان بیر نەما.
هەزاران دەفتەرە دۆلاری چاوسەوزیان بۆ خۆیان و خزم و هاوڕێکانیان دزی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست